وتەی بەڕێز ریکاردۆ سیڤا ، سەرۆکی نووسینگەی یونامی لە کەرکوک ، بە بۆنەی رۆژی جیهانی هۆشیاری کورتە باڵایی
٢٥ ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٢
کەرکوک، عێراق
خانمان ، بەڕێزان
ئامادەبووانی ئازیز
ڕۆژی ٢٥ ی تشرینی یەکەم لە هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی هۆشیارییە دەربارەی کورتەباڵایی ، ئەو ڕۆژە تەنها دەربارەی بەرزی مرۆڤەکان نیە ، بەڵکو زیاترە لەمە . ڕۆژێکە دەربارەی سەرکەوتنی کۆمەڵگایەکی ناوازە بەسەر بەربەستەکان و پەراوێزخستن لە قۆستنەوەی دەرفەتەکان و پێشکەوتن. ڕۆژێکە بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی هۆشیاری دەربارەی ئەو ئالنگارییانەی دێنە پێشیان هەروەها ڕۆژێکە بۆ برەودان بە جڤاکێکی گشتگیر لە گشت بوارەکانی ژیانی ڕۆژانە هەر لە نوێنەرایەتی کردن لە بواری سیاسی تا دەگاتە بوژانەوەی ئابوری.
نەتەوە یەکگرتووەکان برەو بە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دەدات و جێبەجێکردنی بنەما سەرەکییەکانی یەکسانی و گشتگیری و نا-جیاکاری مسۆگەر دەکات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە کاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی ، هەروەها مسۆگەرکردنی بەشداریکردنی گشتگیری هەمووان لە پاشخانە جیاکانەوە لە پرۆسەی بڕیاردان .
ستراتیژیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شیاندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت (UNDIS) ، کە سکرتێری گشتی لە ساڵی ٢٠١٩ پەسەندی کرد ، بنەمای پێشوەچوون و ڕێڕەوی بەردەوام و ڕاگوزار فەراهەم دەکات دەربارەی ئاوێتە بوونی کەمئەندامی لە میانەی هەر چوار ستوونەکەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان : ئاشتی و ئاسایش و مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدان. لە میانەی ئەم ستراتیژیەوە ، سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی دەکاتەوە کە بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی مرۆڤی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێدایستی تایبەت بەشێکی جیانەکراو و نەبڕاوە و دانەبڕاوە لە هەموو مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان. ئامانجی ستراتیژەکە برەودانە بە توانای دەستگیشتنی کەسانی کەمئەندام و گشتاندنی مافەکانیان و هەروەها سیاسەت لە چوارچێوەی سیستەم و چوارچێوەیەک بۆ لێپرسینەوە و ڕێگای تری جێبەجێ کردن لەخۆ دەگرێت.
ئەم ستراتیژە سیستماتیکانە کار دەکات بۆ مسۆگەر کردنی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بە ئەوانەش کە کورتە باڵایی زیانی لێداون، لە کاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەرەوە لە ڕێگای بەرنامەسازی و و لە ناوەوەش لە ڕێگای پشتگیریی تەکنیکی و ڕاوێژی پێویست . و ئەم سترتیژە هەروەها کاردەکات لەسەر متمانە دروست کردن لە نێوان کەسانی کەمئەندام بۆ مسۆگەرکردنی شکۆ و بەهایان و ڕێزگرتن لە مافەکانیان و، ئەوان لە شوێنی کاریاندا ژینگەیەکی لەبار دەبینن بۆ بەشدارکردنی تەواو و کاریگەر و یەکسان لەگەڵ ئەوانی تر.
لە ماددەی ٢٧ لە پەیماننامەی مافەکانی کەسانی کەمئەندام (CRPD) هاتووە کە کەسانی کەمئەندام هەمان مافی کارکردن و دامەزراندنیان هەیە وەک هەر کەسێکی تر. سەرباری ئەمەش ، دروشمی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتیە لە" کەس لە دوای خۆت جێ مەهێڵە" و ئامانجی هەشتەمیش تەرخانکراوە بۆ مسۆگەرکردنی بەکارخستن و کاری شیاو بۆ هەموو خەڵک بە کەمئەندامانیشەوە.
هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٣، نێردەی یونامی کاری کردووە بۆ پتەوکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ گشت هاوڵاتیانی عێراق بێ جیاکاری . لەم چوارچێوەیەدا ، نووسینگەی یونامی لە کەرکوک چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کەسانی کەمئەندام و خاوەن پیداویستی تایبەت کردووە . بەم دواییانە، هەڵێکی کارگوزاری بۆ کەسانی کەمئەندام ڕەخساند بۆ ئەوەی دەرفەتێکیان پێبدەن بۆ ئاشناکردنیان بەوەی چۆن نەتەوە یەکگرتووەکان لە گۆڕەپاندا کاردەکات. لەگەڵ ئەم هەنگاوانە ، پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بە فەراهەمکردنی دەرفەتی بەشداریکردنی کەسانی کەئەمئندام بە یەکسانی لەگەڵ ئەوانی تری بۆ مسۆگەرکردنی دەستەبەرکردنی پێوەرەکانی یەکسانی و مافەکان و شکۆیی هەروەک خاڵکانی تر.
سوپاس بۆ ئێوە .....