14ی تشرینی یەکەم 2022
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی
لە 10 – 15ی تشرینی یەکەم، نووسینگەی مافی مرۆڤی لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) و نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ (OHCHR) یەکەم سەکۆی کاری بەشدارانەی دەستپێکرد لەکۆی پێنج سەکۆی کاردا بە مەبەستی ڕاهێنانی چالاکوانانی گەنج بۆ بەشداریکردنی داهێنەرانە لەنێو گەنجان و ئاشتی وئەجێندای ئاسایش لە عێراق و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ لەڕێگەی کاریکاتێرو گێڕانەوەی چیرۆکی دیجیتاڵی و کورتە فیلمەوە.
لە ڕێگەی "پڕۆژەی ووتاری ئاشتی"، یونامی و OHCHR پێشتر لەڕاپۆرتێکدا نەخشەسازییان کردبوو کە تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گەنجانی عێراق وەك هاندەرێك بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی لە بنیاتنانی ئاشتیەکی بەردەوامدا. پڕۆژەکە نموونەی دەستپێشخەرییەکانی مافی مرۆڤی بە ڕابەرایەتی گەنجان لە پێکهاتە جیاوازەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە خستەڕوو و ڕۆڵی جەوهەریی گەنجانی عێراقی لە پێشخستنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤی کەمینە ئایینییەکان نیشان دا. لەڕیگەی دۆکۆمێنتکردنی گێڕانەوەی چیڕۆکی پڕۆژە خۆبەخشەکان بەڕابەرایەتی گەنجان کە سنوورەکانی کۆمەڵگا دەبڕن، پڕۆژەکە هەوڵیدا هانی زیادکردنی نوێنەرایەتی گەنجان و بەشداریکردن لە پێشخستنی ئاشتی و ئاسایشدا بدات هەروەك لە بڕیاری ٢٢٥٠ی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە گەنجان، ئاشتی و ئاسایشدا پێشبینی کراوە.
لە درێژەی ئەم پڕۆژە سەرکەوتووەدا، UNAMI/OHCHR پێنج سەکۆی کاری ڕاهێنان لەگەڵ گەنجان لە سەرانسەری عێراقدا ئەنجام دەدات بۆ گەڕان بەدوای ئامرازە داهێنەرەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، وەک ‘کاریکاتێر’، ‘گێڕانەوەی چیرۆکی دیجیتاڵی’ و ‘دروستکردنی فیلمی بەشداریکردن’. بەکارهێنانی میدیای داهێنەرانە هانی بەشداربووان دەدات چیرۆکی خۆیان بۆ گوێگرانی هاونیشتیمانی بگێڕنەوە، ڕێگەدان بەوەی کە ئیفادەکانیان لە پرۆسەکانی لێکۆڵینەوەدا یەکبخرێن ودەنگیان بگات بە داڕێژەرانی سیاسەتەوە.
یونامی پێی وایە کە داکۆکیکاران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کاریگەری زیاتر بەدەست دەهێنن ئەگەر بتوانن لە گێڕانەوەی چیرۆکی کەسانی دیکە تێپەڕن و توانا بە خەڵك بدەن بۆ ئەوەی ئەزموونەکانی خۆیان بەیەکەوە باس بکەن. بە دەستڕاگەیشتن و هەبوونی سۆشیال میدیا، چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە پاشخانی جۆراوجۆرەوە دەتوانن داکۆکی لە خۆیان بکەن، چیرۆکی سەرنجڕاکێشی خۆیان بەیەکەوە باس بکەن، دەستیان بگات بە کۆمەڵگەی فراوانتر و دەست بە گفتوگۆی گرنگ بکەن لەسەر مافەکانی کەمینەکان. بەم شێوەیە دەتوانرێت گێڕانەوەکان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بگەیەنرێن.
ڕاهێنانەکان جەخت لەسەر چۆنیەتی گێڕانەوەی چیرۆکێکی بەهێزدەکەنەوە کە بتوانێت هاوسۆزی و بەپەلەیی و گۆڕانکاری ئیلهامبەخش بەرجەستە بکات، لەسەر بنەمای ئەو قەناعەتەی کە هونەر دەتوانێت نۆرمەکانی کۆمەڵایەتی بنەڕەتی بگۆڕێت. سەکۆی کارەکان توانا بە بەشداربووان دەبەخشن بۆ داڕشتن و پەرەپێدانی ستراتیژییەکانی داکۆکیکردن و هەڵمەتە گشتیەکانی خۆیان، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە گێڕانەوەی چیرۆکەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێگەی چەندین ئامرازو میتۆدۆلۆژیا.
یەکەم سەکۆی کار کە لەم هەفتەیەدا لە هەولێر بەڕێوەچوو لەگەڵ بەشداربووان کار کرا بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلمی دیجیتاڵی کە دەتوانرێت لە داکۆکیکردندا بەکاربهێنرێت بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافی کەمینە ئایینییەکان و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
دەرئەنجامە کانی ڕاهێنانەکە بریتی بوون لە:
- گەنجان بە شێوازی نوێی داهێنەرانە ڕاهێنران بۆ ئەوەی کارەکانیان لە بواری مافی مرۆڤدا هاوبەش بکەن. بە پلەی یەکەم تیشك خرایەسەرکاریکاتێر و و گێڕانەسەی چیڕۆکی دیجیتاڵی و کورتە فیلمی ٢ خولەکی .
- گەنجان بەتوانا دەکران بۆ گەیشتن بە جەماوەری فراوانتر و داکۆکیکردن لە گۆڕانکاری.
- سەرچاوەی ڕاهێنان لەسەر داکۆکیکردن لە میدیای داهێنەرانە دەتوانرێت لە ماڵپەڕی ووتاری ئاشتیدا هاوبەش بکرێت
- سەرچاوەی نوێی داکۆکیکردن کە دەتوانرێت لەسەر ئاستی نیشتمانی لە ماڵپەڕی پڕۆژەکەدا هاوبەش بکرێت
- تۆڕەکانی چالاکوانانی گەنج بۆ پاراستنی مافی مرۆڤی کەمینە ئایینییەکان پەرەیان سەند و بەهێزتر بوون