لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەی هاوبەشی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بڕیاری پێدانی خاوەندارێتی زەوییەکانی ئێزیدییەکان لە شەنگال دوای ٤٧ ساڵ لە بێبەشکردن

٠٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

هەزاران خێزانی ئێزیدی لە قەزای شنگال سەر بە پارێزگای نەینەوا لە ساڵی ١٩٧٥ەوە بێبەش بوون لە خاوەندارێتی زەوییە نیشتەجێبوونەکانیان بەهۆی سیاسەتی جیاکارییەوە.

لە ٢٧ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی وەزیران فەرمانێکی پەسەند کرد کە دەبێتە هۆی چارەسەرێکی گشتگیر بۆ ئێزیدییەکان سەبارەت بە خاوەندارێتی زەوییەکانیان. فەرمانەکە خاوەندارێتی زەوی و خانووی نیشتەجێبوون بە دانیشتوانی ١١ شارۆچکەی بەکۆمەڵی نیشتەجێبوون دەبەخشێت: خانەسور (التمیم)، دۆغری (حەتین)، بورێك (یەرموك)، کۆهبێل (ئەندەلوس) لە ناحیەی شیمال/قەزای شنگال، تەل-قەساب (البعث) لە ناحیەی قەیروان/قەزای شنگال، و تەلعوزەیر (القحتانیە)، سیبا شێخدر (کۆمەڵگەی ئەلجەزیرە) و کەرزاراك (ئەلعەدنانیە) ناحیەی قەحتانیە/قەزای بەعاج، (زۆراڤا) العروبە و دەهۆڵا (القادیسیە) لە ناحیەی شیمال/قەزای شنگال، و تەلبەنات (الولید) لە ناحیەی قەیروان/قەزای شنگال.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وتی: "بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ پێدانی خاوەندارێتی خانووەکانیان بە ئێزیدییە عێراقییەکان لە شنگال، کە زیاتر لە ٤٧ ساڵە لێی بێبەشکراون بەهۆی سیاسەتی ناڕەوای جیاکاری لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو، لە چوارچێوەی هەوڵە ڕوون و ئاشکراکانی حکومەتی عێراقدا دێت، بۆ پاراستنی مافی پێکهاتە عێراقییەکان، بەتایبەتی پێکهاتەی ئێزیدی خۆشەویست لە شەنگال و نەینەوا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە "یەکێك بوو لە بنەما پتەوەکانی دەوڵەتی عێراق و بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی هابیتات پێداچوونەوەی بۆ کرا و پێشکەش کرا."

سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە "ئەم ئیرادەیە ڕوون بووە و لە بەرنامەی حکومەت و کارنامەی وەزاریدا دەرکەوتووە کە پێشکەشمان کرد و پەرلەمانی عێراق پەسەندی کرد". جەختیشی لەوە کردەوە کە "فەرمانەکە لەگەڵ بڕیارەکانی دیکە کە دواتر لە چوارچێوەی کارنامەی سەرۆك وەزیراندا دەدرێن، هەموویان ئامانجیان پاراستنی مافی ڕۆڵەکانی ئەو پێکهاتە عێراقییە بەڕێزانە و لەخۆگرتنیان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە چوارچێوەی پرەنسیپی هاوڵاتیبوونی تەواوەتی و دادپەروەری و یەکسانییە."

خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق، دەستخۆشی لەم "هەنگاوە گرنگە کرد کە ئەنجوومەنی وەزیران ناوێتی، کە دواجار ئاسایشی گشتی دەگەیەنێتە هەزاران کەس لە ئێزیدییەکان سەبارەت بە مافی نیشتەجێبوون و زەوی و خاوەندارێتییان". ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو فەرمانە دانپێدانانێکی فەرمییە بە خاوەندارێتی زەوی و خانووەکانیان و کۆتایی بە دەیان ساڵەی جیاکاری دەهێنێت، هەروەها بە هیوای ئەوەین کە کارئاسانی بکات و هانی گەڕانەوەی ئێزیدییەکان بۆ نەینەوا بدات."

خاتو مەیمونا محەمەد شەریف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی هابیتاتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستخۆشی لە پەسەندکردنی ئەو فەرمانە کرد لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوان دەکرا. ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەم هەنگاوەی حکومەت ئومێدبەخش و هاندەرانەیە چونکە بەرەوپێشبردنی دەستڕاگەیشتن بە مافی زەوی بۆ دانیشتوانی بێ دەسەڵات لە عێراق و  پاڵپشتییەکی باشە بۆ دانیشتوانی شارۆچکەکانی شنگال بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار مافی زەوییان هەبێت. ڕێکخراوی هابیتاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق و دامەزراوە جیاوازەکان بۆ ئاسانکاری تۆمارکردنی مافی زەوی و بە فەرمیکردنی ئەو بڕوانامەی نیشتەجێبوونەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە دەرچووە تاکو ببێتە هۆی بەدەستهێنانی تاپۆی خاوەندارێتی زەوی."

 

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ڕێکخراوی هابیتاتی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریکردووە لەسەر مافی زەوی و خانووی ئێزیدییەکان لە شنگال بە تۆمارکردنی زیاتر لە ١٤٥٠٠ چواردە هەزار و پێنج سەد داواکاری و دەرکردنی بڕوانامەی خاوەندارێتی زەوی بۆ سەلماندنی مافی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە سەر موڵکەکانیان.

 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت