بەڕێزداران، خوشکان، برایان
دەمەوێت سەرەتا بە هیوای نەورۆزێکی بەختەوەر و تەندروست بۆ هەموو لایەك دەست پێ بکەم.
من سوپاسگوزارم، سوپاسگوزاری ئێوەم باڵیۆزی ئازیز، کە ئێمەت کۆکردەوە و توانات بە نەتەوە یەکگرتووەکان دا بۆ ئەوەی بەشێك بێت لەم مەراسیمە بەختەوەرە.
هاوڕێیانی ئازیز،
نەورۆز ئاهەنگێڕانە بۆ سەرەتایەکی نوێ.
بۆ زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس، ڕۆژێکی نوێە، ساڵێکی نوێە.
هاتنی بەهارە. نوێبوونەوەی سروشتە.
هەلێکە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بیت.
هەروەها نەورۆز ئاهەنگێڕانە دەربارەی میراتێکی دەوڵەمەندی کولتووری و فرەچەشنی.
پێکهاتەکان یەکدەخات، لە نێوان نەوەکان و لە دەرەوەی سنوورەکان.
هەموو ئەو شتانەمان بیردەخاتەوە کە تیایاندا هاوبەشین – وەك یەك خێزانی مرۆیی – و ئیلهامبەخشە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی یەکتر بزانین.
دەنگدانەوەی بەهاکانی ئاشتی و مافی مرۆڤ و هاودەنگییە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژانە گرنگی پێدەدات.
ئەمڕۆ، ئەم بەها هاوبەشانە بە شێوەیەکی بێوێنە بەرەوڕووی ئاڵنگاری دەبنەوە.
جیهانی ئێمە لەبەردەم زریانێکی بێ وێنەی قەیرانەکاندایە.
پێکدادان.
گۆڕانی کەشوهەوا.
قەیرانێکی جیهانی خەرجییەکانی ژیان.
لە نیوەی ڕێگای کارنامەی ٢٠٣٠دا، ئێمە پاشەکشە دەکەین لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.
وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان ڕووبەڕووی ئاستێکی خراپی قەرزەکان بوونەتەوە.
هەروەها زانیاری هەڵە و زانیاری ناڕاست و قسەی ڕقوکینەدار وەك ئاگری سەرشێتانە بڵاودەبێتەوە.
ئێمە تەنیا دەتوانین پێکەوە، وەك یەك، بەرەو پێشەوە بچین.
بۆ زاڵبوون بەسەر بەڵای شەڕ و بنیاتنانی ئاشتی بەردەوام.
بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێزگرتن و لێکتێگەیشتنی یەکتر.
بۆ دووپاتکردنەوەی ماف و کەرامەتی مرۆڤ.
بۆ ڕزگارکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، کەمکردنەوەی نایەکسانی و دڵنیابوون لەوەی کە پێکهاتە داراییە جیهانییەکان بۆ هەمووان کاردەکەن.
بۆ پاراستنی هەسارەکەمان و ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جیهان و پاراستنی کۆمەڵگاکان.
هاوڕێیانی ئازیز،
ئەو ڕۆحی نوێبوونەوە و هاوکارییە هەروەها ڕێنمایی کارەکانمان دەکات دەربارەی کارنامەی هاوبەشمان و هەوڵەکانی بوژاندنەوەی فرەلایەنی بۆ ئەمڕۆ و سبەی.
لوتکەی گەشەپێدانی بەردەوام لە مانگی ئەیلول و لوتکەی داهاتوو لە ساڵی ٢٠٢٤ ساتێکی سەرەکی دەبن بۆ کۆبوونەوە لە دەوری چارەسەرەکان.
لوتکەی گەشەپێدانی بەردەوام دەبێتە هەفتەی دەرفەتێکی گرنگ لەسەر ئاستی باڵا و هەموو کارەکانمان لەمساڵدا.
با بە هیوا و ئیرادە چاومان لە پێشەوە بێت.
با ئەم سەرەتایە نوێیە بە نوێکردنەوەی بەڵێنەکەمان بۆ جیهانێکی ئارام و خۆڕاگر دەستپێبکەین و بەڵێنمان نوێبکەینەوە کە کەس جێنەهێڵێن.
هیواخوازم ئەم ئاهەنگە خۆشی و تەندروستی باش و خۆشگوزەرانیتان بۆ بهێنێت.
خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئێوە ئاهەنگ دەگێڕن.
نەورۆزتان پیرۆزبێت.
سوپاس.