لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێز ڤۆڵکەر پێرتێسی ئەڵمانی وەك سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق دەستنیشان دەکات کە بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٦٨٢ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ٢٠٢٣دا ڕاسپێردراوە

١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

نیویۆرك، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

(وەرگێڕانی نافەرمی)

ئەمڕۆ بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە بەڕێز ڤۆڵکەر پێرتێسی ئەڵمانی وەك سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژیی بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) دەستنیشانکردووە، کە بە پێی بڕیاری ژمارە ٢٦٨٢ی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕاسپێردرابوو.

بەڕێز پێرتێس ئەزموونی سێ دەیە لە بواری ئەکادیمی و توێژینەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسیدا دەهێنێتە ئەم پۆستە، بە ئەزموونی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە. لە ساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٣ وەك نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سودان و سەرۆکی نێردەی یەکگرتووی هاریکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قۆناغی ڕاگوزەریی لە سودان کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٨ وەك ڕاوێژکاری باڵای نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا کاری کردووە، لەنێویاندا وەك بەرپرسی دەستەی ئەرکپێسپێردراوی گروپی پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست لە سوریا بە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریکردووە.

هەروەها، بەڕێز پێرتێس لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٢٠ وەك بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکار و بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەڵمانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP) کاری کردووە، هەروەها لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٥ وەك توێژەر و سەرۆکی بەش لە پەیمانگای SWP کاری کردووە. بەڕێزیان سەرەتای دەسپێکی کاری ئەکادیمی وەك پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی ئەمەریکی لە بەیروت بووە لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٣.

بەڕێز پێرتێس خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان کە لە زانکۆی دویسبێرگ لە ئەڵمانیا بەدەستی هێناوە و شارەزایە لە زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و عەرەبیدا.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت