بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی: ١ی کانوونی یەکەم یەکەمین کۆڕبەندی بازرگانی نیشتیمانی عێراقی بزنسە بچووکەکان بە دەرفەتە گەورەکان دەبەستێتەوە
٠١ کانونی یەکەم ٢٠٢٢
بەغدا-لەوکاتەی کە وڵات هەوڵی بوژانەوە دەدات لە قەیرانی ئابوری، کەرتەکانی کشتوکاڵی و کشتوکاڵی-خۆراکی لە عێراق توانایەکی باشی بەشداریکردنیان لە گەشەسەندنی پێویستی ئابوری، هەمەجۆریکردن، ڕەخساندنی هەلی کار، باشترکردنی بەردەوامیدان و گێڕانەوەی توانا هەیە لە هەل و مەرجی شیاو دا. ئەمەش پەیامی بەرپرسانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بوو لە کردنەوەی یەکەمین کۆڕبەندی بازرگانی نیشتیمانی عێراقی لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دا.
لە شاری بەغدا، کۆڕبەندێکی دوو ڕۆژە بە ڕێوەچوو کە دەرفەت بۆ کار وبزنسە بچووک و مامناوەندە عێراقییەکانی بواری جوتیاری، بەرهەمهێنانی خۆراک، هەڵگرتن و لایەنی لۆجستی دەڕەخسێنێت و بەو بزنسە عێراقیانە بە دابینکە و وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکان دەبەستێتەوە.
ئەم کۆڕبەندەش بە هاوبەشی لەنێوان سەنتەری بازرگانی جیهانی (ITC) و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق ڕێکخرابوو کە میوانداری ٤٠٠ بەشداربووی کردبوو کە هی نزیکەی هەموو پارێزگاکانی عێراق بوون بە بەرپرسانی بزنسەکان، دابینکەرە نێودەوڵەتییەکان، وەبەرهێنەران، بانکەکان، بڕیاربەدەستان، ڕێکخراوەکانی پاڵپشتیکردنی بزنس، نوێنەرانی دەسەڵاتی خۆجێی و دەسەڵاتدارانی ناوەندی و هەروەها هاوبەش نێودەوڵەتییەکانی گەشەپێدانیشەوە.
لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی ماددی یەکێتی ئەوڕوپا و حکومەتی ئەڵمانیاوە (لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی حکومەتی ئەڵمانی -KfW)ەوە، کۆڕبەندی بازرگانی نیشتیمانی عێراقی زیاتر لە ١٠٠ بزنسە بەیەکەوە کۆدەکاتەوە تا پەیوەندی دروستبکەن، ڕێککەوتنی کار و بزنس ئەنجامبدەن و دەرفەتی وەبەرهێنانیان بخرێتە بەردەم. لەوانەش: دیدار و کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو یەک-یەک لەگەڵ دابینکەرە نێودەوڵەتییەکانی بواری کشتوکاڵ و کەرەستە و ئامێر بۆ دانانی بزنسی تازەی پێشەنگ، بۆ ڕێککەتنەکانی داهاتوو و بۆ بەفەرمی کردنی هاوبەشیکردنەکان.
ڕێزدار عەباس عەلەوی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق "ئەوە شتێکی سەرەکییە بۆ بنیاتنانی توانای جوتیارە عێراقییەکان و بەشداریپێکردنیان لە تەواوی ئەو زنجیرەی بەها کشتوکاڵیانەی کە دەتوانن سوودیان لێ ببینن. زۆربەی بەرهەمهێنەران بەدەست ئەوەوە دەناڵێنن کە بەرهەمەکانیان لە ئاستی خواست ویستی کڕیاران دا نییە. لەو باوەڕەداین کە هاوبەشیکردنی باش و مانادار دەبێتە هۆی گەشەسەندن و سەرکەوتنی ئەم کەرتە. دەمانەوێت زۆر سوپاسی یەکێتی ئەوڕوپا و حکومەتی ئەڵمانیا و ڕێکخەرانی ئەو کۆڕبەندە بازرگانیە بکەین کە ڕێکخراوی (IOM) و (ITC)ین".
ئاگانا گلیفیسکایتی، جێگری سەرۆکی شاندنی یەکێتی ئەوڕوپا و بەرپرسی بەشی سیاسی "ئەم ئیڤێنتە باشترین بەشی پڕ لە جوڵە و جموجۆڵی کەرتی تایبەتی عێراقی نیشاندا کە ئەم کەرتە دەتوانێت بەشداری گەشەسەندنی ئابوری و هەمەجۆریەتی بکات لە عێراق دا. بازرگانی کاکڵەی ناوەڕۆکی ئەم گەشەسەندنەیە. یەکێتی ئەوڕوپا بەردەوامدەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لەسەر ڕێچکەی گەیشتن بە چاکسازییەکەی ئابوری کە یارمەتی کەرتی تایبەت دەات بۆ فراوانبوون و ڕەخساندنی هەلی کار لە ئابوری سەوزدا".
غولام موحەمەد ئیسازی، جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخەری دانیشتووان و مرۆی لە عێراق "ئێمە وەک نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دا، بەرپرسیاریەتییەکی هەمیشەیی هەیە کە پشت لە هیچ کەس نەکات و کەس پەراوێز نەخات. ئەمڕۆ لێرەوە هانی کۆمپانیاکان دەدەین کە بەشێوەیەکی داهێنەرانە بیربکەنەوە: ئایا ئێوە چ ڕۆڵێک لە بەرەوپێشبردن و گەشەسەندنی ئابوری گشتگیر دەبینن؟ ناوبراو ئەوەشی گوت کە بەهەمان شێوە، لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ حکومەتی عێراق، دەپرسین: چۆن دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە کەمدەرامەتترین و پێویستترین کەسەکان پشتگوێ نەخراون، ئایا ئەوانەی کە زۆرترین مەترسیان لەسەرە، پارێزراوان و پارێزگاریان لێدەکرێ؟ نەتەوە یەکگترووەکان بۆ پاڵپشتیکردنی وەها دەستپێشخەری و چالاکییەک لێرەیە لە عێراق.
ئێرک بوتشوت، نوێنەر سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی و بەرپرسی پڕۆگرام لە عێراق "دەبێت گەشەسەندنی عێراق بە تەنیا پشتن بەستن بە نەوت وەبەرهێنانی زیرەک، دەرفەتی بزنس و داکۆکیردن لە ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری ڕیشەیشی لەگەڵ دابێت، کە ئەمەش ناوەڕۆکی ئەم کۆڕبەندەیە".
بەرپرس و نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق، جۆرجی گیگاوری "نەبوونی بڕی پێویستی دەرفتەکانی کاروکاسبی بژێوی ژیان یەکێکە لە گەورەترین بەربەستەکان گەڕانەوەی جێگیر و بەردەوام و دووبارە تێکەڵاوبوونەوەی ئاوارەکان لە عێراق. هەروەها لە باشوری وڵات کە، گۆڕانی کەش و هەوا بەردەوام لە زیادبوون دایە و کاریگەرییەکەی لە کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان هەستیپێدەکرێت. سنوورداربوونی وکەمی کاروکاسبی هۆیەکی زیندوو و کاریگەرە بۆ ئاوارەبوونی شاریی-لادێیی. لەڕێگەی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF) و ئیڤێنتی هاوشێوەی ئەمە، ڕێکخراوی (IOM) خۆشحاڵە بە هاوکارییەوە کارکردن لەگەڵ هاوبەش نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی بزنسی کشتوکاڵی و سوود وەرگرتن لەم کەرتە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک، بۆ دروستکردنی داهاتی جێگیر و هێنانەکایەی چارەسەرە هەمیشەییەکان بۆ ئاوارەبوون".
دەربارەی پڕۆژی SAAVI-ی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی
پڕۆژەی ساڤی- SAAVI (بەهێزکردنی کشتوکاڵ و زنجیرەی بەهای خۆراکی-کشتوکاڵی و بەرەوپێشبردنی سیاسەتی بازرگانی) لەلایەن یەکێتی ئەوڕوپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و جەخت دەخاتە سەر گەشەپێدان و جێبەجێکردنی ستڕاتیژیەتەکانی ئەم کەرتە بۆ باشترکردنی ئاستی بەرهەم و بۆ داڕشتنی سیاسەتێک کە زیاتر لەگەڵ بازاڕ دەگونجێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێشبینی و باشترکردنی ژینگەی بزنسەکان. پڕۆژەی ساڤی-SAAVI هاوکاری باشترکردنی سیاسەتی بازرگانی عێراق دەکات و پاڵپشتی ئەو وڵاتە دەکات لە پڕۆسەی دەستگەیشتن بە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی.
پڕۆژەی ساڤی-SAAVI لەژێر سەرکردایەتی حکومەتی عێراق جێبەجێدەکرێت لەڕێگەی وەزارەتەکانی پلان دانان، کشتوکاڵ و بازرگانییەوە.
پڕۆژەکەش بەشێکە لە کۆی گشتی چوارچێوە و پێوەری تایبەتی یەکێتی ئەوڕوپا بۆ پاڵپشتیکردنی ڕەخساندانی هەلی کار و باشتر ئیدارەدانی ئابوری لە عێراق دا. لەم چوارچێوەیەش دا، ساڤی تەواو هاوتەریب و هاوئاستە لەگەڵ کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکانی FAO, IOM, ILO, UNESCO, GIZ لەبواری بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی کشتوکاڵی.
دەربارەی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF)ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق
سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان (EDF)ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) شێوازێکی تازە و نوێباوی کاروکاسبی و بژێوی ژیان پەیداکردنە لەسەر ئاستی کۆمەڵگە ژیاندنەوەی کەرتی تایبەت و گەشەسەندنی ئابوری لەڕێگەی بەئامانجگرتنی کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق.
سندوقی (EDF) سەرمایەی دارایی بۆ کار و بزنسە بچووک و مامناوەندە سەرەکی و لاوەکیی و ناوچەییەکانی بواری ئابوری دابیندەکات، ئەو بزنسانەی کە خواستی کارکردنی زۆریان لەسەرە، ئەمەش بەئامانجی بوژانەوەی ئابوری قۆناغی دوای شەڕە و ململانێکان و بۆ گەشەپێدانی ئابورییەکی گشتگیر. هاوکات لەگەڵ ئەمەش دا، ئەو بزنس و کەرتە سەرەکییەکانە بە ئامانجدەگرێت کە ئەگەری زۆر ڕەخساندنی هەلی کاریان هەیە. ئەم سندوقە هانی بزنسەکان دەدات خێرا گەشە بکەن و هەلی کاری زۆریش بڕەخسێنن. ئەم سندوقە وەک قۆناغی تاقیکاری و دەستپێک لە ساڵی ٢٠١٨ دا دامەزرا، لەوکاتەوە تا ئێستاش لە فراوانبووندایە تا پێویستی دۆخی ئابوری-کۆمەڵایەتی جیاواز دابینبکات هەم لە ناوەی عێراق و هەمیش لەسەر ئاستی جیهانی. تا ئێستا ئەم سندوقە پاڵپشتی زیاتر لە ١,٣٠٠ کار و بزنسی بچووک و مامناوەندی کردووە و تەنیا لە عێراق دا زیاتر لە ٦,٤٠٠ هەلی کاریشی لەم ڕێگەیەوە ڕەخساندووە.