تێکچوونی ژینگە-بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە خراپتربووە و پاڵنەرێکی گەورەی ئاوارەبوونە لە عێراق دا.
حکومەتی عێراق ئەمەی وەکو گرفتێکی لە پێشینە پێدراوە دەستنیشانکردووە تا چارەسەر بکرێت.
لە ٢٩ و ٣٠ی تشرینی دووەم دا، د. فەرید یاسین، نێردەی تایبەتی عێراق لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا، سەرۆکایەتی وۆرکشۆپێکی کرد لەبارەی تێکچوونی ژینگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گێڕانەوەی توانا و ئاوارەبوون. وۆرکشۆپەکەش بە بەشداری پسپۆڕان و بەپرسانی باڵای حکومەت، ئاوقافی ئاینەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کەسانی ئەکادیمی تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەکە بەهاوبەشی لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) ڕێکخرابوو و، میوانداری هەریەکە لە د. یاسین، ئیساز غوڵامی ڕێکخەری دانیشتووان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و حوسێن بەکا، بریکاری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو-ی کرد.
پسپۆڕانی بەشداربوو چەند بیرۆکەیەکی باش و بەسوودیان ئاڵوگۆڕکرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ تێکچوونی ژینگە و، چەند پێوەرێکی شیاوی گێڕانەوەی توانایان دەستنیشانکرد بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئاوارەبوون، هاوتەریب لەگەڵ کەرەستە و سەرچاوە بەردەستەکان و بەشداری کارای حکومەتی عێراق لەسەر ئاستی نیشتیمانی، پلانی کەمکردنەوەی گازی دەردراو و خۆگونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانی کەش و هەوا لەژێر ڕۆشنایی پابەندبوون بە رێککەوتننامەی پاریس دانرا.
جۆرجی گیگاوری، بەرپرس و نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق و بەڕێز ئاڵی ڕەزا قوڕێشی، نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) لە عێراق وتەی خۆیان پێشکەشکردوو و دووپاتیان لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ باشترکردنی گێڕانەوەی توانای ئەو کۆمەڵگەیانەی کە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە زیانیان بەرکەوتووە. لە کۆتاییشدا، نێردەی تایبەتی عێراق بۆ گۆڕانی کەش و هەوا سوپاسی ئامادەبووان و بەشداربووانی ئەم وۆرکشۆپەی کرد و هانیدان بەپەڵە ڕێککاری کردارەکی لەمبارەوەیە بگرنەبەر.
بە سوپاسەوە، ئەم وۆرکشۆپە بە هاوکاری نووسینگەی ڕێکخەری دانیشتووان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەنجامدرا.