نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی (یونامی) بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە هەولێر، بۆنەیەکی سازکرد بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە ململانێکاندا. لە چالاکییەکەدا( 34 ) نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (لەوانەش 25 ژن)، لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی باڵای ژنان و گەشەپێدانی حکومەتی هەرێم و ئەندامانی کۆمەڵگەی دیپلۆماسی لە هەولێر و هەریەک لە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە UNFPA وUNITAD بەشداربوون.
ئەمڕۆ زیاتر لە هەشت ساڵ تێپەڕیوە بەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتە دڕندانەکەی (داعش) کە هەڵمەتی دڕندانەی توندوتیژی سێکسی و ئاینگۆڕینی زۆرەملێ و ڕفاندن لە عێراق دەستپێکرد، ئەم تاوانانە بەردەوامن لە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕزگاربووان و کۆمەڵگا زیانلێکەوتووەکان. لە ووتەکانیاندا لە چالاکییەکەدا، چالاکوانانی تورکمان و شەبەک و ئێزیدی و کرستیان وعەرەب تیشکیان خستە سەر کاریگەریی بەرفراوانتری بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی، لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین تێڕوانین سەبارەت بەو شێوازە جیاوازانەی کە ژنان لە کۆمەڵگاکانیاندا بە توندوتیژی سێکسی لەلایەن داعشەوە کراونەتە ئامانج و دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی ئەو جۆرە توندوتیژییانە.
هەرچەندە دۆخی نالەباری پیکهاتەی ئێزیدی بە شێوەیەکی بەرفراوان ناسراوە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی پشتیوانییەکی پێویست و زۆرێک لە ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی لەلایەن داعشەوە هێشتا لە کەمپەکانی ئاوارە ناوخۆییەکاندا ماونەتەوە، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی توندی لەسەر تواناکانیان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان هەیەو کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر تەندروستی دەروونییان. نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە کاریان بۆ پشتیوانیکردن لە ڕزگاربووانی ئێزیدی لە کەمپەکانی ئاوارەکان کردووە، تیشکیان خستە سەر هەستیاری دۆخەکەو گرنگی بەرنامە خۆجێییەکان لەڕووی بنیاتنانی شارەزایی ڕێکخراوە ناحکومییە نێخۆییەکانی ژنان و کاراکردنی بەرنامەسازی درێژخایەن و بەردەوام، لەوانەش لە بوارەکانی پاڵپشتی تەندروستی دەرونی و یاسایی و بژێوی، کە ڕزگاربووان بەهێز دەکات و گروپە جیاوازەکانی ژنان پێکەوە کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بە هاوبەشی بۆ مافەکانیان بوەستن و پشتگیری یەکتر بکەن.
هەروەها، ئەم چالاکییە بەشداردەبێت لە فراوانکردنی هۆشیاری سەبارەت بەو ئالنگارییانەی کە ڕووبەڕووی قوربانیانی توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێ دەبنەوە لەلایەن داعشەوە، بە بواردان بە چالاکوانانی پێکهاتەکانی تورکمان و شەبەک و کرستیان لە عێراق بۆ ئاخاوتن لەسەر دۆخی ڕزگاربووان لە پێکهاتەکانی تایبەت بە خۆیان کە لەلایەن خێزانەکانیانەوە شاراوەن و لەلایەن کۆمەڵگا و پیاوە ئاینییەکانیانەوە بێدەنگ دەکرێن، زۆرێک لە ڕزگاربووان ڕووبەڕووی هەڕەشە و چەواشەکاری دەبنەوە.
هەروەها بەشداربووان باسیان لە ئەزموونی ئەو ئافرەتانە کرد کە وا پێدەچێت پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە – بۆ نموونە، چونکە بە زۆرەملێ هاوسەرگیریان لەگەڵ چەکدارانی داعشدا کردووە. سەرەڕای ئەوەی بە زۆر خراونەتە ناو ئەم دۆخەوە، بەڵام ئێستا زۆرێک لەو ژنانە باجی قورسی کردەوەکانی ئەندامە نێرەکانی خێزانەکەیان دەدەن کە لە چەندین ئاستدا کاریگەری لەسەر ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان هەیە ، لەوانەش دەستڕاگەیشتنیان بە بەڵگەنامە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە.
لە چالاکییەکەدا تیشک خرایەسەر ئەو فەرهەنگە ئاڵۆزەی توندوتیژی سێکسی کە لەلایەن داعشەوە بەکەرهێنراوە بەرامبەر کۆمەڵێکی هەمەچەشن لە ئافرەتان و پێویستیی چارەسەری گشتگیر و هەستیار بەڕەچاوکردنی چوارچیوەکان.
UNAMI stands with #survivors.