لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی داوای لە خۆپیشاندەران دەکات کە "زۆنی نێودەوڵەتی" جێبهێڵن و بینا حکومییەکان چۆل بکەن لەگەڵ ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنیش

٢٩ ئاب ٢٠٢٢

بەغدا، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ :- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە دەسبەجێ "زۆنی نێودەوڵەتی" جێبهێڵن و هەموو بینا حکومییەکان چۆڵ بکەن و رێگەش بە حکومەت بدەن بۆ ئەوەی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵکی عیراقدا.

 

ئەم رووداوانەی ئەمڕۆ لەوپەڕی مەترسیی بەرەو زیاتر هەڵکشاندان. دامودەزگا حکومییەکان پێویستە بێ گیروگرفت و لە هەموو کات و بارودۆخێکدا کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عیراق.

یونامی داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بۆ ئەوەی بە ئارامی بمێننەوە و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش بکەن و خۆشیان لەو جۆرە کارانە بپارێزن کە سەر بۆ رووداوی تری نەخوازراو دەکێشن کە پێشپێگرتنیان ئەستەمە. یونامی هەروەها داوا لە لایەنە( سیاسیەکان) دەکات بۆ کارکردن بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان و پەنابردنە بەر گفتوگۆ وەک تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

 نابێ عێراقییەكان ببنە قوربانی بارودۆخی کتوپڕ و لەناکاو.  ئێستا مانەوەی "وڵات" لە مەترسیدایە.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت