لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنێکی دارایی دابینکردن لەگەڵ "ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی جیهانی (یو ئێس ئێید)" واژۆ دەکات بۆ یارمەتیدانی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردن لە عێراق

٠٨ شوبات ٢٠٢١

بەغدا، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ :- نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق دەسخۆشی لە یارمەتیی دارایی "ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی جیهانی (یو ئێس ئێید) دەکات بە بڕی ٩،٧ ملیۆن بۆ پڕۆژەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەدان بەتوانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هاریکارە داراییەکەی ئەمریکا هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندن و بڵاوەپێکردنی راوێژکارانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەسەر ئاستی خوارنیشتمانی لەو کاتەی کە کۆمیسیۆن خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئامادە دەکات.

شایانی باسە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان( یو ئێن دی پی) لەجیاتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی) ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ "ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی جیهانی (یو ئێس ئێید) واژۆ كرد بەمەبەستی دابینکردنی دارایی و بەڕێوەبردن بۆ پڕۆژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەمبارەوە، بەرپرسی نێردەی عێراقی رێکخراوە ئەمریکیەکە، بەڕێز جۆن کاردێناس، وتی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە گوێگرتن لە پێویستییەکانی عێراق و دابینکردنی هاریکارییەک کە ببێتە مایەی پەرەدان بە سەقامگیری و سەربەخۆیی عێراق. ئەم هاریکارییە داراییە هەروەها دەبێتە مایەی بەتواناکردنی یونامیش لەسەر ئەنجامدانی چالاکییە هەرەپێویستەکان بەشێوەیەکی کاریگەرانە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢١".

لای خۆشییەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەسخۆشی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بۆ ئەم هاریکارییە داراییە لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و واڵا لە عێراق.

 

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

USAID
United States Agency for International Development

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت