ڕاهێنانی تاقیکردنەوەی بۆ ئامێرەکانی ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لە کارکردنیان پێش ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو
لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ دا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بە پشتگیریی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، ڕاهێنانی تاقیکردنەوەی بۆ ئامێرەکانی ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لە کارکردنیان پێش ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا.
لە میانەی ئەو ڕاهێنانە سەرتاسەرییەدا، کە بۆ پارتە سیاسیەکان و دەزگاکانی راگەیاندنیش ئاواڵە بوو، هەزاران کارمەندی کۆمیسیۆن لە چەند بنکەیەکی تەرخانکراودا رۆلی دەنگدەریان بینی لە خستنەناوی دەنگەکانیان بەشێوەی تاقیکردنەوە. لەلایەکی ترەوە، ئەو ڕاهێنانە بواری بۆ کارمەندە تەکنیکییەکانی کۆمیسیۆنیش ڕەخساند بۆ ئەوەی هەموو هەنگاوەکانی هەژمار کردن و پرۆسەی گواستنەوە بەشێوەیەکی کردەنی لەڕووی تەکنیکییەوە بە چاوی خۆیان ببینن بۆ ئەوەی بتوانن هەر کەموکوڕییەک، گەر هەبێت، دەستنیشان و چارەسەری بکەن.
شایانی باسە، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە بۆ عێراق، خاتو ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن گیشلادۆتێر، کە خۆی ئامادەی راهێنانەکە بوو لە بارەگای کۆمیسیۆن لە بەغدا، وتی "ئەم پرۆسەیە زۆر گرینگە و مەبەستیش لێی پێشگرتنە لە هەڵە و کەموکوڕی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا" . هەروەها، ئەو خاتوونە، وێڕای دەستخۆشی کردنی لە سەرکەوتنی پرۆسەکە، بە رۆژنامەنووسانیشی وت کە یونامی هاوکاری کۆمیسیۆنە لە هەموو رێوشوێنەکانی هەڵبژاردندا و ئەوەشی دووپاتکردەوە کە"نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان" ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەرەڕا گەر پێویست بکات و وتیشی "نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە ١٥٠ کارمەندی بیانی و خۆماڵی بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمیسیۆن دابین کردووە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو لەگەڵ ١٣٠ کارمەندی بیانی تری سەرەڕاش کە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەگەنە عێراق."
زۆربەی عێراقییەکان هیوادارن کە ئەم هەڵبژاردنە لە پێشڤەچوونی وڵات یارمەتیدەر بێت. لەمبارەوە، وێڕای بڕوابوونی بە ئایندەیەکی گەش بۆ خەڵکی عێراق ، دایکێکی گەنجی کارکەر کە بەشێوەی تاقیکردنەوە دەنگی خۆی دا، وتی" ئەمە هەنگاوێکی گرینگە و من لەبەر رۆشنایی ئەو ڕاهێنانەی ئەمڕۆدا هیوادارم کە پرۆسەکە بە ئاسانی بەڕێوەبچێت. من هەروەها هیواداریشم کە ڕۆڵی ژن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا زیاتر بەرچاو بێت و دەنگدەرانیش بەربژێری شایستە هەڵبژێرن."
هەلبژاردنی داهاتوو گۆڕانکارییەکی گەورە دەبێت بۆ پێشڤەچوونی ئایندەی عێراق و لەو کاتەی کە عێراق سەرقاڵی داڕشتنی نەخشەڕێگاشە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشتگیریکردنی بەردەوام دەبێت.
نووسەر: بڕێندێن ڤارما، گەورە راوێژکاری پەیوەندی، نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی یونامی.