ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، فنلەندا پاڵپشتی بوژانەوەی ئابوری خۆجێی ئافرەتان و دانشتووانی زیانبەرکەوتووی شەڕوململانێیەکان دەکات لە عێراق دا.
١١ کانونی یەکەم ٢٠٢٢
بەغدا-بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی قوڵی دارایی لە عێراق، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق و حکومەتی فینلەندا پڕۆژەیەکی دوو ملیۆن یۆڕۆییان ڕاگەیاند بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو هاوڵاتیانی زیانلێکەوتووی ئاوارەبوون کە بەهۆی شەڕو ململانێیەکان لەگەڵ داعش دا کار و بزنسەکانیان زیانی زۆر پێگەیشتووە یان لەناوچووە. لەنێو ئاواران، گەڕاوان و کۆمەڵگە خانەخوێییەکان لەسەرانسەری وڵات دا، پڕۆژەکە گرنگییەکی تایبەت بە ئافرەتان و گروپ و چین و توێژە پەراوێزخراوانە دەدات کە ڕووبەڕووی بەربەستی جۆراجۆردەبنەوە لە دەستگەیشتن بە بازاڕی کار.
پێشووتر نیگەرانییەکی زۆر هەبوو لەو ناوچانەی کە بەهۆی شەڕو ململانێیەکان و ئاوارەبوونەوە زیانیان بەرکەوتووە تا دوای شەڕی داعش تا بگەڕێنەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن، کاروکاسبی بژێوی ژیان یەکێک لە هۆکار و بەربەستە سەرەکییەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بووە بۆ ناوچەکانی زێدیان، ئەمەش لەبەر کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت و گرتنەبەری ڕێککارەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لە باشوری عێراق دا، کاروکاسبییە کشتوکاڵییەکان بەشێوەیەکی زۆر لەناودەچن بەهۆی کەمئاوییەوە، ئەمەش بووەتەهۆی زیاتر بوونی ئاوارەبوون لە ناوچە لادێیەکانەوە بۆ ناوچە شارییەکان.
بەرپرس و نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق، بەڕێز جۆرجی گیگاوری، گوتی "پاڵپشتیکردنی کار و بزنسەکان و دەرفەتەکانی کاروکاسبی گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە بۆ وەڵامدانەوە و بەدەمەوەهاتنی پێویستییەکانی ئاواران و گەڕاوان و هاوڵاتیانی کۆمەڵگە خانەخوێییەکان. بە پاڵپشتی بەخشندانەی حکومەتی فینلەندا، ڕێکخراوی (IOM) کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی بەربەستی سەرەکی بەردەم گەڕانەوە بەمەبەستی باشترکردنی ڕەوشەکە بۆ چارەسەرە هەمیشەییەکان بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی ئاوارەبوونەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەتیش ئافرەتان و ئەو چین و توێژانەی کە لەڕووی ئابورییەوە کەمدەرامەتن".
بەڕیز ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق گوتی "کەرتی تایبەت ڕۆڵێکی گرنگ دەگێرێت لە باشترکردن و بەهێزکردنی دۆخی ئابوری ئافرەتان و ڕەخساندنی هەلی کار. ئامانجێکی سەرەکی سیاسەتی گەشەپێدانی حکومەتی فینلەندا باشترکردنی دەستگەیشتنی ئافرەتانی خاوەنکارە بە سەرمایەی دارایی. لەڕێگەی شێواز و ڕێبازی سندوقی EDFی ئافرەتان-ی ڕێکخراوی (IOM) تا ئەو کار و بزنسانەی کە لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوەدەبردرێن دەستیان بە بەخشینی دارایی و ئەو خزمەتگوزارییە پێویستیانەی پاڵپشتیکردن بگات کە پێویستن بۆ بەڕێوەبردنی کار و بزنسێک بەشێوەیەکی سەرکەتوو".
لە ڕاستیدا، ئەم پڕۆژە پاڵپشتی بوژانەوەی ئابوری و بەهێزکردنی ئافرەتان دەکات لە هێزی کاردا، ئەمەش لەڕێگەی بەئامانجگرتنی ئافرەەانی خاوەنکار و ئەو کار و بزنسانەی کە زۆربەی هێزی کارەکەی ئافرەتان تا ئافرەتانیش بتوانن کار و بزنسەکانیان ببوژێننەوە و هەلی کار بڕەخسێنن. هاوکاری داراییش دەبەخشرێتە دانانی کار و بزنس و ئەوانەشی کە لەقۆناغی دەستپێکدا تا ئەو خاوەنکارە بچووک و مامناوەندانە دەستیان بە بنیاتنانی توانا، خزمەتگوزارییەکانی گەشەپێدانی توانای بزنس و خول و ڕاهێنان بگات لەڕووی پاراستنی تۆماری داهات، ئیدارەدانی بەبازاڕکردن و پاشەکەوتکردن. ئەم شێواز و ڕێبازەش برەوی زیاتری پێدەدرێت لەرێگەی هەڵسەنگاندنە بەردەوامەکان و ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر بەشداریکردنی ئافرەتان لە هێزی کار و کەرتە ئابورییە سەرەکییەکان دا.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق ئەم پڕۆژەیە لە پارێزگاکانی بەسڕە، دهۆک، هەولێر، نەینەوا، سلێمانی و زیقاڕدا ئەنجامدەدات و، لەنزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی خۆجێی و هاوڵاتیانی کۆمەڵگە کاردەکات لە هەر یەکێک لەم قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، هەر لە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی پێویستییەکان تا ڕادەستکردنی کۆتایی.