لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونیسێف بە بەهای زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن دۆلار، ئامێری پاراستنی کەسی بۆ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراقدا دابین دەكات

١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

بەشێك لە پێداویستییە دابینكراوەكان بریتین لە بەدلەی كاركردن، قەڵغانی دەموچاو، و  چاویلكەی پارێزەر، و  لەلایەن وەزارەتی تەندروستی  حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابەشدەکرێت وەک بەشێک لە پابەندبوونی یونیسێف بۆ پاڵپشتیکردن لە رێككارەكانی وەڵامدانەوەی پەتای کۆڤید-19 لە عێراق.

 

هەولێر، 12ی کانونی یەکەمی 2022- ئەمڕۆ یونیسێف بە بەهای 2.5 ملیۆن دۆلار  پێداویستیەکانی کەرەستەی خۆپاراستنی کەسی ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان کرد. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان  بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان و شیما سێنگوپتا نوێنەری یونیسێف لە عێراق، بەڕێوەچوو.

ئەو پێداویستیانەی ڕادەستی وەزارەت کراون بریتین لە بەدلەی كاركردن، و  چاویلكەی پارێزەر، و قەڵغانی دەموچاو ، ئەویش وەك بەشێك لە پاڵپشتی یونیسێف بۆ وەزارەتی تەندروستی لە میانەی  گرتنەبەری رێككارەكاندا بەرامبەر پەتای کۆڤید-١٩. سەرباری ڕادەستکردنی ئەم كەرەستانەی پاراستنی كەسی، ئەمساڵ یونیسێف بە بەهای 1.23 ملیۆن دۆلار، كەرەستەی پاراستنی كەسی دابەشكردوە بۆ پشتگیریکردن لە شێوازە سەلامەتەکانی هەڵمەتەكانی كوتان لە سەرجەم پارێزگاكاندا.

شییما سێنگوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراقدا  رایگەیاند: ” هێشتا کۆڤید-19 لە نێوماندایە، پێویستە بەردەوام بین لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ ئەوەی زیاتر بڵاونەبێتەوە، و تەندروستی گشتی نەخاتە مەترسییەوە، و ئاستەنگ بۆ مافەکانی منداڵان دروست نەكات. ئەم پێداویستیانە بەڵگەیەکی بەرجەستەن بۆ پابەندبوونی یونیسێف بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردنی عێراق لە گرتنەبەری رێككارەكان بەرامبەر پەتای کۆڤید-19“

د.سامان  بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند "خوازیارم تیشکبخەمە سەر ئەو پاڵپشتییە یونیسێف لە ساڵانی پێشوودا دەستەبەری كردن، لە نێویاندا پرۆگرامەکانی کوتان، و چاودێری دایکان و منداڵانی کۆرپە، و بەرنامەكانی خۆراك، هەروەها هاوكارییەكانی بۆ رێككارەكانی روبەڕوبوونەوەی کۆڤید-19. ئەم پێداویستیانەی تایبەت بە كەرەستەكانی خۆپاراستنی كەسی دەبنەهۆی بەرزكردنەوەی توانای وەزارەتی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئێستای پەتای کۆڤید-١٩ و نەخۆشییە گواستراوەكانی دیكە". 

ڕادەستکردنی پێداویستییەکانیش بەشێکە لە پاڵپشتی گشتی یونیسێف بۆ رێككارەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە وهەوڵەکانی  رێوشوێنە رۆتینییەكانی کوتان لە وڵاتەکەدا، کە پاڵپشتی لێدەكرێت لەلایەن كۆمەكبەخشانی وەک ئەڵمانیا و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە. جگە لەو پێداویستیانەی لە لیستەکەدا هاتووە، ئەوا لە سەرەتای ساڵی 2022 ەوە تاوەكو مانگی تشرینی یەکەم و لەڕێگەی ستراتیژی یەكگرتووی چڕکردنەوەی هەوڵەكانی پێدانی پێكوتەوە، نزیکەی 4 ملیۆن ژەمی پێكوتە (کۆڤید-19 و پێكوتەی ڕۆتینی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری) رادەستكران، كە پلانی ئەوە هەیە تا کۆتایی  ئەم ساڵ بگاتە 5 ملیۆن ژەمی پێكوتە. بە تێکڕا مانگانە 1230 تیم لە مەیدانەکەدا بوون بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییەکە و پێشبینی دەکرێت لەسایەی ئەم ستراتیژەدا بگاتە نزیکەی 80 هەزار دانیشتنی لێدانی پێكوتە، ئەمەش نزیکەی 20%ی کۆی پێكوتەی کۆڤید-19 لەسەرتاسەری وڵاتدا پێكدەهێنێت.

هەروەها یونیسێف لە ڕێگەی دابینکردنی هەزار و ٤٢٠ ئامێری وای فای و بەشداریکردنی هێڵی  ئینتەرنێت و هەزار و ٦٠٠ لاپتۆپ و بنیاتنانی توانای بەڕێوەبەرانی داتاکان پاڵپشتی دەستەبەركرد بۆ ڕیپۆرتکردن و تۆمارکردنی کوتانی کۆڤید-١٩ لە زیاتر لە ١٤٠٠ دامەزراوەدا. لە دوای دەستێپكردنی بەرنامەی كۆڤاكسەوە، یونیسێف زیاتر لە 12 ملیۆن کارتی کوتانی دابینکردووە و راهێنانی بە 7600 کارمەندی چاودێری تەندروستی ئەنجامداوە لەسەر بەڕێوەبردن و كاڕگێڕی پەیوەست بە پێكوتە و ڕووداوە نەخوازراوەکانەوە.

ئەوەی پەیوەست بێت بە رێوشوێنەكانی هەڵگرتن و دابەشكردنی گونجاوی پێكوتەوە-سیستمی زنجیرەی ساردكەرەوە-، یونیسێف 653 ساردكەرەوە، 8 ژووری ساردی دەستەبەر كرد،  و 93 سیستمی چاودێریكردنی پلەی گەرمی لە دوورەوە لە نێو كۆگای پێكوتەكاندا جێگیركرد لە سەرجەم پارێزگا و قەزاكاندا، لەگەڵ دابینكردنی زیاتر لە 2400 هەڵگری پێكوتە، و 1200  سندوقی سارد و 10000 گەرمی پێو.

هەروەها لە ڕوی تەکنیکییەوە، یونیسێف پاڵپشتی دەستەبەر كرد بۆ پلانی پەرەپێدانی بەردەوام و سیستەمی بەڕێوەبردنی راست و دروستی کۆگاكان لە ٢١ قەزا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا.

هەموو ئەم هەوڵانە بوونەهۆی دەستەبەركردنی پێكوتە بۆ منداڵانی خوار 5 ساڵ، و  لە ئێستادا پێكوتەی دژ بە وەناق و گوزاز و كۆكە رەشە، و سورێژە زیاترە لە 90%، و ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی 2 دەیەدا.

بۆ برەودان بۆ هەوڵەکانی کوتان تا کۆتایی ئەمساڵ، یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتگیری دەستەبەر دەكەن بۆ هەڵمەتێکی  دژە زیندەییە فرەییەكان  كە بەم زووانە دەست پێدەكات و ماوەی 10 ڕۆژی کارکردن دەخایەنێت – بۆ ئەم مەبەستە 1,053 تیم جێگیر دەکرێن بۆ گەیاندنی زیاتر لە یەک ملیۆن ژەم لێی بۆ منداڵان لە کۆمەڵگە دوورەدەستەكان و ئەو ناوچانەی گەیشتنیان پێیان ئەستەمە.

هەوڵەکانی کۆتایی ساڵ بە هەڵمەتێکی سەرتاسەری وڵات بە پەیامی کوتانی کۆڤید-١٩ و پەیامی خۆپاراستن تەواو دەکرێت، کە بەم زووانە لە ڕێگەی ڕیکلامی تەلەفزیۆنی و تابلۆی بانگەشەوە دەست پێدەکات.

#####

لەبارەی یونیسێفەوە

یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی یونیسێف و كارەكانییەوە سەردانی ئەم لینكە بكەن: www.unicef.org

بەدواداچوون بكەن بۆ یونیسێف لە ئینستگرام،  تویتەر  و  فەیسبووك  و یوتیوب

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان
UN staff

مۆنیکا عەوەز

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕی پەیوەندییەکان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت