عبدولمالیک وەلید خەلیل، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی جوروف ئەلسەخرە، قوتابییەکی ئاسایی نییە. بەدەر لەوەی کە ئەو یەکێک بوو لە یەکەمەکان لە عێراق، ئەو لە چادرگەی ئاوارە عێراقییەکان گەورە ببوو و بۆ بەدەستهێنانی خەونەکەشی رووبەڕووی بەربەستەکان وەستایەوە. ئەو لەگەڵ باوک و دایک و ٧ کەسی خێزانەکەی لە ساڵی ٢٠١٤ ئاوارە بوون و تا ئێستاش نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
"هەرچەندە من لەناو چادر و لە بارودۆخێکی زۆر دژوار و لە سەرما و گەرما و بێ کارەبایی دەمخوێند بەڵام توانیم لە تاقیکردنەوەکانی کۆتاییدا بە پلەی ٩٩ سەرکەوتن بەدەست بهێنم."
چیرۆکی ئەو کوڕە ١٩ ساڵییە هەروەک خۆی و باوکیشی باسیان کرد وێنەیەکی بچووککراوەی عێراقی تازەیە کە تێیدا هاوڵاتی ئاسایی لە هەموو چین و توێژەکان لەبەر ڕۆشنایی جۆرێک لە سەقامگیری دوای چەندین ساڵ لە شەڕ بەتوندی بۆ گۆرینی ژیانیان هەوڵ دەدەن. گەنجانی عێراق، وەک عبدولمالیک، سروش لە هیوایان بۆ ئایندەی وڵاتیان وەردەگرن.
عبدولمالیک ئێستا ئامانجێکی تازەی هەیە بۆ خوێندن لە بەشی پزیشکی. ئەو لە کۆبوونەوەیەکی لە بەغدا لەگەڵ جێنین هێنیس پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ ئەم مەبەستە هاندرا. خاتو پلاسخارت پێی وت "هەڵسانەوەت بەڕاستی مایەی سەرسوڕمانە. هەرگیز واز نەهێنیت. کوڕێکی گەنج بەم هەموو توانایەوە شایستەی هەموو یارمەتییەکە."