لێدوانی ڕۆژنامەوانی

دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، سڵاو بۆ کۆمەڵگای یەزیدی دەنێرێت بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی یەزیدییەوە

١٦ نیسان ٢٠٢٥

بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی یەزیدییەوە، گەرمترین سڵاو و پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەزیدییەکان دەکەم لە عێراق و سەرتاسەری جیهاندا.

ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ ئاهەنگگێڕان بە شارستانیی دەوڵەمەندی ئەم کۆمەڵگایە دێرینە و هەروەها بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییەکان و کۆڵنەدەریشیان لە هەمبەر ناخۆشییەکان و ئاڵنگارییەکاندا کە بوونە مایەی زیاتر بەهێزکردنی ویستیان بۆ گەڕان بەدوای دادپەروەری و ژیانی شکۆمەندانەدا.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پابەندیی نەگۆڕی خۆی بۆ پشتگیریکردنی کۆمەلگای یەزیدی دووپات دەکاتەوە بۆ هێنانەدی هەڵسانەوە و بووژانەوەیەک کە کاتێک دەتوانین بڵێین تەواوە گەر هەموو خەڵکی ئاوارە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان بەشێوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە و چارەنووسى سەرجەم ونبووەکان ئاشکرا بکرێت و رفێندراوەکان بە ئەزیزانیان شاد ببنەوە و ئەنجامدەرانی تاوان دژی ئەم خەڵکە ئەزیزە پەلکێشی بەردەم دادگا بکرێن و یەزیدییەکانیش لە عێراقی خۆشگوزەران و گەشەکردوودا بە مافی تەواوی خۆیان شاد بووبن.

ئێمە بەم بۆنە تایبەتەوە پشتگیرى خۆمان و هاوکاریی بەردەوامیشمان بۆ خەڵکی یەزیدی دووپات دەکەینەوە بۆ بەدیهێنانى مافەکانیان لە بەدەستهێنانی ئایندەیەکی دادپەروەر و پڕ لە ئاشتی و شکۆی مرۆڤایەتی.

ساڵی تازەتان پیرۆز بێت.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت