لە ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای زیاترکردنی هەوڵ و کۆششەکان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە گرتنەخۆیان لە کۆمەڵگەی عێراق دا
٠٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٢
٣ی کانوونی یەکەم ڕۆژی جیهانی کەمئەندامانە. نەتەوەیەکگرتووەکان شانبەشانی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یادی ٣ کانوونی یەکەم دەکەنەوە کە لەسەر ئاستی دونیا دا بە ڕۆژی جیهانی کەمئەندام دانراوە. ئامانجی ئەم ڕۆژە باشتر تێگەیشتنە لە کێشە و گرفتەکانی کەمئەندامان و ئەوانەی کەبە سروشتی خاوەن پێداویستی تایبەتن و ئەوانەش کەبەهۆی شەڕی دژە تیرۆرە کاریگەر بوون وە کۆکردنەوەى هەوڵەکان و پاڵپشتیکردنە لە شکۆ، ماف و هەبوونی ژیانێکی شایستەیە بۆ کەمئەندامان ئەویش بەپێ ی پابەندبونەکانی عێڕاق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتى.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کەسانی کەمئەندامی هەیە لە جیهاندا، کە بەشێک لەو کەمئەندامانە بەهۆی شەڕ و زحمەتییە ئابورییەکانی دەیان ساڵە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. بەهۆی داب و نەریتە کۆمەڵایەتیە نەرێنییەکان و بڕیاردانی پێشووەختە، و ناووناتۆرە لێنان و جیاکاریکردن لە دژیان ئاڵنگارییەکانی کەمئەندامان زیاتر بووە.
لە حوزەیرانی ٢٠١٩ دا، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستڕاتیژیەتی گرتنەخۆی کەمئەندامانی دانا. ئەم ستڕاتیژیەتەش بناغەی بەرەوپێشچوون و گۆڕانکارییەکی بەردەوامە گرتنەخۆی کەمئەندامان لە هەموو ستوونێکی کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان. لەڕێگەی ئەم ستڕاتیژیەتەوە، سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی بەجێگەیاندن و پێداگیریکردن بە تەواوی هەموو مافەکانی مرۆڤ دەکاتەوە بۆ هەموو کەمئەندامان، ئەمەش هاوتەریب و بەشێکی دانەبڕاو و جیانەکراوەی مافەکانی هەموو مرۆڤ و ئازادییەکی بنەڕەتییە.
نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق بۆ گێرانەوەی شکۆ، ماف و ژیانێکی شایستە بۆ کەسانی ئەکەمئەندام، بە منداڵانی کەمئەندامیشەوە.
لە عێراق دا، سیستەمی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی شێواز و رێبازی پشت بە ماف بەستوو لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و هاوکارییەکانی گەشەپێدان لە رێگەی کارەکانیانەوە، لە دیارترینیشیان:
- پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق و بەهاوبەشی کارکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ باشتر گرتنەخۆی کەمئەندامان لەلایەن کۆمەڵگەوە لەڕووی ژێرخان، سیستەم و سیاسەتی کارکردنەوە.
- تێکۆشان بۆ مافەکانیان و یەکسانی لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان.
- داکۆکیکردن بۆ هەبوونی دەرفەتی ئابوری زیاتر بۆ کەمئەندامان
- دڵنیابوونەوە لەدەستگەیشتنی منداڵ و گەنجی کەمئەندام بە یەکسانی لە خوێندن و گرتنەخۆیان لەلایەن کۆمەڵگە.
- پاڵپشتیکردنی رێکخراوەکانی کەمئەندامان (OPDs)
- بەرز کردنەوە و زەقکردنەوەی چیڕۆکەکانی کەمئەندامان.
- بەرەوپێشبردنی مەودا و بواری دەستگەیشتن، کەرەستەی خوێندنەوە و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ بەشداریکردن لە ئیڤێنتەکان، دەرفەتی دەستگەیشتن بۆ ئەو کەسانەی کە ڕاددەی کەمئەندامیەتییەکانیان جۆراجۆرە.
- هاندانى بەشداریپێکردنى کەم ئەندامان لە پرۆسەکانی بڕیاڕداندا.
- ئامادەکردن و هاوبەشیپێکردنی شێوەکانی دەستپێگەیشتن، لەوانەش ڕێنماییەکان، ئاڕاستەکان و ئاگادارینامەکان.
دەبێت ئەم ڕێباز و شێوازانەش گشتگیربن و پەیڕەوی دروشمی "جگە لە خودی خۆمان، هیچ کەسێک نوێنەرایەتیمان ناکات"، دەبێت کەسانی کەمئەندام پرس و ڕاوێژیان پێبکرێت دەربارەی پێویستییەکانیان و ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە تا باشتر پڕۆگرامەکانی گەشەپێدان و پڕۆگرامە مرۆییەکانیان لێ ئاگادار بکەینەوە.
ڕێکخەری نیشتەجێبوونی نەتەوە یەکگرتوەکان غوڵام موحەمەد ئیسحاق زای گوتی "لەبەرواری 3 ى کانونى یەکەم وەک هەموو ڕۆژەکانی دیکە, پێویستە ماف و خۆشبەختی کەسانی خاوەن پێداویستى تایبەتمان لەبیر بێت و لەهەموو کایە و بوارەکانىی کۆمەڵگادا هانی هاوکاریکردنی کەمئەندامدان بدەین. نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەواملە عێڕاق پابەند دەبێت وە داکۆکی دەکات لە مافەکانى کەمئەندامان و ئەمەش وەک وەبەرهێنانێکە لە ئایندەى هاوبەشی هه مواندا".
پێویستە هەموومان بەردەوام پابەند بین وە ڕەچاوی داخوازیەکانى کەمئەندامان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کەم ئەندامان بکەین, وەک هەر ڕۆژێکی دیکە، دەبێت ئەوەمان لەبیر بیێت کە پێویستە لە هەموو شوێنێکی کۆمەڵگە ماف و ژیانی کەمئەندامان باشتربکرێت. دەبێت هەموومان بەردەوامبین لە ڕەچاوکردنی ئەو پێویستیانەی کە کەمئەندامان هەیە بەو ستڕاتیژیەتانەی کە پێویستییەکانیان نیشاندەدات لە تەواوی بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و کلتووری لە ژیانیان دا و، بەشداری ئاهەنگێڕانی سەرکەوتنەکانیان بین.
نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێڕاقدا بەردەوام پابەند دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ حکومەتى عێڕاق بۆ بەهێزکردنى هەوڵەکان و جێبەجێکردنی ئەرک و ئیلتیزاماتى خۆی ئەویش بەپێ ی ڕێککەوتنى مافەکانی کەمئەندامان.