لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ماڵ لە کوێ بێ دڵ لەوێیە: پێنج ساڵ لە کاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە هاوکاری نیشتەجێبوون لە عێراق

٢٢ شوبات ٢٠٢٣

لەوەتەی ساڵی ٢٠١٧، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق هاوکاریی پێشکەش بە زیاتر لە ١٥،٠٠٠ خانەوادە کردووە لەڕێگەی کۆمەکیی خانووبەرە و نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عێراق، بە پشتیوانیی خەڵکی ئەمەریکا و حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەمڕۆ بەیانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕێوڕەسمێکی ڕێک خست لە زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر بۆ ئاهەنگگێڕان بەم بۆنەیەوە، کە دوای پێنج سال لە چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووبەرە و لادان و دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکان؛ هەروەها پاڵپشتیی یاسایی بۆ خانووبەرە و زەوی و موڵک، و کۆمەکیی نیشتەجێبون لە نشینگە نافەرمییەکان بە دەست هاتووە.

لەنێوان سالانی ٢٠١٤-٢٠١٧، مالملانێ لەگەل ڕێکخراوی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ملیۆنان خەڵکی لە مالەکانیان دەربەدەر کرد و لێکەوتەی ماددی و ئابووری و کۆمەڵایەتی وێرانکەری لەگەل خۆی هێنا. خانووبەرەی تایبەت زۆر بە خراپی زیانی بەر کەوت. نزیکەی ١٤٠،٠٠٠ باڵەخانەی نیشتەجێبوون زیانیان بەر کەوتووە یان تێک چوون. ملمانێکە بە نزیککراوەیی ٥٥ ملیۆن تۆن پاشماوەی لە پاش خۆی بە جێ هێشت. ئەم پاشماوەیە بۆ زۆر خانەوادە تاکەشت بوو کە لە ماڵەکانیان مابێتەوە.

ژمارەیەکی بەرچاو نەک تەنیا ماڵەکانیان، بەڵکو بەڵگەنامەکانی خاوەندارێتیی و نیشتەجێبوونیشیان لە دەست دا و هیچ هۆکارێکیان بە دەستەوە نەمابووەوە کە بیسەلمێنێت خانوو و زەویەکانیان لەڕاستیدا هی خۆیانە. سەرباری ئەمانەش زیاتر لە ١٠٤٠٠٠ ئاوارە لە دۆخی نالەباردا دەژین لە نشینگە نافەرمییەکان – ئەمانە بریتین لەو شوێنانەی کە لە دەرەوەی کۆمەڵگەکانی دەوربوەری خۆیانن و لە خزمەتگووزارییە گشتییەکان بێبەشن. کۆمەکیی خانووبەرەی بەپەلە بۆ ئەو خانەوادانە زۆر پێویستە. 

جێگری بەرپرسی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق خاتو کارۆلاین هێندەرسن گوتی: "هەرچەندە لە زۆر سیاقدا خانووبەرە وەکو دەستکەوتێکی گرانبەها سەیری دەکرێت، بەڵام دەستکەوتنی خانووبەرە مافێکی بنچینەییە و لە یاسای نێودەوڵەتیدا ئاماژەی پێ کراوە. نەبوونی خانووبەرە بۆ نیشتەجێبوونی سەلامەت و سەربەرزانە وا دەکات گەڕانەوەی [ئاوارەکان] زۆر سەخت بێت، بەتایبەتی ئافرەت و منداڵەکان دەخاتە بەر مەترسیی توندوتیژی لەسسەر بنەمای ڕەگەز و دەبێتە هۆی زەحمەتیی زیاتر بۆ ئەو خانەوادانەی کە ئەندامی بەتەمەنیان هەیە یان کەسانی کەمئەندام"

ئەو زانیارییانەی کە لە کۆمەڵگە ئاوارەکانەوە دێت بەردەوام ئاماژە بەوە دەکات کە تێکچوونی خانووبەرە یەکێکە لە گەورەترین بەربەستەکان لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان، هەروەها یەکێکە لە گەورەترین ئالنگارییەکانی بەدەستهێنانی چارەسەری درێژخایەن بۆ ئەوانەی کە وا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێز ئێرڤین هیکس جونیەر گوتی: "ئێمە زۆر شانازی دەکەین بەو کارەی کە بەیەکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ئەنجاممان داوە. نۆژەنکردنەوەی ١٥،٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون نموونەی هەولێکی یەکجار گەورەیە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام هاوبەشێکی پابەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە و بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یاکسانتر بۆ هەموو عێراقییەکان. بە یەکەوە توانیومانە ژیانی ئەوانەی کە لە ململانێدا زەرەرمەند بوون باشتر بکەین."

وەلامدانەوەی هەموو ئاستەکانی زیانبەرکەوتنی خانووبەرە – ێکچوونی بەشێکی یان تەواوی خانەووەکە – هاوکات لەگەڵ کۆمەکییەکانی تر وا دەکات ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هاوبەشانی بەشێوەیەکی گشتگیر وەڵامی ژمارەیەکی زۆر لە پێویستییەکان بدەنەوە، نەک تەنیا لە ڕێگەی چاککردنەوە و دروستکردنەوەی خانووبەرە بەڵکو لەڕێی دامەزراندنی وێستگەیەکی دۆستی ژینگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان کە لەلایەن ئاوارە گەڕاوەکان لە کۆمەڵگە خۆجێییەکان بە گەڕ دەخرێت؛ هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی تایبەت بە خانووبەرە و زەوی و موڵک.

ڕێوڕەسمەکە سەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا بۆ ئەو کارانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەڵەتی کۆچ بە پاڵپشتی ڕێکخراوەکانی ساماریتانس پێرس، ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافی مرۆڤ، لەگەڵ ڕێکخراوی ئاکتید؛ بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی حکوومەتی ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و نووسینگەی دانیشتوان و پەنابەران و کۆچی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و بە هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ هاوشانە خۆجێییەکان لە نووسیگەی پارێزگارەکان و قایمقامەکان، دادنووس و دادگاکان، تا سەرانی کۆمەڵگە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکوومەتی عێراق و سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش و چاودێریی حکوومەتی عێراق.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق،کۆمەڵگە خۆجێییەکان، هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەگەلی نوێکار و گشتگیر لە ناوچەکانی ئاوارەکان و گەڕاوەکان و دووبارە نیشتەجێکراوەکان بۆ بەدیهێنانی لەخۆگرتنی دڕەژخایەنی ئاورەکان.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت