لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بنیاتنانی شارەزایی کارسازی بۆ پاڵپشتیکردنی کاری زۆر بچووک و بچووک و مامناوەند و ڕەخساندنی هەلی کار لە عێراق

٢٦ شوبات ٢٠٢٥

رێکخراوی جیهانی کار  ژینگەی کارسازی لە عێراق بەهێز دەکات لە رێگەی پێشکەشکردنی ڕاهێنان بۆ پشتگیریکردنی کاری زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان. لە ڕێگەی پرۆگرامی "دەست بە بزنسەکەت بکە و پەرەیپێبدە" ڕاهێنەران و خاوەنکارەکان شارەزایی سەرەکی بەڕێوەبردنی کار وەردەگرن بە مەبەستی پەرەپێدانی خستنەسەرکار بۆ پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکان. 

هەولێر، عێراق (هەواڵەکانی رێکخراوی جیهانی کار) 26 شوباتی 2025

ڕێکخراوی جیهانی کار بە هاوکاری دارایی وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاریکاری ئابووری و گەشەپێدان ( (BMZ و ئاژانسی ئیتاڵیا بۆ هاوکاری گەشەپێدان (AICS) پشتیوانی لە پەرەپێدانی کاری زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکانی ئێستا  و کارسازان دەکات  لە عێراق لە ڕێگەی ڕاهێنانی شارەزایی کارگێڕییەوە. ئاژانسی GIZ پشتگیری لەم ڕاهێنانە دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوبەشی "پەرەپێدانی ئاسۆی خستنەسەرکار لەنێو ئاوارەکان و پەنابەران و ئەندامانی کۆمەڵگە خانەخوێکان و  بە تیشکخستنەسەر ئافرەتان و کەسانی کەم ئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت و گەنجان لە باکووری عێراق." هەروەها وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێگەی پڕۆژەی "بەرەو دامەزراندنێکی زیاتر و باشتر لە ڕێگەی بەرزکردنەوە بۆ کەرتە تایبەتەکان لە باشووری عێراق - بە تیشکخستنەسەر بازرگانی سەوز" بەشدارە لە دابینکردنی بودجەی ئەم پرۆگرامە. 

لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییە، فێرخوازانی هەڵبژێردراوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانکی ناوەندی عێراق، ژوورە پیشەسازیەکان، زانکۆکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی لاوان و وەرزش، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە وەزارەتی بازرگانی، بانکەکان، و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری لە راهێنانەکانی "دەست بکە بە بزنسەکەت و پەرەیپێبدە" لەلایەن رێکخراوی جیهانی کار. ئەم ڕاهێنانە پێشکەوتووەی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی کار، شارەزایی بە بەشداربووان دەبەخشێت تا بە شێوەیەکی بەردەوام پشتگیری لە خاوەنکاران بکەن لە رێگەی ئەم دوو پڕۆژەوە لە باکوور و باشووری عێراق. 

ئامانجی ڕاهێنانەکە پێشکەشکردنی پشتیوانی ئاست بەرزە بە خاوەنکارەکان کە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە کارەکان بکەن یان ئەدای کارکردنیان بەرز بکەنەوە تاوەکوو دەرفەتی کارکردن بۆ پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکان دروست بکەن.

ئەم راهێنانە کۆمەڵەیەکی گشتگیرە لە کەرەستە و ئامرازەکانی ڕاهێنان بۆ کارە زۆر بچووک و مامناوەندەکان و خاوەنکارەکان بە مەبەستی یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی تواناکانی بەڕێوەبردنیان. ئەم راهێنانانە لە سێ بەشی جیاواز پێکهاتووە کە بۆ وەڵامدانەوەی قۆناغە پێشکەوتووەکانی گەشەپێدانی بازرگانی داڕێژراون؛ لەوانە "بیرۆکەی کارەکەت دروست بکە"، "دەستپێکردنی کارەکەت" و "بزنسەکەت باشتر بکە."

بەشەکانی ڕاهێنانی جیهانی لەگەڵ ژینگەی عێراق گونجێندراوە، لەوانەش مەشقی تایبەت بە کەرتەکان و توێژینەوەی کەیسەکان، و دەستیکرد بە گونجاندنی مادە سەرەکیەکانی ئەم راهێنانە بۆ ڕەنگدانەوەی لایەنە یاسایی و ئابووری و کولتوورییە ناوچەیی و نیشتمانییەکان، لەوانەش جیاوازییی زمان. ئەم راهێنانە لە ئێستادا بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی ( شێوەزاری سۆرانی و بادینی) بەردەستە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بە بەربڵاو لە عێراقدا بڵاببێتەوە. 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆگرامەکەدا، وۆرک شۆپێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بۆ بنیاتنانی توانای ٤١ ڕاهێنەر لەسەر پرۆگرامەکە. دوای تەواوبوونی وۆرک شۆپەکە، هەر ڕاهێنەرێک بەشە جیاوازەکانی ڕاهێنانی لەسەر تەواوی پرۆگرامەکە ڕادەهێنێت بە ئەنجامدانی ڕاهێنانی خاوەنکاران و ڕاهێنانی خاوەنکارە بەتواناکان بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان وەک ڕاهێنەری بڕوانامەدار لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەرانی باڵای پرۆگرامی "بزنسەکەت دەستپێبکە و پەرەیپێبدە". هەروەها لە رێگەی بەدواداچوون و ڕاوێژکاری بۆ کاری زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکانەوە خزمەتگوزاری بەدواداچوون و راوێژکاری بەدەستدەهێنن.

“شێوازی ڕاهێنانی ڕاهێنەران دڵنیای دەدات لە بەردەوامیی پرۆگرامەکە لە درێژمەودادا لە رێگەی دروستکردنی کۆمەڵەیەکی بەتوانای ڕاهێنەرانی نیشتمانی لە چەندین هاوبەشی جیاوازە کە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی بەشە سەرەکییەکانی ئەم راهێنانە بۆ خاوەنکارە بەتوانا و لێهاتووەکان لە دوای تەواوبوونی ماوەی پڕۆژەکەش. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە پرۆگرامی وڵاتی کاری شایستەی عێراق کە گرنگی بە پەرەپێدانی کەرتی تایبەت دەدات بۆ ڕەخساندنی هەلی کار زیاتر و باشتر بۆ هەمووان،" مەها قەتاع، ڕێکخەری وڵاتی رێکخراوی جیهانی کار لە عێراق، رایگەیاند. 

پرۆگرامی "بزنسەکەت دەسپێبکە و پەرەیپێبدە" لە زیاتر لە 100 وڵاتدا پێشکەش دەکرێت و لەگەڵ پێداویستە ناوخۆیی و هەرێمیەکانی گونجێندراوە. لە عێراق، ڕێکخراوی جیهانی کار لە ڕێگەی پڕۆژەی جۆراوجۆرەوە پاکێجەکەی پەرەپێداوە کە ڕاهێنانەکانیان بە دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی گەشەپێدانی بازرگانی نیشتمانی ناساندووە و پاڵپشتی ئافرەتانی گەنج، پەنابەران، ئاوارەبووەکان و ئەندامانی کۆمەڵگە خانەخوێکانی گروپە پەراوێزخراوەکان کە ئارەزوو دەکەن بزنس یاخود کاری خۆیان دابمەزرێنن یان پەرەەپێبدەن. 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت