لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئەڵمانیا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) دووپاتی هاوبەشیکردن دەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی بوژانەوەی ئابوری لە عێراق دا

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٢٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ - بەغدا- پڕۆژەکارە کۆمپانیا بازرگانیە بچووک و مامناوەندەکان (SMEs)، کە بە نزیکەی نیوەی ئیشەکەرە عێراقییەکان لەم کەرتەن، زۆر بە خراپی زیان بەرکەوتووە بەهۆی شەڕو ململانێیەکان لە گەڵ داعشدا. کاتێک پەتای کۆڤید-١٩ بڵاوبۆوە، بووەهۆی ئەوەی کە ئەو سستیە ئابورییەی کە لە بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکارە کۆمپانیا بازرگانیە بچووک و مامناوەندەکان هەبوو ووردە ووردە لاواز بێت لە بوژانەوەی دا. کەمدەرامەتی زیاتر کرد و ئاڵنگارییە ئابورییەکانی بەردەم کار و بزنسە عێراقییەکان و کارمەندەکانیان زیاتر کرد.

ئەو زەحمەتیە ئابوریانە هاوکات و یەکانگیر بوو لەگەڵ کاریەگەریە زۆر بەهێزەکانی تێکچوونی ژینگەیی لە سەرانسەری عێراق دا، ئەمەش وایکرد پڕۆژەکارە کۆمپانیا بازرگانیە بچووک و مامناوەندەکان و کارمەندانیان پێویستیان بە پاڵپشتی زیاتر بێت لەڕێگەی بەرەو بوژانەوەی ئابوری-کۆمەڵایەتیان دا.

حکومەتی ئەڵمانیا، لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی حکومەتی ئەڵمانیا (KfW) پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکات لە هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی بۆ باشترکردنی بوژانەوەی ئابوری و بەردەوامبوونی ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە عێراق دا، ئەم پاڵپشتیەش بە پێدانی هاوکاری دارایی زیاتر بوو لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دا تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٥. ئەمە چوارەمین بەخشینی داراییە لە لایەن وەزارەتی گەشەپێدان و هەماهەنگی ئابوری ئەڵمانیای فیدڕاڵ (BMZ) کە پاڵپشتییەکانی لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی حکومەتی ئەڵمانیاوەیە، یەکەمین بەخشینی دارایی لە ٢٠١٨ بوو و تا ئێستا وەزارەتی گەشەپێدان و هەماهەنگی ئابوری ئەڵمانیای فیدڕاڵ پابەندی پێدانی ٨٦ ملیۆن یۆڕۆیە بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ڕێگەی بانکی گەشەپێدانی حکومەتی ئەڵمانیاوە.

نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، جیۆرجی گیگواری گوتی "حکومەتی ئەڵمانیا و  بانکی گەشەپێدانی حکومەتی ئەڵمانیا پاڵپشتییە بەخشندەیە بەردەوامەکەیان وایکردووە لینک و پەیوەدییەک لە نێوان کۆچکردن و گەشەپێدانی ئابوری دروست بێت بۆ کارکردن بەرەو چارەسەرە هەمیشەییەکانی ئاوارەبوون. ئەم هاوبەشیکردنە بەردەوامە و پێدانی پاڵپشتی دارایی زیاتر وادەکات ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پاڵپشتییەکانی فراوانبکات لە کاروکاسبی بژێوی ژیان پەیداکردن و ڕەخساندنی هەلی کار ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و کۆمەڵگە لۆکاڵی و ناوخۆییەکان."

پرۆژە نوێیەکە (بەشداریکردن لە بوژانەوەی ئابوری لە عێراق  لە ڕێگەی ڕەخساندنی کارپێدان و بوژاندنەوە و ژیاندنەوەی ئابورییە لۆکاڵی و ناوخۆییەکان-قۆناغی ٤) لەسەر ئەزموونی قۆناغەکانی پێشوو بنیاتدەنرێت، بەتایبەتی بەئامانجگرتنی گروپە کەمدەرامەتەکان، لەوانەش: ئاوارە ناوخۆییەکان، گەڕاوەکان و ئەو هاوڵاتیانەی دیکە کە ململانێیەکان کارتێکردوون. هەروەها قۆناغی ٤ مەودا و ڕووماڵێکی جوگرافی فراوانی هەیە بۆ ئەوەی هاوڵاتیە عێراقییە جیاوازەکان بگرێتەخۆ.

د. ئانا کرستینا جانکی، بەڕێوبەری ئۆفیسی پارەپێدانی کاش بۆ کار لە عێراق گوتی "ئێمە زۆر دۆڵخۆشین بە پێدانی بەخشینی دارایی ٣٠ ملیۆن یۆڕۆی دیکە، کە وامان لێدەکات بتوانین بەردەوامبین لە بەشداریکردن لە ڕەخساندنی هەلی کار و بوژاندنەوە و ژیاندنەوەی ئابوری خۆجێ و لۆکاڵی گروپە کەمدەرامەتەکان لە عێراق دا."

بەهۆی ئەم پێدانە داراییە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پاڵپشتییەکانی بۆ کەرتی پڕۆژەکارە کۆمپانیا بازرگانیە بچووک و مامناوەندەکان زیاتر دەکات لە ڕێگەی میکانیزمی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF)، کە بەشداری ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام و ژیاندنەوەی کەرتی تایبەت دەکات. هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پاڵپشتی هەوڵ و کۆششەکانی بەرزکردنەوە و زیاترکردنی دەرفەتی ئابوری ئافرەتان و بەشداریپێکردن دەکات و هاوکاریان دەکات کە دەستکەوتنی کاریان باشتر بێت و لەڕێگەی مەشق و ڕاهێنانی پیشەیی و دابینکردنی پاکێجەکانی پاڵپشتی کار و بزنس بۆ دامەزراندن و دەستپێکردنی پڕۆژەی بچووک یان فراوانکردنی. لەپاڵ ئەمانەشدا، بەخشینە داراییەکە وادەکات پارەی کاش زیاتر بخرێتە ناو کۆمەڵگەکان لەڕێگەی پڕۆگرامەکانی پارەی کاش بۆ کار (CfW)، کە ئەمەش پاڵپشتی دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو کۆمەڵگەیانە لەدوای شەڕ و ململانێیەکان لەگەڵ داعش دا دەکات کە تا ئێستا لە بوونیاتنانەوەدان. لە کۆتاییدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ژێرخانە سەرەکییەکانی کۆمەڵگە وەگەڕ دەخاتەوە بۆ بەرزکردنەوە و باشترکردنی کار و بزنسەکان و گەشەپێدانیان.

لەوەتەی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ەوە، حکومەتی ئەڵمانیا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، بە کۆی گشتی پاڵپشتی ٣٦٩ پڕۆژەکار و کۆمپانیای بازرگانی بچووک و مامناوەندیان کردووە لە ڕێگەی بەخشینە داراییەکانی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانەوە، بوونەتەهۆی ڕەخساندنی ١٩٤١ هەلی کار. سەرەڕای ئەمەش، ٣١٤٦ کەس یان پاکێجەکانی پاڵپشتیکردنی پڕۆەکاری بچووک یان مەشق و ڕاهێنانی پیشەییان وەرگرتووە، ١٨٩١ کەسیش بەشداری کاروچالاکییەکانی پارەپێدانی کاش بۆ کاریانکردووە کە ئامانج لێی باشترکردنی جێگیری دارایی ئەو هاولاتیانە بووە، هەروەها ٢٥ خزمەتگوزاری و کارئاسانی ژێرخانی ئابوری بەپێی کۆمەڵگە وەگەڕخراونەتەوە.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت