هەولێر، 30ی تشرینی یەکەمی 2024
ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، بەشداری لە کۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2024 کرد کە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MERI) ڕێکخرابوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەژێر ناونیشانی "بەرەو حوکمڕانی باش و خۆشگوزەرانی".
لە دانیشتنێکی گفتوگۆئامیزدا سەبارەت بە یونامی و داهاتووی پەیوەندی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق، دکتۆر ئەلحەسان ئاماژەی بە بەشداری و قوربانیدانی نێردەکە لە عێراق لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا کرد. جەختیشی کردەوە کە یونامی هیچ ڕۆڵێکی سەرپەرشتیاری بەسەر وڵاتەکەدا نابێت، هەروەها نێردەکە نێردراوەتە عیراق بۆ هاریکارییکردنی وڵاتەکە لەسەر داوای حکومەتی عیراق. ئاماژەی بەوەشکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەرداری عێراق نابێت و دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی یونامی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی پەرەپێدان و هەوڵە مرۆییەکانی وڵاتەکە.
هەروەها تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆکە پەیوەست بوون بە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە لە ناوچەکەدا. لەم ڕووەوە، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ئەوەی کرد کە بەدەست هاتووە و چاوەڕوانی هەنگاوی زیاتریش لە ولاتەکە دەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندیی بۆ بەرزکردنەوەی متمانە بە یەکتری و پەیوەندییەکی باشی دراوسێتی.