نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرسەنامەکەی بە بۆنەی کۆچی دوایی بابە شێخ ڕابەری ڕۆحی ئێزدییەکان : ئەو وەکو کۆکەرەوەی جڤاکەکەی لەساتی بێهیوایی یادی دەکرێتەوە
٠٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
بەغدا، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق خەمبارە بە کۆچی دوایی بابە شێخ ڕابەری ڕۆحی ئێزدییەکان لە عێراق و سەرتاپای جیهان . نێردەکە سەرەخۆشی لە چڤاکی ئێزدییان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات .
بابە شێخ (خرتۆ حاجی ئیسماعیل) کەسایەتییەکی کۆکەرەوەی جڤاکی ئێزدییەکان بوو ، کە لەساڵی ٢٠١٤ تەفرو تونا بوو ، داعش ژمارەیەکیانی سەربڕی و هەندیکیانی لاقە کرد و هەندێکیشی بە دیل گرت و وەکو کۆیلە و کەنیزەک فرۆشتنی.
ئەو لە ساتی بێهیواییدا ئێزدییەکانی کۆکردەوە، کاتێک ڕزگاربووان ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان جێهیشت و بەرەو چیای شەنگاڵ ڕایانکرد ، کە تا ئەمڕۆش هەندێکیان هەر بە ئاوارەیی لە وێن. بابەشێخ بە هۆی هەوڵە بەردەوام و ماندوونەناسەکانی لە پێناو ساڕێژکردنی زامەکانی جڤاکە گەمارۆدراوەکەی هەر لە یاد دا دەمێنێتەوە.
بەم بۆنەیەوە نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت وتی: "من شانازی ئەوەم هەبوو کە ساڵی ڕابردوو بە تەلەفون سەبارەت بە پرسی ئێزدییەکان قسەی لەگەڵدا بکەم و دەنگە نەرمەکەی بەرزبۆوە کاتێک باسی مەرگەساتی جڤاکەکەی کرد ، ئەمەش هەستێکی قووڵی لای من دروست کرد."
گیانی لە ئاشتیدا بگیرسێتەوە.
![Samir Ghattas](/sites/default/files/styles/thumbnail/public/2021-05/SamirGhattas.jpg?h=6c83441f&itok=5Ii5alOF)