لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سەردەمێکی نوێ بۆ گومرگی عێراقی لە ئاسانکاری بازرگانیدا، بە پاڵپشتی تەکنیکیی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD)

٠٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

بەغدا، 4ی تشرینی یەکەمی 2023- ئەم هەفتەیەدا ئاسیکودا (ASYCUDA) سیستەمی بە ئۆتۆماتیکی کردنی زانیاریی گومرگی بە فەرمی لە فەرمانگەی گومرگی کارگۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە سەرپەرشتی حکومەتی عێراق و بە پاڵپشتی تەکنیکیی کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCTAD) دەستپێکرا بەپێی ڕێکەوتنی "بە ئۆتۆماتیکی کردن و مۆدێرنکردنی گومرگ" کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی واژۆکراوە.

کۆمیسیۆنی گشتیی گومرگی عێراق، سەر بە وەزارەتی دارایی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەیاننامەی گومرگی ژمارە ١ لە کارگۆی ئاسمانیدا لە ١ی تشرینی یەکەمدا بە پێی سیستەمی ئۆتۆماتیکی ASYCUDA مامەڵەی لەگەڵ کراوە، دواتر ١٣٠ی بەیاننامەی دیکەش دەرچووە.

بەڕێز نزار عەماری، نوێنەری ئاسیکودا-یونکتاد لە عێراق، سوپاسی خاتوو تەیف سامی، وەزیری دارایی، و بەڕێز حەسەن ئەل عوقەیلی، بەڕێوەبەری گشتی، کرد بۆ پشتگیریکردنیان، و دەستخۆشی لە پیشەیی بوونی کارمەندانی وەزارەتی دارایی و کۆمیسیۆنی گشتی گومرگ کرد لە سەرخستنی جێبەجێکردنی سیستەمی ASYCUDA ی حکومەتی ئەلیکترۆنی.

هەروەها بەڕێز عەماری وتی: "ئەم کارانە کە سەد لە سەد بەبێ بەکارهێنانی کاغەز ئەنجامدەدرێن، لەگەڵ هەموو کارە ئۆتۆماتیکییەکان، وا دەکەن ڕێکارەکان سادە و دیجیتاڵی بکرێن و ڕێگە بە پارەدانی ئەلیکترۆنی دەدەن و هەروەها کۆمیسیۆنی گومرگی لە ڕێگەی ستانداردە نێودەوڵەتییە نوێکانەوە دەتوانێت یارمەتیدەری عێراق بێت بۆ سەرکەوتن لە داهاتووی بازرگانی جیهانیدا."

لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا هەموو هەوڵەکان چڕدەکرێنەوە لەسەر جێبەجێکردنی سیستمەکە لە سەرجەم فەرمانگە گومرگییەکانی عێراق و دانانی کارایی نوێ لەسەر بنەمای نوێترین تەکنەلۆجیا (ژیری دەستکرد، بلۆکچەین Blockchain و هتد) لەپێناو باشترکردنی کۆنتڕۆڵی گومرگی و ئاسانکاری بازرگانی.

پڕۆژەی تاقیکاری #ASYCUDAWorld، گەورەترین پرۆگرامی هاوکاری تەکنیکی (UNCTAD)ە لە ئاسانکاری بازرگانیدا کە لە مانگی ئەیلولدا تاقیکرایەوە.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UNCTAD
كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانی و گه‌شه‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت