لێدوانی ڕۆژنامەوانی

حکومەتی یابان پشتگیریکردنی ئاسایش و گەشەسەندن لە عێراق پتەو دەکات

٢٨ نیسان ٢٠٢٠

بەغدا- حکومەتی یابان پشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکات لە عێراق بۆ بەردەوامبوونی لە وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی ئابوری کۆمەڵایەتی بە پەلە وەهەروەها پێداویستی گەشەپێدانی ئەندامانی پێشوی گروپە چەکدارەکان، وەهەروەها پشتگیری کردنی سەقامگیری کۆمەڵگاکان لە ناوچە نائارامەکان، لە ڕیگای دابینکردنی پارە بە بڕی ٣.٦٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ ٢٠٢٠-٢٠٢١.

عێراق لە ململانێ دایە لەگەڵ کاریگەریە کەڵەکەبووەکانی ململانێکانی ڕابردوو بۆ گەشەپێدان، کەوای لە ووڵاتەکە کردووە ڕووبەڕووی سەرهەڵدانەوەی ململانێ ببێتەوە. ئێستا دووبارە ڕووبەڕووی قیرانی هاوکات دەبێتەوە کە مەترسیە لەسەر ئاسایش و گەشەکردنی. سەرهەڵدانی کۆڤید ١٩؛ داڕمانی نرخی نەوت بەشێوەیەکی زۆر، کە ئابووری عێڕاق بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێبەستووە. لەگەڵ گرفتی سیاسی کە ووڵاتەکە تێی کەوتووە لە گەڵ حکومەتی کار بەڕێکەر لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩وە.



سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، جیرارد وایت گووتی، "ئەو ئالۆزیەی کە لە شەش مانگی ڕابردوو لە عێڕاقی داوە نیشاندەری ئەوەیە کەعێراق تا ئێستاش پێویستی زۆری هەیە بۆ چارەسەری هۆکاری ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنی لە ناسەقامگیری کۆمەڵگا لاوازەکانی بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ ململانێ. لە دڕێژەی ووتەکانی جێرارد وایت گووتی" بە پشتیوانی حکومەتی یابان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەردەوامە لە سوودوەرگرتن لە پەیوەندی نێوان ئاسایش و گەشەسەندن بۆ شکاندنی ئاڵقەی ململانێکە."

بەم پشتگیریەی حکومەتی یابان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق پشتگیری حکومەتی عێراق دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی ئاسایش-گەشەسەندن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بەردەوام لەو ناوچانەی کراونەتە ئامانج.



بالیۆزی یابان لە عێراق، بەڕێز نافیۆمی هاشیماتۆ گووتی، "لەم دواییەدا یابان بڕیاریدا بە دابینکردنی پاکێجەکی یارمەتیدانی نوێ بۆ عێراق بە بڕی ٤١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەگرتنە خۆی ئەم پڕۆژەیەی کە بۆ بەهێزکردنی پەوەندی ئاسایش و گەشەسەندن." وەهەروەها ووتی، "لەگەڵ ئەم پاکێجە، تێکرای هەمووی یارمەتیەکان بۆ زەرەرمەندبووەکان لە قەیرانەکە گەیشتە ٥٤٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ٢٠١٤ەوە."



هەروەها گووتی،"ساڵانێک ململانێ کاریگەری هەبووە لەسەر گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە عێراقدا، لەکاتێکدا داڕمانی کۆمەڵایەتی و ئابووری هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ ناسەقامگیری. لێرە پێداویستی پەیرەوکردنێکی گشتگیر هەیە لەبواری ئاسایش و گەشەسەندن."



پڕۆژەی،"پتەوکردنی پەیوەندی ئاسایش و گەشەسەندن لە عێراق دادەنرێت: پشتگیری بۆ سەقامگیری کردنی کۆمەڵگا لەو کۆمەڵگایانەی کە ململانێکان کاریتێکردوون"، کە پشت دەبەستێت بە وانەی فێربوو و ڕاهێنانی باش کە کۆکراوەتەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی تاقیکاری کە حکومەتی یابان پشتگیری لێدەکات ٢٠١٩-٢٠٢٠ "پشتگیری کردنی پەیوەندی ئاسایش و گەشەسەندن لە عێراق."



لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیە، زیاتر لە ٨,٥٠٠ تاك سوودمەندبوون لە چاڵاکیەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی؛ نێوەندگیری، بنیاتنانی ئاشتی، چالاکیەکانی دەرووندرووستی پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی یان بەشداریان کرد لە خولەکانی ڕاهێنان. ٢٨ پڕۆژەی بچوك و مامناوەند لە تەلەعفەرو نەجەف پشتگیری داراییان وەرگرتووە، لەکاتێکدا ١٣٤ کەس پشتگیری بژێوییان وەرگرتووە. وەهەروەها پێنج کۆڕبەندی پۆلیسیی کۆمەڵگەیی نوێ دروست کرا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، سێیان لە نەینەوا و دووانیشیان لە نەجەف



لەپاڵ چاڵاکیەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی؛ نێوەندگیری، بنیاتنانی ئاشتی، چالاکیەکانی دەرووندرووستی، پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی، پڕۆژەی بچوك و مامناوەند و پشتگیری دەستەبەری بژێویی دەستپێشخەریەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق پەیوەندیدار بە پشتگیری کردنی پەیوەندی ئاسایش و گەشەسەندن جەخت دەکاتە سەر دروست کردن و پتەوکردنی کۆڕبەندی پۆلیسیی کۆمەڵگەیی شانبەشانی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ باشتر کردنی پەیوەندی و متمانە لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا و لایەنە کاراکانی جێ بە جێ کردنی یاسا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت