لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ٢٠ تۆن پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دابین دەکات بۆ پتەوکردنی بەرەنگاربوونەوەی نیشتمانی ئالنگاریە تەندروستییەکانی پەتای کۆڤید -19

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

هەولێر، عێراق، ٢٣ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە ٢٠ تۆن لە تەکنیکیە پزیشکیە هەرە پێویستەکانی ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.

117 پالێت کەل و پەلی پزیشکی کە بریتی بوو لە کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی تەنگەتاوی و قەرەوێڵەی میکانیکی یەکەی چاودێری چڕ و کەل و پەلی پاراستنی کەسی (PPEs) و کەل و پەلی پزیشکی تر کە برەو بە خزمەتگوزاری چاودێری پزیشکی دەدات و ئامادەکارییەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆجێیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ، کە بە شەپۆڵی چوارەمی پەتای کۆڤید-19 دادەنرێت لە عێراق، پتەوتر دەکات .

بەم بۆنەیەوە، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان وتی " خۆشحاڵم بە ئاستی هاریکاری نێوان وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و سوپاسی هەموو ئەو کۆششە سەختانەش دەکەین کە لە پشت ئەم پشتگیرییە بەردەوامەن" . جەنابی وەزیر لە درێژەی وتەکەیدا وتی " بە دڵنیاییەوە ئەم بڕە یارمەتییە پزیشکییە تەنگەتاوییە جیاوازیەک لە جۆر و بڕی خزمەتگوزاری چاودێری پزیشکی ، کە لەلایەن دەزگا تەندروستیەکانمان پێشکەش دەکرێت ، دروست دەکات ، ئێستا سەدان هەزار کەس بەشێوەیەکی باشتر دەتوانن دەستیان بە خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی بنەرەتی و تەنگەتاوی بگات بە چارەسەری پەتای کۆڤید-19 ەشەوە "

دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆڤید -19 لە دوا مانگەکانی ساڵی ٢٠٢١ کە زۆری ژمارەی وەرگرانی پێکوتە لە سەرتاسەری عێراق یارمەتیدەر بوو بۆ ئەمە ، جارێکیتر ژمارەی توشبووان بەرەو هەڵکشان چوو ئەمەش ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ شەپۆڵێکی نوێی پەتاکە لە وڵاتدا، کە لەوانەیە پەیوەست بێت بە دۆزینەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە شاری دهۆک لە باکوری هەرێمی کوردستان و لە بەغدای پایتەختیش لە ٦ی کانونی دووەمی ئەمساڵ.

لە لایەن خۆیەوە، دکتۆر ئەحمەد زویتن نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و سەرۆکی نێردەکە لە عێراق وتی" ئەم بارە تەواوکەری پشتگیرییە تەنگەتاوی و ژیان ڕزگارکەرییەکەی پێشوو ترە کە بە مەبەستی  جێبەجێکردنی داواکاری دەسەلاتە تەندروستیە خۆجێییەکان پێشکەش کرا بوو بە هۆی ئەو هەڵکشانە نوێیەی ژمارەی توشبووان بە جۆری ئۆمیکڕۆن." هەروەها بەرێزیان وتی " ئێمە زۆر نیگەرانین بەرامبەر هەڵکشانی ئەم دواییەی ژمارەی توشبووان ، کە ئێمە وەک بانگەشەیەک بۆ کاری بە کۆمەڵ دەیبینین بۆ پتەوکردنی کۆششە خۆجێیەکانی خۆپاریزی و پێکوتە لیدان. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و هەردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی کوردستان هاوبەشن لە هەمان ئامانج ئەویش کارکردنە لە پێناو پاراستنی عێراقییەکان و ڕزگارکردنی گیانیان لە میانەی خزمەتگوزاریە تۆکمە و بەردەوامەکانی چاودێری تەندروستی کە دەتوانرێت لە سەرتاسەری عێراق بە نرخێکی هەرزان فەراهەم بکرێت."

شایانی باسە ، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق پشتگیری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراقی کردووە  بە دابینکردنی کەل و پەلی پزیشکی و دەرمان بە بڕی زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. ئەم پشتگیرییەش یارمەتیدەر بوو لە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بنەرەتی و تەنگەتاوی لە پارێزگاکانی هەریمی کوردستان و هەروەها تا ڕادەیەکی زۆریش بەشدار بوو لە دابینکردنی پێداویستیە تەندروستییە هەرە پێویستەکانی کۆمەڵگای هەرێم کە بەردەوامە لە میوانداریکردنی نزیکەی چارەکە ملیۆنێک پەناهەندەی سوری و زیاتر لە ملیۆنیک ئاوارەی نێوخۆیی.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەو بەشداریکردنە دەستکراوەیەی حکومەت و گەلی ئەلمانی و ئاژانسی ئەمریکی گەشەپیدانی نێودەوڵەتی و حکومەتی کوێت دەردەبڕێت بۆ یارمەتیدانیان لە دابینکردنی دارایی ئەم بارە کەل و پەلە پزیشکی و تاقیگەییانە.

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

به‌ڕا عه‌فيف شه‌بع

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت