وەزارەتی پەروەرد، یەکێتی ئەوروپا، یونسکۆ و یونیسێف دەستپێکی پرۆژهی ئای-تهعلیم (فێركردن) - پەروەردەی جۆریی دادپەروەرانە لە عێراقدا ڕادەگەیەنن.
٢٢ ئایار ٢٠٢٤
له ڕێکەوتی ٢٢ ئایاری ٢٠٢٤، له بەغدا، عێراق
وەزارەتی پەروەردە، یەکێتی ئەوروپا، یونسکۆ و یونیسێف دەستپێکی بەرنامەی پەروەردەی جۆریی دادپەروەرانەی ئای-تهعلیم ڕادەگەیەنن. ئەم بەرنامەیە توانای وەزارەتی پەروەردە بتەوتر دەکات و دەگاتە زیاتر لە ١٠٠ هەزار مامۆستا و ٣٠ هەزار قوتابخانە.
بە وتەی بەڕێز ئیبراهیم ئەلجبوری، وەزیری پەروەردە "ئێمە هەوڵەکانی هاوبەشەکانمان لە یەکێتی ئەوروپا، یونسکۆ و یونیسێف لە دڵنیابوون لەوەی، کە هەموو فێرخوازان لە عێراق دەستیان بە پەروەردەیەکی جۆری بگات بەرز دەنرخێنین" . "ئەم پرۆگرامە پەروەردەییە پاڵپشتیی وەزارەت بۆ پێشخستنی خوێندنێکی جۆری دەکات تا بگاتە زیاتر لە ١٠ ملیۆن خوێندکار و قوتابی."
بە وتەی بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە کۆماری عێراق "ئای-تهعلیم زیاترە لە تەنها بەرنامەیەکی پەروەردەییە؛ وەبەرهێنانێکە بۆ داهاتووی عێراق. بە بەکارهێنانی داتاکان، بەهێزترکردنی کۆمەڵگاکان، پشتگیریکردنی پەروەردەکاران، ئێمە بناغەیەک بۆ ئەزموونێکی فێرکاریی دادپەروەرانەتر و کاریگەرتر بۆ هەموو خوێندکارانی عێراقی دادەمەزرێنین."
ههروهها وتی "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ئای-تهعلیم وەکو پرۆگرامێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو، کە بۆ برەودان بە فێرخوازان و پەروەردەکاران لە عێراق داڕێژراوە. ئەم بەرنامەیە لەسەر چوار پایەی سەرەکی بونیادنراوە: بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا، دروستکردنی پەیوەندیی قوتابخانە و کۆمەڵگا، ئامادهكردنی مامۆستایان بۆ سەرکەوتن و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕێگەی ئای-تهعلیم، ئامانجمانە، کە توانای تەواوی سیستەمی پەروەردە لە عێراق چالاك بكهین و نەوەکانی داهاتوو بەهێزتر و گەشەکردوو بکەین".
ئەم بەرنامە هاوبەشە پەروەردەییەی یەکێتی ئەوروپا و یونسکۆ و یونیسێف، بە دانانی نەخشەڕێگا و پلاندانان و بەڕێوەبردن، بهرێوهبردن لەسەر ئاستی وەزارەت بەهێزتر دەکات؛ توانای قوتابخانەکان بۆ پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی جۆریی ئاست بهرز و گشتگیر فەرهەمدەکات؛ توانای مامۆستایان بۆ فێرکردن و فێربوونی جۆری دروستدەکات، هەروەها بەشداریکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سیستەمی پەروەردەدا چالاکدەکات.
بە وتەی پاولۆ فۆنتانی، نوێنەری یونسکۆ لە عێراق: "لەگەڵ باشتربوونی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، عێراق پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە لە باشترکردنی جۆرێتیی وانەوتنەوە و فێربوون بە ڕێنمایی پلاندانانی پەروەردەیی لەسەر بنەمای بەڵگە، پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام و پاڵپشتیکردنی مامۆستایان و یەکخستنی تەکنەلۆژیای پەروەردەیی" . "یونسکۆ پابەندە بە پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی سەرتاسەری سیستەمی زانیاری بەڕێوەبردنی پەروەردە، جێبەجێکردنی پلانی پەرەپێدانی تواناکانی وەزارەت و ڕاهێنانی مامۆستایان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەت و هاوبەشەکانی پەرەپێدان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی، کە لە ستراتیژیی نیشتمانی پەروەردەیی عێراق ٢٠٢٢-٢٠٣١ دا هاتووە"
هەوڵە هاوبەشەکان جەخت لەسەر پابەندبوون بۆ دڵنیابوون لە خوێندنی جۆریی باش و گشتگیر و یەکسان بۆ هەموو خوێندکاران دەکەنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی، کە زۆرترین زیانیان لە سەرانسەری عێراقدا بەرکەوتووە. لە ناوجهرگهی ئەم دەستپێشخەرییەدا جێبەجێکردنی پرۆگرامی داهێنەرانە، پهروهردهی جۆریی باش و دادپەروەرانە لە عێراق، باشترکردنی فێرکردن و فێربوون و باشتر كردنی بەڕێوەبردنی پەروەردەیی (ئای- تهعلیم).
بە وتەی ساندرا لەتووف نوێنەری یونیسێف لە عێراق "لە کاتێکدا عێراق لە وەڵامدانەوەی مرۆییەوە هەنگاودەنێت بۆ گەشەپێدانی درێژخایەن، بەهێزکردنی سیستەمی پەروەردە هەرگیز لەوە گرنگتر نەبووە". "وەبەرهێنان لە پەروەردەی جۆریی گشگیری دادپەروەرانە دەبێتە هۆی خێراکردنی پێشکەوتن بەرەو ئامانجی چوارەم لە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام و داهاتوویەکی گەش بۆ هەموو منداڵێک لە عێراق فەراهەم دەکات."
###
کۆتایی