گەنجانی عێراق، کە لایەن یونامییەوە پاڵپشتییان لێ دەکرێت، ئەو دەرفەتەیان بۆ ڕەخسا کە دید و بۆچوونی خۆیان بۆ حکومەت بخەنە ڕوو سەبارەت بەوەی کە چۆن بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاریی ژینگەییەکاندا بکەن. کۆمەڵێک کە پێکهاتبوون لە ٢٠ پیاو و ژن بەشدارییان کرد لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت، بەگرتنەخۆی وەزیری وەرزش و لاوان و راوێژکارانی سەرۆک وەزیران بۆ بواری وەرزش و لاوانیشەوە، لە دووەمین "چالاکیی بەرفراوانی ژینگەیی"دا لە بەسره لە ١-١٣ی کانوونی یەکەمدا.
ئەو چالاکییە "بەرفراوانە"، کە لەلایەن نووسینگەی کاروبار و شیکاری سیاسییەوە ڕێکخرابوو، بووە مایەی بەیەکەوە کۆکردنەوەی گەنجان لە پارێزگاکانی بەسرە و نەجەف و بەغدا و زیقاڕ و هەولێر و سلێمانی و دهۆک. لە کۆی زیاتر لە ١٠٠ پڕۆژەی پێشکەشراودا، ١٠ دەستپێشخەری، کە لەلایەن گەنجانەوە پێشنیار کرابوون بۆ تاوتوێکردنێکی چڕوپڕی دوو رۆژی بەمەستی وەرگرتنی بیرۆکە لێیان، هەڵبژێردران.
لەلایەکی ترەوە، ٩ کۆمەڵی گەنج پێشنیارەکانیان بۆ ئاوڕدانەوە لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان پێشکەش کرد بە پانێڵی شارەزایان کە لە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەرزش و لاوان، بەڕێز دکتۆر سەباح ئەحمەد ئەلعەزاوی و سەرۆکی بەشی ژینگە، بەڕێز دکتۆر وەلید ئەلموسەوی و بەڕێوەبەری كشتوکاڵی بەسرە، هادی ئەلزیادی، پێکهاتبوو.
پانێڵەکەش سەرنج و تێبینی خۆیان سەبارەت بە پێشنیارەکان خستە ڕوو و گوێشیان بۆ ڕاسپاردە و داواکانیان بۆ پشتگیری گرت.
لە دانیشتنی کۆتاییش لە ٣ی کانوونی یەکەمدا، وەزیری وەرزش و لاوان، بەڕێز ئەحمەد ئەلموبارەکە، لە وتارەکەیدا بۆ بەشداربووان جەختی لەسەر گرینگیی گەنجان کردەوە لە بنیاتنانی ئایندەی عێراق و بەڵێنی پشتگیریی بەردەوامی حکومەتیشی بۆ پێشنیارەکانی گەنجان دا.
لای خۆشیەوە، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەرزش و لاوان، بەرێز دکتۆر قاسم ئەلزالیمی، دەسخۆشی لە پێشنیارە بنیاتنەرەکان کرد کە لەم چالاکییەدا خرابوونە ڕوو لەگەل دانی بەڵێنی پشتگیریش بۆ پێشنیارە واقیعییەکانیان.
یونامی، بۆ دڵنیایی درێژخایەنیی دوای پێشبڕکێیەکەش، درێژە بە پشتگیری خۆی دەدات بۆ پەرەدان بە دەسپێشخەرییەکانی گەنجان شانبەشانی پێشنیارەکانی "یەکەمین چالاکیی بەرفراوان" کە لە ٢٠٢١ لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا ئەنجام درا و هەروەها بۆ دامەزراندنی کەناڵی پەیوەندیش لە نێوان "چالاکییە بەرفراوان" ەکان و سەرکردایەتیی عێراق لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانیدا.