لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی دەسخۆشی لە ڕێککەوتن سەبارەت بە شەنگال دەکات وەک یەکەم گرینگترین هەنگاو بە ئاراستەی ئاساییبوونەوە

٠٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

بەغدا، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠:- وێڕای دەستخۆشیکردنی لە ڕێککەوتنی حکومەتی فیدرالی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی شارۆچکەی شەنگال لە پارێزگای نەینەوادا وەک "یەکەم هەنگاوی گرینگ بە ئاراستەی ئاساییبوونەوە"، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) هیوا دەخوازێت کە ئەمە رێگە بۆ ئایندەیەکی باشتر خۆش بکات.

شایانی باسە کە شەنگال گۆڕەپانی چەندان تاوانی قێزەون و کارەساتی دڕندانە بووە لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا دژی ئێزیدییەکان ئەنجامی دا. بەڵام هەتتا دوای تەفروتونا بوونی داعشیش ڕزگاربووان و قوربانیان بەهۆی پشێوی و ناسەقامگیری و دابینکردنی خزمەتگوزاریی بنەڕەتی و نەبوونی ئیدارەیەکی یەکگرتووەوە تووشی چەندان کۆسپ و تەگەرە بوونەتەوە.

لەمبارەوە نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت هیوای خواست کە ئەم ڕێککەوتنە ببێتە مایەی "هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لە شەنگال کە بەهۆیەوە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی شەنگال لەریزی هەرە پێشەوە بێن" و هەروەها ببێتە مایەی "یارمەتیدانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و خێراکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و باشبوونی دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیش" لەگەڵ دانی هۆشداریی ئەوەش کە" بۆ هێنانەدی ئەمە ئیدارەیەکی ڕێکوپێک و سەقامگیری لەوپەڕی پێویستیدان."

لە کۆتاییدا وێڕای جەختکردنەوەشی لەسەر بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدان لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو شارۆچکەیە، خاتو پلاسخارت زیاتر وتیشی"سەرەڕای هەموو نەهامەتییەکان و رۆژە ڕەشەکانیش، خەڵکی شەنگال لەسەر دروستکردنی ئایندەیەکی باشتر هەر بە شێلگیر و مکوڕ مانەوە. هیوادارین ئەو ئایندەیە هەر ئەمڕۆ دروست بێت."

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت