لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی نیگەرانی خۆی لە ڕاپۆرتەکانی هێرشکردنە سەر کرێکارانی سوری لە عیراق دەردەبڕێت، دەستخۆشی لە کارە دەستبەجێ و بەپەلەکانی حکومەتی عیراقیش دەکات

١٣ ئازار ٢٠٢٥

بەغدا، ١٣ی ئاداری ٢٠٢٥- ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر کرێکارانی سوری لە عیراق، جێگەی نیگەرانییەکی زۆری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)ە.

یونامی دەستخۆشی لە بەڕێز محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، دەکات بۆ ئیدانەکردنی ئەم جۆرە هێرشانە و دەستخۆشی لە بڕیارەکەی حکومەتی عیراق دەکات بۆ پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی  ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە هێرشانە، کە بریتیە هێرش کردنە سەر شکۆی مرۆڤ و هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا کارپێکراوەکانی عیراقە.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی) داوا لە هەموولایەك دەکات پابەندی یاسا بن و حیکمەت بەکاربهێنن و دووربکەونەوە لە قسەی ڕق و کینە و هەروەها سەقامگیری لە چوارچێوەی عیراقێکی ئەمیندا بهێننە کایەوە کە لەگەڵ نێوخۆ و دەوروبەریدا ئاشتی بپارێزێت.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت