لێدوانی ڕۆژنامەوانی

جەختکردنەوە لەسەر هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەففاف کە یونامی و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تاوتوێی ئامادەکارییەکان هەڵبژاردن دەکەن

٠٧ تەمووز ٢٠٢٥

بەغدا، ٧ی تەمووزی ٢٠٢٥: لەبەر رۆشنایی ئەرکی پێسپێردراویدا بۆ پێدانی ڕاوێژ و هاوکاریی تەکنیکی بۆ دامودەزگاکانی هەڵبژاردن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) میوانداری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ئێستا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا.

لای خۆیەوە، دکتۆر موحەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، بەخێرهاتنی سەرۆکی کۆمیسیۆن و دەستی کۆمیسارانی کرد لەگەڵ ئاماژەکردن بە رۆڵی بنچینەیی کۆمیساران لە جێبەجێکردنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد کە هەم لەلایەن عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت و هەمیش هەر خۆی خاوەنیەتی.

 بەڕێز ئەلحەسان ئەوەی دووپات کردەوە کە پاراستنی سەربەخۆیی کۆمیسیۆن و بەهێزکردنی متمانەی عێراقییەکان بەردی بناغەی سەرکەوتوویی هەڵبژاردنەکانن و جەختی لەسەر گرینگیی ئەم هەڵبژاردنە کردەوە لە پتەوکردنی سەقامگیریی عێراق و بەهێزکردنی دامودەزگا دیموکراسییەکانی و شێوازەکانی حوکمرانی باش.

هەر لەم سیاقەدا، ئەو داوای لە پارتە سیاسیەکان کرد بۆ پەیڕەوکردنی پەیمانی شەرەف بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ڕێکوپێک و ئارام و متمانەدار و هەروەها بۆ خۆدوورگرتن لە بەکارهێنانی پارە بۆ مەبەستی سیاسی لەگەڵ دابینکردنی سەربەخۆیی و بێخەوشیی هەڵبژاردن. ئەو هەروەها دووپاتی ئەوەشی کردەوە کە پرۆسەکە پێویستە گشتگیر و خزمەتی هەموو عیراقییەکان بکات بێگوێدانە مەزهەب و نەتەوە و بیروباوەڕی ئاینی لەگەل جەختکردنەوەشی لەسەر گرینگیی بەشداریکردنی ژنان و کەمینەکان.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت