من هەر ئێستا سەردانی بنکەی شیاندنەوەی جەدعەم کرد و لەگەڵ گەڕاوەکانی کامپی ئەلهۆلی ڕۆژهەڵاتی باکووری سوریاش کۆبوومەوە کە لەوێدا چەندین عێراقی و سوری و هاوڵاتیانی وڵاتانی تر، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، گیریان خواردووە. لەڕاستیدا ئەوە زۆر گرنگە بۆ من کە سەردانی ئێرەم کرد بۆ ئەوەی پشتگیری خۆم بۆ هەوڵە نموونەییەکانی عێراق دەربڕم و دووپاتی گرنگیی درێژەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بکەمەوه و هەروەها داواکردنیش لە وڵاتانی تر و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ گرتنەبەری بەرپرسیاری و کارکردن.
شایانی باسە، تەمەنی نیوەی دانیشتووانی ئەلهۆل لەخوار ١٢ ساڵەوەیە. هەروەها ئەمانە لە ماف بێبەشن و پەراوێز خراون و لە بارودۆخێکی زۆر دژواردا کە کۆتاییەکەی دیار نییە گیریان خواردووە.
من ١٠ ساڵ لەمەوبەر وەک کۆمیساری باڵای پەنابەران سەردانی زۆر کەمپی ئاوارەم کردووە لەسەرتاسەری جیهاندا. من هیچ گومانم لەوە نییە گەر بڵێم کە کەمپی ئەلهۆڵ خراپترینە لەسەرتاسەری جیهاندا کە خەڵکەکەی لە دژوارترین بارودۆخدا و بە کۆژانێکی زۆرەوە ژیان بەسەر دەبەن و ئەمەو جگە لەوەی کە ئەوە بۆ ماوەی چەندین ساڵیشە لەوێ گیریان خواردووە. هەر بۆیە بەڕاستی شایستەی ئەوەن کە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە چونکە ئەمە بابەتێکە پەیوەندی بە هەست و سۆزی مرۆیی و سەقامگیرییەوە هەیە.
لەلایەکی ترەوە، چەندە رێگە بدەین ئەم دۆخە بەرەو دژواری بچێت ئەوە ئەوەندە رق و بێهیوایی پەرە دەستێنێت و ئەوەندەش مەترسی سەقامگیری و ئارامی زیاد دەکات. ئێمە پێویستە پێش بە سیاسەتی دوێنێی شەڕ بگرین لەپێناو پێشگرتن لە شەڕی سبەینێ.
عیراق پابەندییەکی زۆر نیشان دەدات بەوەی کە ناردنەوە ئەگەرە لەڕێگەی دۆزینەوەی چارەسەرێکی شکۆمەندانە کە لەسەر بنەمای لێپێچینەوە و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگاوە بەند بێت.
سوپاسی حکومەتی عێراق دەکەم بۆ هەوڵ و کۆششەکانیان ، کە بونەتە نمونە بۆ جیهان .
دەزانم ئەم پرسە ئێجگار ئاڵۆز و قورس و هەستیارە .
بەڵام ، داوا لە حکومەت دەکەم بەردەوام بێت لە کارکردن لە پێناو دووبارە تێکەڵبوونەوەی خێرای دانیشتووانی ئێرە بە کۆمەڵگاکان بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە.
پێویستە چارەسەری بەردەوام بۆ هەمووان فەراهەم بکەین و نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پابەند و ئامادەیە بۆ پشتگیریکردنی ئەم هەوڵە گرنگانە.
هەر لێرەدا، دەمەوێت پەیامێک بۆ هەموو وڵاتانی ئەندام بنێرم کە هاوڵاتیانیان لە کەمپی هۆڵ و کەمپەکانی تر هەیە ، پێویستە هەموو وڵاتانی ئەندام هەوڵکانیان زۆرتر چڕ بکەنەوە بۆ ئاسانکردنی گەڕانەوەیەکی بێ مەترسی و شکۆمەندانە بۆ هاوڵاتیانیان.
پێویستە ئەو وڵاتانە ڕێچکەی عێراق بگرنە بەر . عێراق یەکێک نیە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان ، بەڵام عێراق پێشوازی لە گەڕاوەکانی کەمپی ئەهۆڵ دەکات ، پێویستە وڵاتانیش هەمان شت لەگەڵ هاوڵاتیانیان لە کەمپی ئەلهۆڵ بکەن. دەبێت هەمان شتیش بکەن لە دووبارە نیشتەجێکردنەوەیان بە شکۆمەندی هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی بەرکار و لە کاتی هەبوونی منداڵان پێویستە بنەمای باشترین بەرژەوەندی بۆ منداڵان پەیڕەو بکرێت.
لە کۆتایی سەردانەکەم ، لە ناخەوە سەرسامم بۆ خۆڕاگری ئەو خەڵکانەی چاوم پێیان کەوت. ئەوان دەیانەوێت دووبارە خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگا و جڤاکەکانیان بگونجێنن . من زۆر سوپاسگوزاری حکومەتی عێراقم ، لەگەڵ ئەو هەموو ئاستەنگییانەی کە دووجاری دەبێتەوە و سەرەڕای ئەو هەموو کێشانەی کە هەیەتی و سەرەڕای ئەو نیگەرانییە ئەمنییە ڕەوایانەی کە لە وڵاتەکەدا هەن ، بەڵام حکومەتی عێراق پابەندە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی لە کەمپی ئەلهۆڵ بۆ ئێرە و دووبارە شیاندنەوە و گونجاندنیان لە پێناو ئایندەی کۆمەلگا و وڵات . هیوادارم نمونەی عێراق لە هەموو جێیەک پەیرەو بکرێت.
سوپاس