ئەمڕۆ دکتۆر موحەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، بەشداری کرد لە کۆنفرانسی نیشتمانی بۆ راگەیاندنی سیاسەتی نیشتمانی بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی بەسەرپەرشتی جەنابی موحەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق کە لەلایەن "لێژنەی هەمیشەیی نیشتمانی بۆ یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییەوە رێکخرا بوو بە هەماهەنگی لەگەڵ"ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی" بە هاوکاریی رێکخراوی" پاکس".
شایانی باسە، بەڕێز قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، و چەند پیاوماقوڵێک لەو کۆنفرانسەدا ئامادە بوون.
بەڕێز ئەلحەسان لە وتەیەکدا ستایشی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێڕاگەیاندن سەبارەت بە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ راگەیاندنی "سیاسەتی نیشتمانی بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی".
جەنابی نوێنەر وتی "ئێمە لەم دەسپێشخەرییە لەگەڵ ئێوەین و لەو باوەڕەشداین کە بە ڕاستی کاتی ڕاگەیاندنی هاتووە. بەدڵنیاییەوە هەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەم نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو هاوکاری و پشتیوانییەک پێشکەش بە عێراق دەکەن بۆ ئەوەی چی باش بێت بۆ ئەم وڵاتە. "
وێڕای جەختکردنەوەی لەسەر گرینگیی داڕشتنی سیاسەتی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی لێپێچینەوە بەرپرسکردنی ئەنجامدەران هەروەها لەسەر پێویستبوونی ئەنجامدانی ئەو سیاسەتە لە ڕێگەی یاسای دادپەروەرانە و شەفافییەوە لەپێناو هێنانەکایەی دادپەروەری، دکتۆر ئەلحەسان وتی"ئێمە شانازی بە کارکردنمان شان بە شان لەگەڵ ئێوە دەکەین بەرەو عێراقێک کە هەم لەناوخۆدا و هەمیش لەگەڵ دراوسێکانیدا سەقامگیر و بەهێز و شکۆدار و خۆشگوزەران بێت."