وتار
پەیامی دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بۆ کۆمەڵگای کریستیان لە عێراق بە بۆنەی هاتنەوەی "ئیستەر"
٢٠ نیسان ٢٠٢٥
خوشک و برا کریستیانەکانی عێراق،
بە بۆنەی هاتنەوەی "ئیستەر"ەوە، گەرمترین سڵاو و پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم.
کۆمەڵگای کریستیان لە عێراقدا ڕەگێکی قوولیان لەم وڵاتەدا هەیە و بگرە بەدرێژایی مێژووش پێکهاتەیەکی سەرەکی بوون لە میزۆپۆتامیا و بوونەتە هۆکاری هێنانەکایەی فرەیی ناوازەش.
ئێمە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا جەخت لەسەر گرینگی و رۆڵی کۆمەڵگای کریستیان لە عێراق وەک بەشێک لە فریی دەوڵەمەندی ئەم وڵاتەدا دەکەینەوە.
ئێمە بە تامەزرۆییەوە هیوای ڕۆژانی خۆش و ئایندەی پرشنگدار بۆ کریستیانەکانی عێراق و هەموو عیراقییەکانیش دەخوازین بەهۆی بەشدارییەکانیانەوە لە پێشخستنی عێراقدا.
لەڕاستیدا، ئێوە مایەی شانازیی ئەم وڵاتە دێرینەن و کەلەپووریشتان مایەی ستایشکردنێکی زۆرە و ئەمەش داوا لە هەموومان دەکات کە بیپارێزین و بایەخی پێ بدەین و بەردەوامبوونیشی مسۆگەر بکەین.
ئیستەرتان پیرۆز بێت.
وتار لە لایەن
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق