لێدوانی ڕۆژنامەوانی

هاریکاری گەیێندرا موسڵ دوای ئەوەی کە گەردەلولێکی توندوتیژ لە عێڕاقیدا

٢٠ ئازار ٢٠٢٠

هەولێر- گەردەلولێکی نائاسایی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دا. گەردەلولەکە بارانێکی بە خوڕیشی لەگەڵ خۆی هێنا کە بووە هۆی هەستانی لافاو لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێڕاق لە ١٨ ئازار.

موسل سەر بە پارێزگای نەینەوا، بە تایبەت بە تووندی بەرلافاو کەوت و دەستەڵاتی بەرگری شارستانی خۆجێیی بە خێرایی ئەو دانیشتوانەیان ڕاگواست کە لە مەترسیدابوون. شارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە کاتی شەڕی داعش دا وێران بووبوو، کە زەحمەت بێت پاشماوەی ژێرخانەکەی بەرگەی گەردەلولێکی وا توند بگرێت. هەروەها واڕەگەیەندرا کە خێزانێکی ئاوارەی پێنج کەسی گیانیان لە دەست دا لە پارێزگای دیالە ڕۆژهەڵاتی عێڕاق دوای داڕمانی ماڵەکایان بەهۆی بەهێزی گەردەلولەکە.

لە ٢٠/٣، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەستا بە دابەشکردنی کەل وپەلی ناوماڵ بەسەر ئەو خێزانانەی کە زەرەرمەند بوون لە موسڵ. زۆربەیان ئێستا لای کەسوکاریان دەمێننەوە لە شوێنی ئارامدا. کەل وپەلی ناوماڵ پێکهاتووە لە کۆمەڵێك بەتانی و کەل وپەلی چێشتخانەو جەلیکان و تاخمی پاك وخاوێنی و ڕایەخی پلاستیکی. هەروەها زانیاری لە بارەی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە نێو هەر تاخمێك دانرابوو.

هەردوو حکوومەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستانیش لە ئێستادا قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە و ڕێوشوێنی خۆپارێزیان گرتۆتەبەر لە پاریزگاکاندا، ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە گەیاندنی هاریکاری بە ناوچە زیان لێکەوتووەکان کارێکی گران بێت. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی خۆجێیی بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی فریاگوزاری مرۆیی و هەروها دڵنیا بوون لە یارمەتیدانی کەسە لێقەوماوەکان.

دابەشکردنی ئەم کەل وپەلانە ئەنجامدرا بە پشتیوانی ئاژانسی وولایەتە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت