لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی ڕۆژنامەوانی دەربارەی دیداری نوێنەری باڵای هاوپەیمانی شارستانیەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لەگەڵ جەنابی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی

٠٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

نەجەف، عیراق

٧ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢

بەڕێز میگێل مۆراتینۆس، نوێنەری باڵای هاوپەیمانی شارستانیەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNAOC) بە یاوەری خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بە شانازییەکی گەورەی دەزانن کە دەرفەتی بینینی جەنابی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی گەورەیان پێدرا لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری نەجەف.

بەڕێز مۆراتینۆس ستایشی حیکمەت و بەخشندەیی جەنابیانی کرد و ئەوەشی ڕاگەیاند کە چەندە بە قووڵی کاریگەر بووە بەهۆی ڕێبازە میانڕەوەکەی جەنابییان و بانگەوازە بەردەوامەکانی بۆ ڕێزگرتنی یەکتر و یەکێتی بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنرێت بۆ پشتگیریکردن لە هەمەجۆریی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.

بە تیشك خستنەسەر کۆبوونەوەکەی نێوان جەنابی پاپا فرانسیس و جەنابی سیستانی لە ٦ی ئازاری ٢٠٢١،  نوێنەری باڵا و جەنابی سیستانی بیروڕایان لەسەر گرنگیی گفتوگۆی نێوخودی ئایین و نێوان ئایینەکان ئاڵوگۆڕ کرد، کە ئەمەش  لە ناوەڕۆکی پەیڕەو و پڕۆگرامی UNAOC دایە.

هەروەها بەڕێز مۆراتینۆس "پلانی کارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی شوێنە ئاینییەکان: لە یەکگرتوویی و هاودەنگی بۆ پەرستشی سەلامەت و ئاشتیانە" پێشکەش کرد، کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە دوای هێرشەکانی شاری کرایستچێرچ لە نیوزلەندا پەرەی پێدرا. لە عێراقیشدا، نوێژخوێنان و شوێنە پیرۆزەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

پلانی کارکردن بانگەوازێکی جیهانییە بۆ گردبوونەوە لە دەوری سەرەتاییترین بنەماکانی مرۆڤایەتی و بەزەیی و لێبوردەیی، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خەڵك ڕێگەیان پێدەدرێت ئیمانەکەیان پراکتیزە بکەن و بە ئاشتییانە ڕێوڕەسمەکانیان ئەنجام بدەن. بۆ ئەم مەبەستە زۆر گرنگە کە شوێنە ئاینییەکان و پەرستگاکان و تێڕامانەکان پەناگەیەکی سەلامەتی ڕاستەقینە بن.

لەگەڵ دەسپێکی پلانەکە لە ساڵی ٢٠١٩، نوێنەری باڵا پلانی کارکردنی پێشکەش بە جەنابی پاپا فرانسیس و ئیمامی گەورەی ئەزهەر شێخ ئەحمەد ئەلتەیب کرد. مۆراتینۆس وتی لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەوا گفتوگۆ کراوە لەگەڵ سێ ڕابەری سەرەکیی ئایینیدا کە لە ڕێگەی ڤاتیکان و قاهیرە و نەجەفەوە نوێنەرایەتی دەکرێن. نوێنەری باڵا هاوکاری و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەر هەوڵێك دەربڕی کە ببێتە هۆی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئارام و دادپەروەر و یەکگرتوو لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و کەرامەتی مرۆڤایەتی.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت