وتار
پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە و سەرۆکی نێردەی یونامی بەبۆنەی رۆژی ژنانی عێراقەوە
٠٤ ئازار ٢٠٢٥
مایەی شانازییە بەناوی نەتەوە یەکگرتووەکانی عێراق بە بۆنەی رۆژی ژنانی عێراقەوە گەرمترین پیرۆزباییمان لە ژنانی عێراق و خەڵکی عێراقیش بکەین . وێڕای ستایشکردنی ئەو رۆڵەی کە ژنانی عێراق بینیویانە و دەیبینن و هەروەها قوربانییەکانیشیان بە درێژایی مێژوو، ئێمە ئەم دەرفەتە بۆ ستایشکردنی ڕۆڵ و بەشداریی بەرچاویان لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و گەشەپێدانی دادوەریی کۆمەڵایەتی و هێشتنەوەی یەکڕیزیی نیشتمانی دەقۆزینەوە.
لە هەمانکاتیشدا، هەوڵە دڵسۆزییەکانی حکومەتی عێراق زۆر بەرز دەنرخێنین لە راگەیاندنی "پلانی ستراتیژی بۆ ژنانی عێراق بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٣٠" و هەروەها دامەزراندنی "ئەنجومەن باڵا بۆ کاروباری ژنان" و "لێژنەی پاڵپشتیکردنی ژنان بۆ بەشداریی سیاسی" و پەیڕەوکردنی بەرنامەی گەشەپێدان و بەتواناکردنی ژنان لە تەواوی بوارەکاندا.
ئێمە داوا لە حکومەت و خەڵکی عێراقیش دەکەین بۆ پاراستن و سەربارکردنی دەسکەوت و پێشکەوتنە بەدیهاتووەکان لە پێناو باشترین بەرژەوەندیی وڵاتەکە.
شایانی باسە، ژنانی عێراق هەم لە رابردوو و هەم لە داهاتووشدا نموونەی سروشبەخشن بۆ تەواوی ژنانی جیهان. ئێمە بە تامەزرۆییەوە ئاواتی زیادبوونی بەشدارییەکانیان دەخوازین لە هەموو بوار و کەرتەکاندا وەک بەشێک لە ڕۆڵی پیرۆز و شکۆمەندانەیان لە بەهێزکردنی سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی عێراق.
وتار لە لایەن
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق