نەجەف، ٢٥ و ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی بەهاوبەشی لەگەڵ INSM Network بۆ پێشکەشکردنی ڕاهێنانی پراکتیکی بە گروپێك کە پێکهاتبوو لە ٣٥ بەشداربوو (١٦ ژن و ١٩ پیاو) داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و بلۆگەر و پارێزەر لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن بە سەلامەتی لە ڕێگەی فەزای ئەلیکترۆنیەوە. ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بە باشترکردنی ئاسایشی دیجیتاڵی و زیادکردنی زانیاری و هۆشیاری لەبارەی مافە دیجیتاڵییەکان لە عێراقدا. بەشداربووان ئاشنا کران بە ئامرازە پراکتیکییەکان بۆ بەهێزکردنی سەلامەتی ژینگەی دیجیتاڵی خۆیان، لەوانە پەیوەندی و هەڵگرتنی زانیاری و هەروەها پاراستن لە هاککردن لەنێو بابەتەکانی دیکەدا. نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی دانیشتنێکی سەبارەت بە چۆنیەتی دەست نیشانکردن و بەرەنگاربوونەوەی ووتاری ڕق و کینە کە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت پێشکەش کرد و بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی فەزای ئۆنلاین بۆ ئەوەی هەمەجۆریی تێیدا بەرەوپێشببرێت و ڕێزی لێبگیرێت.
ئەم چالاکییە لەسەر داوای چالاکوانان بۆ ڕاهێنان لەسەر ئاسایشی دیجیتاڵی پێشکەش کرا. ئەمە چوارەم وۆرکشۆپە و بەشێکە لەو زنجیرەیەی کە لە چوار وۆرك شۆپ پیکهاتبوو لەسەر ئەم بابەتە، پێشتریش لە بەغدا (١٤ و ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) و بەسرە (٢١ و ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) و موسڵ (٤ و ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) ئەنجام دراون. چالاکی داهاتوو ۆرك شۆپێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (ToT) دەبێت لە سلێمانی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ ١٢ کەسی نایاب لە نێو بەشداربووان بە ئامانجی فراوانکردنی تۆڕی پسپۆڕان لەسەر ئەم پرسە بابەتییە لە عێراق.