لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لە دیالۆگێکدا لە هەولێر کە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێکخرابوو: لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی هەڵبژاردن و خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کرد

٢٦ ئایار ٢٠٢٢

هەولێر، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢- سەرۆك و نوێنەری باڵای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ، لەسەر بانگهێشتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، کۆبوونەوە.

وێنه‌: © UNAMI PIO

لەگەڵ ئەوەی کە وا بڕیارە لە ١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢دا هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، كۆبوونەوەكە دەرفەتێكی لە كاتی خۆیدای ڕەخساند بۆ لایەنەكان بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسە جیاوازەكان، لەوانە پێویستیی دووركەوتنەوە لە سیاسەتی جیاکارییانە و ڕێکردن بەرەو هەڵبژاردنێكی باوەڕپێكراو و شەفاف. خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆدا تەوەری سەرەکی بوو.

خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی، سوپاسی لایەنەکانی کرد بۆ بەشداریکردن و داوای بەردەوامبوون و چڕترکردنی هەوڵەکانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە زۆرانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.

* بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڕێز عەلی باپیر، کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بەڕێز عمر سید عەلی، بزوتنەوەی گۆڕان، بەرێز فازیڵ میرانی، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز سەڵاحەدین بابەکر، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، خاتوو بەدریە ڕەشید، جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت