بەناوی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق، شانازی بە بەشداربوون لەم گردبوونەوەیە دەکەم بۆ یادی یەکەمین ساڵیادی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021 - 2025. بەداخەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی جینین هێنیس-پلاسخارت، ئەمڕۆ ناتوانێت لەگەڵمان بێت بەڵام گەرمترین سڵاوی خۆی بۆ هەمووتان دەنێرێت.
ئاستی بەرزی بەشداریکردن لە چالاکییەکەی ئەمڕۆدا ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە پێشخستن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ. ئەم پلانی کاری هەرێمیە چوارچێوەیەکی کۆنکرێتیە بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم لە کارەکانیدا بۆ بەرز ڕاگرتنی پابەندبوونە لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە سەر ئاستەکانی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.
لە ساڵی ڕابردوودا هەوڵە بەکۆمەڵەکانمان لەسەر چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بە ئازادی ڕادەربڕین و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ لە بەڕێوەبردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان چڕ بووەتەوە. بۆنەی ئەمڕۆ دەرفەتێکی باشە بۆ کۆکردنەوەی پێشکەوتنەکان کە تا ئێستا بەدەست هاتوون و دەستنیشانکردنی هەنگاوە زیادەکان کە پێویستن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە بەردەوامەکان لە مانگ و ساڵانی داهاتوودا.
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە یونامی بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کورد لەسەر کۆمەڵێك پرسی مرۆیی، لەوانە شارەزایی تەکنیکی بۆ بەهێزکردنی توانای دامەزراوەیی بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی مافی مرۆڤ. ئێمە بەشداریمان لە چەندین مێزگەرد و سەکۆی کارکردووە کە لەلایەن دکتۆر زێباری ەوە لەڕێگەی ئۆفیسی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان ڕێکخرابوون سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆڵی میدیاکان و دەستگەیشتن بە زانیاری و ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و خراپ مامەڵەکردن وەك نمونە. ئەم مەکۆیانە بۆ دیالۆگ خزمەت بە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمان دەکەن بەرەو دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان لە هەرێمی کوردستان.
سەیرکردن بەرەو داهاتوو، ئێمە پێمان وایە کە دیاریکردنی پێوەرە ژمارەییەکان بۆ پێوانەکردنی پێشکەوتن و دەستکەوتەکان تا ساڵی ٢٠٢٥ سەرکەوتنی پلانی کارکردن بەهێزتر دەکات. دامەزراندنی ئەم پێوەرانە دڵنیای دەدات لەوەی کە ئەنجامەکان نەك هەر پێوانە دەکرێن بەڵکو دەبینرێن. دەتوانرێت بەربەستەکان دەستنیشان بکرێن و چارەسەر بکرێن، دڵنیابوون لە شەفافیەت – و بینینی زیاتر – سەبارەت بە جێبەجێکردنی پلانی کارکردن. وە بێگومان ئێمە هاندەری ڕاپۆرتکردنی گشتیین لەسەر ئەنجامەکان.
دوای ساڵێك لە جێبەجێکردنی پلانی کار، پشتیوانی بەردەوامی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ یونامی بەرامبەر بە بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی دووپات دەکەمەوە.
ئێمە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هان دەدەین بەشداری لەهەوڵەکان بکەن، بۆ دیاریکردنی ئەو بوارانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و بەکۆمەڵ پشتگیری لە جێبەجێکردنی پلانی کارکردن بکەن بە شێوەیەکی هەماهەنگ. بوارەکانی هاوکاری دەتوانن بریتی بن لە بنیاتنانی تواناکان و برەودان بە چاودێریکردن و چاکسازی یاسایی و سیاسەتەکان بۆ جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
خێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان خوشحالە بەم دەستپێشخەرییە کە حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی دەکات، ئێمەش پابەندین بە پشتگیریکردنی پێشکەوتنەکان بەرەو بەدیهێنانی تەواوەتی مافەکانی مرۆڤ لێرە لە هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی نیشتمانی و دەرەوە..
سوپاس