شەنگال بەخێرهاتنەوەی ٨٠ خێزانی ئاوارە دەکات کە بە پاڵپشتی رێکخراوی IOM گەڕانەوە
١٤ ئازار ٢٠٢٤
عێراق، ١٣ی ئادار – دوای نزیکەی دەیان ساڵ لە ئاوارەبوون، ٨٠ خێزان لە ڕێگەی پرۆگرامی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە (FVM)-ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، بە لە نزیکەوە هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، لە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٤، بۆ زێدی خۆیان گەڕانەوە لە شنگال، نەینەوا.
شەم، ژنێکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی سکینیە، لە کاتی داگیرکردن لەلایەن داعشەوە کچ و کوڕەکەی لەدەستداوە و بڕیاریداوە لەگەڵ بوکەکەی بگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی و دەڵێت: "گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵێ خۆم باشترە لەوەی لە کەمپێکدا بمێنمەوە".
دواین گەڕانەوەکان بەشێکن لە پاڵپشتییە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی IOM بۆ هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەبووەکان لەسەرانسەری عێراق تا بەشێوەیەکی شکۆمەندانە بۆ ماڵەکانیان بگەڕێنەوە یان بۆ شوێنێکی نوێ بگوازرێنەوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە، ڕێکخراوی IOMهاوکاری زیاتر لە ٤٥٠ خێزانی کردووە بۆ ئەوەی شوێنەکانی ئاوارەبوون بەجێبهێڵن و بۆ شنگال بگەڕێنەوە.
جیۆرجی گیگاوری، بەرپرسی نێردەی گشتی ڕێکخراوی IOM دەڵێت: "ئەم خێزانانە بەرگەی سەختییەکی بێئەندازەیان گرتووە، گەڕانەوەیان بۆ شنگال هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو ساڕێژکردنی برینەکان و بنیادنانەوە کۆمەڵگەکانیان". لە ساڵی ٢٠١٩ەوە، ڕێکخراوی IOMپاڵپشتی لە نزیکەی ٤٠٠٠ خێزان کردووە بۆئەوەی کۆتایی بە ئاوارەبوونیان بهێنن و بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە – بەردەوام لەپاڵ گەڕاوەکان دەبین لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگەکەدا لەگەڵیانین”.
لە ساڵی ٢٠١٩ەوە، لەچوارچێوەی پرۆگرامی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە (FVM) دا، ڕێکخراوی IOM پاڵپشتی لە ئاوارە ناوخۆییەکان کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەی لەڕێگەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاگادارکراوەوە تا بۆ ناوچەکانی زێدی خۆیان بگەڕێنەوە یان لە شوێنێکی دیکە نیشتەجێبن. بەشداریکردن لە پرۆگرامی (FVM) بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە و خۆویستانەیە و، ڕێکخراوی IOM پاکێجێکی پاڵپشتیکردنی گشتگیر پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان تا بە ئاگاییەوە بڕیارەکانیان بدەن. ئەمەش سەردانیکردنەکانی"بڕۆ و ببینە" دەگرێتەوە، کە تیایدا خێزانەکان سەردانی ناوچەکانی زێدی خۆیان دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئایا بارودۆخ و هەلومەرجەکان بۆ گەڕانەوەیان لەبارن، هەروەها هاوکاریکردنی گواستنەوە، خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری، پاڵپشتیکردنی شوێنی نیشتەجێبوون، و هاوکاری کار و کاسبی بژێوی ژیان-یان پێشکەش دەکات.
جگە لە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەکان، لەگەڵ هاوبەشەکانی ڕێکخراوی IOM کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی بوژانەوەیەکی گشتگیر و سەقامگیرکردنی کۆمەڵگەکان. ئەمەش پاڵپشتیکردنی ژێرخان، وەک قوتابخانە و دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستی؛ ئاسانکاریکردن بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان؛ بوژانەوەی ئابوری و پاڵپشتیکردنی کار و کاسبی و بژێوی ژیان؛ دووبارە دەستپێکردنەوەی کار و بزنسە بچووکەکان؛ دۆزینەوەی کار؛ و هێز بەبەرداکردنەوەی کۆمەڵگەکان بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی گەشاوەتر، دەگرێتەوە.
هەوڵەکانی ڕێکخراوی IOM لە عێراق بۆ پێشخستنی چارەسەرە سەلامەت و شکۆمەند و ئاگادارکراوەکانی ئاوارەبوون لەلایەن چەندان هاوبەشی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتیدەکرێت دەکرێت، دیارترینیان نووسینگەی دانیشتووان و پەنابەران و کۆچ (PRM)-ی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
تێبینی بۆ سەرنووسەران
دەربارەی ڕێکخراوی (IOM) لە عێراق: کارمەند و ئۆفیسە سەرەکییەکانی لە بەغدا و هەولێر و بەسرە و موسڵ-ە، ڕێکخراوی IOM عێراق بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی لە سەرانسەری 18 پارێزگاری عێراق دا ، بەدەمەوەچوونەکانیشی چەند کەرتێک دەگرێتەوە، هەر لە ئیدارەدان و هەماهەنگی کەمپ، نۆژەنکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و ژێرخانی، چاودێری تەندروستی، تەندروستی عەقڵی و خزمەتگوزارییەکانی پالپشتیکردنی دەروونی- کۆمەڵایەتی، هاوکاری کار و کاسبی بژێوی ژیان، پارێزگاریلێکردن، پاڵپشتی دانانی سیاسەتی نیشتمانی کۆچ... و تادەگاتە زۆر بواری دیکەش.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی وێبسایتەکەمان بکە: www.iraq.iom.int
بۆ هەر پرسیارێکی میدیایی، تکایە پەیوەندی بە دیپیکا ناث-ەوە بکە: dnath@iom.int