لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پرۆژەكانی نەچەمانەوە و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەی خۆراكی جیهانی وەڵامدەرەوەی كەم ئاوین لە عێراق دا

٠٦ ئەیلوول ٢٠٢١

بەغداد - بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) پرۆگرامەكانی بنیاتنانی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوەی فراوان كرد لە سەرتاپای پارێزگای سەلاحەدین دا، باكووری بەغداد، بۆ وەڵامدانەوەی دڵەڕاوكێ زیادبووەكان دەربارەی  ڕێژەی بارانبارینی لە ئاسایی كەمتر، لە عێراق دا. لە ئەم ساڵ دا، دووەم كەمترین بارانبارین بینرا لە ماوەی 40 ساڵ دا لە ووڵاتەكەدا.

كار و پرۆژە بژێوییەكانی WFP، كە لە گەڵ كۆمەڵگە خۆجێیەكان و حكومەتی عێراقی و ڕێكخراوە نا حكومییە هاوبەشەكان دا جێبەجێدەكرێن، یارمەتی و هاوكاری زیاتر لە 130000 هاووڵاتی هەژار دەدات لە سەرتاپای  ووڵات دا لە سەلاحەدین و هەروەها لە بەسرە، میسان و زیقار دا.

بەڕێز عەلی ڕەزا قورەیشی نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند:

“عێراق كاریگەرە بە گۆ ڕانی كەش و هەوا ، كە ئێستا لە ژێر قورسایی زۆری پاش ململانێدایە و یەكانگیرە لە گەڵ شوێنەوارەكانی پەتای كۆڤید-19. پێكەوە لە گەڵ حكومەتی عێراق و هاوبەشەكانمان دا، WFP كاردەكات بۆ یارمەتیدانی كۆمەڵگە زیانلێكەوتووەكان بۆ ئەوەی بگەنە دۆخی خود – بژێویی، بەو ئامانجەی كە هەركەسێك بتوانێت پێوستییە خۆراكییەكانی خۆی دابین بكات. هاوبەشێتییەكەمان لە ناوچەكانی وەك ناوچە گوندییەكانی سەلاحەدین، یارمەتی خێزانە هەژارەكان دەدات كە زامنی داهاتی بەردەوام بكات لە رێگەی پەرەپێدانی شارەزاییە سەرەكیی و گرنگەكانەوە و هەروەها لە ڕێگەی پێشكەش كردن و فەراهەم كردنی كەرەستە پێویستەكانەوە. ئەمەش یارمەتییان دەدات لە ێپەڕاندنی كاتە سەختەكان دا  “

بە شێوەیەكی نەرێتیییانە، عێراق  - ’’ زەوی نێوان دوو ڕوبار’’ – لە ڕابردوودا توانیویەتی پێویستییە ئاوییەكانی خۆی دابین بكات، هەر بۆیە ئەم كەمئاوییەی ئێستا سەرچاوەی دڵەڕاوكێ و دوودڵییەكی تایبەتە. پلە بەرزەكانی گەرماش ڕیكۆردی تۆماركردوە، ساڵی ڕابردوو بەغداد گەرمترین پلەی تێدا بە دیكرا كە 52 پلەی سەدی بوو. هەڵسەنگاندنەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی ئاشكرایان كرد، كە وەرزی باران بارینی 2021 لە خوار پلەی ناوەندەوە بووە، بەتایبەتی  لە پارێزگاكانی باكوور و هەرێمی كوردستان دا. ئەمەش لەوانەیە كاریگەری بكاتە سەر بەرهەم و بەروبومی كۆتایی دوو دانەوێڵە سەرەكییەكە، گەنم و جۆ.

ڕاپرسییەكانی WFP بۆ مانگی ئایار تێبینی و سەرنجی ئەوەیان خستە ڕوو، كە لە سەدا 8 هاووڵاتییانی پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك بڕی پێویستی خۆراك بەكارناهێنن، كە ئەمەش دوو هێندەی تێكڕای پلەی بەكاربردنی نیشتمانییە كە لە سەدا 4 ە . بە هەمان شێوە، لە سەدا 13.4 هاووڵاتییانی نەینەوا ڕایانگەیاند كە میكانیزمی ستراتیژی چارەسەری نەرێنییانە پەیڕەو دەكەن، وەك پارە قەرزكردن و خۆراك خواردنی كەمتر – كە ئەمەش 7.5 لە سەدا لە سەرووی پلەی تێكڕایی نیشتمانییەوەیە. بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكات، بە تایبەتی كاریگەرییەكان لە سەر ئاسایشیی خۆراك.

مانگی ڕابردوو، بەڕێز قورەیشی، بەڵگەنامەكانی بە نوێنەربوونی پێشكەش بە  پایەدار د. عەلی شەمران ، سەرۆكی بەشی پرۆتۆكۆل كرد لە وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد.  بەڕێز قورەیشی پەیوەندی بە تیمی عێراقەوە كرد لە پاش پیشەو شارەزاییەكی دوورو درێژ لە بواری پەرەپێدان و كەرتی تایبەت دا. ئەو زۆر پەرۆشی بە گژاچوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوایە. 

 هەر دوو بەڕێزان شەمران و قورەیشی، دووپاتیان كردەوە كە بەرنامەی خۆراكی جیهانی و حكومەتی عێراق پابەندن بە ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام 2 (SDG) ەوە : نەهێشتنی برسێتیی لە ڕێگەی پاراستنی كۆمەڵایەتی كاریگەر و چارەسەرە زیرەكەكانەوە، لەوانەش بنیاتنانی بژێویی و توانای رووبەڕووبونەوە و نەچەمانەوە بۆ خێزانە هەژارەكان، كاركردنی پێكەوەیی لە پێناو گەشەكردن و پەرەپێدانی عێراق دا. 

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت