لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق: بەرەوپێشبردنی بەتواناکردنی ژنان پێویستی بە کاری زیاترە

٢٠ ئایار ٢٠٢٤

19ی ئایاری 2024

خاتو جێنین هێنیس پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی، لەگەڵ ئاجای مادیوالێ، نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان، لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامانی  "کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی ژنان" لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کۆبوویەوە. کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بەو هەوڵانەی کە ئێستا بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان لە ئارادان و لەگەڵ ئاوڕدانەوەش لە ئاڵنگارییەکانی ئەو هەوڵانە.

بەشداربووانیش باسیان لە ڕۆڵێ گرینگی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد لە بەرەوپێشبردنی بەتواناکردنی ژنان و لەگەڵ باسکردنی پێویستییەکانی گەشەپێدانی یاسا بنەڕەتییەکانی پاراستنی مافەکانی ژنانیش لە عێراقدا وەک یاسای دژە توندوتیژیی خێزانی و گرینگیی بەشداریی تەواوی ژنان لە پرۆسەی بڕیارداندا. ئەوان هەروەها جەختیان لەسەر ئەو ئاڵنگارییانەش کردەوە کە رووبەڕووی توێژێکی تایبەت لە ژنان دەبنەوە بەگرتنەخۆی ژن و کچە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و ژنانی کەمینە نەتەوەکانیشەوە.

وێڕای جەختکردنەوەشی  لەسەر ئەوەی کە هەر یاسایەکی هەڵپەسێردراو پێویستە پاراستنی مافی ژنان و کچان وەک ئامانجی بنەڕەتی لەخۆ بگرێت، خاتو پلاسخارت لە کۆبوونەوەکەدا وتی "لەڕاستیدا چەندین نیگەرانیی راستەقینە هەن نەک هەر لەلایەن ژنان خۆیانەوە بەڵکوو لە لایەن هەموو ئەوانەشەوە کە خوازیاری گەشەپێدانی کۆمەڵگایەکی ئاسوودە و دادپەروەرن. بەو پێیەی کە من خەریکە عێراق جێ دەهێڵم، دەسخۆشی لە هەوڵەکانی ژنان و پیاوانی عێراق دەکەم لە داکۆکیکردنیان لەو یاسایەی کە پشتگیری لە ژنان و کچان دەکات. هەروەها، هەر یاسایەکیش کە پەیوەندی بە منداڵانەوە هەبێت پێویستە  بەرژەوەندییان لەبەرچاو بگرێت."

ئەو هەروەها وتیشی"هەر وەک پێشتر ئاماژەم پێدا، زۆرێک لە ژنان ناتوانن بەشداری گفتوگۆیەکان بکەن و هەتتا هەندێ لەوانەش کە بەشداریشن تا ئێستا لە پرۆسەی بڕیارداندا بێبەشن. بەتواناکردنی ژنان پێویستە بگاتە پشت ئاستی بەڕەمزیبوونەوە."

ئەو لە کۆتاییدا وتی "بەڵێ، پێویستبوون بۆ  کۆمەڵگایەکی مەدەنی و بەتوانا زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستە."

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، خاتو پلاسخارت ئاماژەی بەوە کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق درێژە بە هاوکارییەکانی خۆی دەدات بۆ حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ دابینکردنی پێشڤەچوون لە داننانی تەواو بە پابەندییەکانی عێراق لە پاراستن و بەتواناکردنی ژنان و کچان لەسەرتاسەری وڵاتدا بەگوێرەی "ئامانجەکانی گەشەپێدانی درێژخایەن" دا.

 

جان عەلەم

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و جێگری وتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت