لێدوانی ڕۆژنامەوانی

گوزەرانی درێژخایەن لە عێراق: ١٠٠٠ بزنسی بچووک و مامناوەند لەلایەن سندووقی گەشەپێدانی پرۆژەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە پاڵپشتی داراییان لێ کراوە

١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢١

بەغدا – لە کۆتایی ململانێ وێرانکەرەکەی عێراق لەگەل داعشدا بزنسە بچووک و مامناوەندەکان کەوتنە دۆخێک کە هیچ پاڵپشتییەکی داراییان نەبوو بۆ ئەوەی دوای کۆتاییهاتنی ئەو وێرانکارییە زۆرەی لەپاش شەڕەکەدا بە جێ مابوو، دووبارە ببوژێنەوە.

لەساڵی ٢٠١٨دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق سندووقی گەشەپێدانی پرۆژەکانی EDF ڕاگەیاند کە میکانیزمێکی داریییە بۆ پێدانی سەرمایە بە بزنسە بچووک و مامناوەندەکان بۆ ئەوەی هاوکاری بووژانەوە و گەشەسەندنیان بکات و داخوازییان بۆ دەستی کار زیاد بکات. 

لەو کاتەوە، سندووقی گەشەپێدانی پرۆژەکان EDF پاڵپشتیی زیاتر لە ١٠٠٠ بزنسی عێراقی کردووە لە سەرتاسەری ولات لە چەند کەرتێکی ئابووریی سەرەکیدا، کە بووەتە هۆی درووستکردنی ٤،٩٧٥ هەلی کار بۆ پیاوان و ئافرەتان لە هەردوو کۆمەڵگاکانی ئاوارەکان و کەمەلگە خانەخوێکاندا وەکو یەک. لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ئەم دەستکەوتەی بە ڕێکخستنی بۆنەیک لە بەغدا بەرز ڕاگرت.

"بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داتەپینی ئابووری بەربڵاو لە عێراقدا، ئاهەنگگێڕان بە پێشوەچوونێکی لەوشێوەیەدا گّڕ و تین دەبەخشێت بە پرۆسەی بووژانەوەی ئابووری لە سەرتاسەری وڵاتدا، بە تایبەتیش لەو ناوچانەی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە یاخود گەڕاوەی لێیە." سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق گیۆرگی گیگاوری وای گوت.  "لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٢١ وا لە کۆتاییدایە، ئێمە زۆر دەرفەت دەبینین بۆ پاڵپشتیکردن لە زۆر دەرفەتی کاری باش و درێژخایەن لە کەرتی تایبەت لە عێراقدا. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سوپاسگوزاری حکوومەتی عێراق و هاوبەشەکانمانە بۆ هەماهەنگییان لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆگرامە نوێکار و بنچینەییە."

سندووقی گەشەپێدانی پرۆژەکان EDF ڕێگایەک بە کار دێنێت کە پشت دەبەستێت بە داخوازی و بازاڕی کار بۆ دەستنیشانکردنی ئەو بزنسانەی کە گەورەترین دەرفەتی سەرکەوتنیان هەیە بۆ گەشەکردن و دروستکردنی دەرفەتی کار. توێژینەوەی بەردەوام وا دەکات ڕێکخراوی نێودەوڵێتی کۆچ لە عێراق بەشێوەیەکی بەردەوام میکانیزمەکەی بگونجێنێ و باشتری بکات بۆ ئەوەی  کەرتە هەرە گرینگەکان بکات ئامانجی پاڵپشتیکرن – وەکو کەرتی کشتوکاڵ و وزەی نوێبووەوە – لەگەڵ توێژی تایبەت وەکو توێژی ژنانی خاوەن کار و ئەو بزنسە بچووک و مامناوەندانەی کە کارەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩دا گرینگە.

دەرفەتی کار تەنها داهات زیادکردن و هاندانی خەرجکردن نادات بەڵکو هەروەها جۆرێک لە هەستکردن بە کەڕامەت و بڕوا بە خەڵک دەدەن. توانای بەدەستهێنانی بژێوییەکی جێگیر هەروەها فاکتەرێکی سەرەکیشە لە بڕیاری خەڵک لە کۆچکردن یان گەڕانەوە.

لەوەتەی پرۆگرامەکانی سندووقی گەشەپێدانی پرۆژەکان EDF دەستی پێ کردووە، سوودمەندانی سندووقەکە ٧٥٣ ئافرەتیان دامەزراندووە بە فوولتایم؛ هەروەها ٩٢%ی ئەو کەسانەی دامەزرێنراون لەلایەن سوودمەندانی سندووقەکە یان بێکار بوون (٥٥%) یان بژێوی ژیانیان لەسەر کاری ڕۆژانە بوو (٣٧%). هەوڵەکان هەروەها بەو ئامانجەن کە مافەکانی کارمەندەکان بپارێزرێت ئەویش بە داکۆکیکردن لە وەرگرتنی گرێبەستی کارکردن  و دابینکردنی مووچەیەک کە لە کەمترین ئاستی مووچەی قبوڵکراو نزمتر نەبێت و سەلامەتیی کرێکارەکان لە شوێنی کارەکانیان گرینگیی پێ بدرێت.

هاوکارییەکانی سندووقی گەشەپێدانی پرۆژەکان بەردەوام لە پەرەسەندندا دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت وەلامی ئەو ئاستەنگ و دەرفەتانە بداتەوە کە ڕەنگە لە ناکاو سەر هەڵبدەن. سندووقی گەشەپێدانی پرۆژەکان پاڵپشتیی دارایی لێ دەکرێت لەلایەن حکوومەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، یابان، ئەڵمانیا، شانشینی هۆلەندا، یەکێتی ئەوروپا و ئاژانسی هاریکاریی نێودەڵەتیی کۆری.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت