لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی سەرژمێری دانیشتووان دەکات، پابەندبوونی دووپات دەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدانی عێراق

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٤

بەغدا، 25ی تشرینی دووەمی 2024- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی عێراق دەکات بەبۆنەی تەواوبوونی سەرژمێرییەکی سەرکەوتووی دانیشتوان بە ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی، جەختی لەسەر گرنگی دەرئەنجامەکەی بۆ سیاسەت و ستراتیژییەکانی داهاتووی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی نیشتمانی کردەوە بە هیوای گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان.

دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، وتی: " "ئەنجامدانی سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراقدا دوای 37 ساڵ کارێکی ئاسان نەبوو، هەروەها کارکردن بەپێی ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بە درێژایی پرۆسەکە دەستکەوتێکی بەرچاو بوو".

ئەم سەرکەوتنە بەدەست نەدەهات ئەگەر هەوڵی جیددی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، و د. محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان، و تیمەکانی حکومەت، بە هاوکاری لە نزیکەوەی ڕێکخراوی UNFPA لە عیراق نەبووایە.

د.تەمیم وتی: "سەرژمێری چوارچێوەی پلاندانانی گەشەپێدانە لە عێراق، وێنەیەکی وردی واقیعی دیمۆگرافی و پێداویستییە هەمەچەشنەکانی خەڵك دەستنیشان دەکات. ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری سەرەتایی بریتییە لە هەنگاوێکی چارەنووسساز  بەرەو بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو. ئەم سەرژمێرییە یارمەتی کاربەدەستان دەدات بۆ بڕیاردانی ئاگادارانە لەسەر بنەمای ڕاستی و ژمارە جێی متمانەکان." 

نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵە کە لە ڕێگەی هاوکاری تەکنیکی و ڕاوێژی گرینگی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA) پشتگیری لە پرۆسەکە کردووە. ڕێکخراوی UNFPA ئامادەیە بەردەوام بێت لە پشتگیریکردنی حکومەتی عیراق لە لێکدانەوە و شیکردنەوە و بەکارهێنانی داتاکان بۆ ئاگادارکردنەوەی سیاسەتە نیشتمانییەکان و ستراتیژییەکانی گەشەپێدان.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پشتگیری خۆی بۆ کارنامەی گەشەپێدانی عێراق دووپات دەکاتەوە بۆ پێشخستنی وڵاتەکە بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت