لێدوانی ڕۆژنامەوانی

حکومەتی عێراق بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پابەندبوونی خۆی بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندن و بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەهێز دەکات

٣١ ئازار ٢٠٢٣

ئەمرۆ حکومەتی عێراق لەڕێگەی دامەزراوە دیاریکراوەكەی خۆیەوە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، و نەتەوە یەکگرتووەکان، پلانی کارکردنیان واژۆکرد بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندن و بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە.

بەغدا، 30ی ئازاری 2023 – ئەو پلانی کارکردنەی ئەمڕۆ واژۆ کراوە، وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و و لیژنەی نیشتمانی بۆ میکانیزمی چاودێری و ڕاپۆرتکردن لەبارەی منداڵان و شەڕی چەکداری پابەند دەكات بە دانانی میکانیزمەکانی وەڵامدانەوە و خۆپاراستن لەنێو هێزەكانی حەشدی شەعبیدا، ئەویش لە پێناو بەهێزکردنی چوارچێوەی ئێستای پاراستنی منداڵان.

یونیسێف و نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) وەک هاوسەرۆکی تیمی كاری نیشتیمانی تایبەت بە منداڵان و شەڕی چەكداری بۆ چاودێری و ڕاپۆرتکردن، بە هاوکاری لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ منداڵان و شەڕی چەکداری پاڵپشتی لەم چوارچێوەیە دەكەن.

لە نێو ئەو هەنگاوانەی دیكە كە گیراونەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندن و بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە، ئەوا پلانی کارکردن ڕێوشوێنی بەهێزکردنی پشتڕاستکردنەوەی تەمەن لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندنی منداڵان. هەروەها پلانەکە پشتگیری لە پەسەندکردنی یاسای پێویست و ڕێوشوێنی کارگێڕی دەکات بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندن و بەکارهێنانی منداڵان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هەر تۆمەتێکی دامەزراندن و بەکارهێنانی منداڵان.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە پلەی نوێنەری حکومەتی عێراق، هاوشانی لیژنەی نیشتمانی بۆ میکانیزمی بەدواداچوون و ڕاپۆرتکردن، پابەندبوونی خۆیان دەرببڕن بۆ جێبەجێکردنی پلانی خزمەتکردنی ئەو منداڵانەی لە شەڕدا چەکدارکراون. وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەحمەد جاسم ئەسەدی  گوتی، "بۆ دڵنیابوون لەوەی کە عێراق پابەندە بە پەیماننامەی مافەکانی منداڵان و هەروەها بەو پرۆتۆکۆڵانەی کە حکومەتی عێراق واژۆیان کردووە، و لە کاتێکدا کە ئێمە بەردەوامین لە کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەتی نیشتمانیی پاراستنی منداڵ وەک بەشێک لە بەرنامەی حکومەت، ئێمە پشتگیریی لە یاسای پاراستنی منداڵیش دەکەین، تاوەکو پەسەندکردنی پەرلەمان."

کلۆدیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردن رایگەیاند:  "پلانی کارکردن ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی حکومەتی عێراقە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کاردەکات، بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی هەموو ئەو منداڵانەی بەهۆی ململانێکانەوە لە عێراقدا زیانیان بەرکەوتووە"

نوێنەری یونیسێف لە عێراق، شیما سێنگوپتا رایگەیاند: " واژۆکردنی پلانی کارکردن هەنگاوێکی سەرەکییە لە گەشتی دڵنیابوون لە پاراستنی منداڵان لە عێراق و دوورکەوتنەوە لە دامەزراندن و بەکارهێنانیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە، یونیسێف بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی پلانی کارکردن و بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بۆ پاراستن و خۆشگوزەرانی منداڵان لە عێراق"

پلانی کارکردن بەدواداچوونە بۆ بانگەوازەكەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ لایەنەکانی ململانێ کە لە هاوپێچی ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی تایبەت بە منداڵان و ململانێی چەکداریدا هاتووە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی منداڵان و ئامادەکردنی پلانی کاری بەرچاو و دیاریکراوی لە رووی کاتەوە بە هاوکاری نزیک لەگەڵ تیمی كاركردنی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی دامەزراندن و بەکارهێنانی منداڵان.

هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەم ڕێککەوتنەدا چەسپێنراون دەکەونە چوارچێوەی پابەندبوونەكانی عێراق بە گوێرەی یاسا نیشتمانییەکانی، هەروەها بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی پەیماننامەی مافەکانی منداڵ (لە ساڵی ١٩٩٤ەوە) و پرۆتۆکۆڵە ئیختیارییەکەی سەبارەت بە بەشداریکردن منداڵان لە شەڕی چەکداریدا (لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە) و پابەندبوونەکانی تر.

ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان و شەڕی چەكداری ووتی: "پێشوازی لەم دەرئەنجامە چاوەڕوانکراو و ئەرێنییەی پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم و ئامادەم هاوکاری حکومەت بکەم بۆ ئەوەی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێ.

ئه ليكس ري بول

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
تایبەتمەندی پەیوەندییەكان
Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت