لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆمەڵێک ئەمبولانس و پێداویستی پزیشکی دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵ و رووبەڕووبوونەوەکانی کۆڤید ١٩

٢٥ ئاب ٢٠٢٠

هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠: ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ٦ ئۆتۆمۆبێلی ئەمبولانسی فریاگوزاری رادەستی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد بۆبەهێزکردنی خزمەتگوزاری چارەسەری و فریاکەوتن بۆ پەنابەرانی سوریا و هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر.

هەروەها هاوکارییەکانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی پێکهاتبوو لە گەیاندنی ٢٢ تۆن لە پێداویستی پزیشکی وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتی لە هەوڵەکانی حکومەت لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڤید ١٩. پێداویستییە پزیشکییەکان پێکهاتبوون لە ئامێری پێدانی ئۆکسجین، کیتی پشکنینی (ئاڕ ئێن ئەی)، گوێزەرەوەی تایبەت ڤایرۆس (ڤی تی ئێم)، سەرەڕای کۆمەڵێک کەلوپەلی خۆپارێزی کەسی و قەرەوێڵە و پێداویستییەکانی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان و هیتر.

"فریاگوزاری سەرەتایی بەهێز و خزمەتگوزاریی رەوانەکردنی نەخۆش، بڕبڕەی پشتی خزمەتگوزاری تەندروستیین،" د.ئەدهەم ئیسماعیل وای وت، نوێنەر و سەرۆکی شاندی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێراق. هەروەها وتی "زیادبوونی خواست و دابینکردنی خزمەتگوزاری فریاکەوتن و سیستەمی رەوانەکردنی نەخۆش لەماوەیەکی کورتدا، داخوازی پاڵپشتیەکی هەنووکەییە بۆ زیادکردنی توانای خزمەتگوزاری تەندروستی نەتەوەیی بۆئەوەی ژیانی زیاتر رزگار بکرێت. ئەم شەش ئەمبیولانسەی بەخشراوە بە ئەم مەبەستە دەهێننە دی. ئەمانە لە دامەزراوە تەندروستییەکان دادەنرێن بۆ خزمەتکردنی پەنابەران و هاوڵاتییانی شاری هەولێر"

لەساڵی ٢٠١٩ بەرپرسانی تەندروستی ناوچەکە و هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەوەیان راگەیاند کە پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەمبولانسەکان بۆئەوەی خزمەتگوزاری فریاکەوتن و رەوانەکردن بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری لە هەر ٧ رۆژەکانی هەفتەدا لەنێوان بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان ونەخۆشخانەکان بەردەستبێت کە لەم ناوچەیەدا زیاتر لە ١.٨ ملیۆن هاوڵاتی و لەناوییاندا لە پەنابەری سووری نیشتەجێن. دانیشتوانی ناوچەکە لەسەر گیرفانی خۆیان و ئۆتۆمبێلی تایبەتیان بەکارهێناوە بەبێ هەبوونی هیچ کەل وپەلێکی پزیشکی بۆ گواستنەوەی حاڵەتە فریاکەوتنەکان بۆ نزیکترین دامەزراوەی تەندروستی.

ئەمبولانسە بەخشراوەکان سیستەمی دیاریکردنی شوێن (GPS) یان پێوەبەستراوە و هەموو ئەو کەلوپەل و پێداویستیە پزیشکییانەی تێدایە کە پێویستە بۆ جێگیرکردنی باری تەندروستی نەخۆشەکان لەحاڵەتی فریاکەوتن وەکو نۆرەی دڵ و برینداربوون و رووداوەکان و حاڵەتە لەناکاوەکانی دیکە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پێویستی دەزانێت کە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەریەکە لە نووسینگەی دانیشتوان و پەنابەران و کۆچکردووانی ئەمەریکی (BPRM)؛ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەولەتی (USAID)؛ و حکومەت و هاوڵاتییانی کوێت بکات بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ بەدەستخستنی ئەو کەلوپەلە فریاگوزارییانەی کەدەبنە هۆکاری رزگارکردنی ژیان و راستەوخۆ سوود بەهەزاران پەنابەرانی سووری و عێراقی دەگەیەنێت لەناو کەمپەکان و دانیشتوانی ناوچەیی هەرێمی کوردستان لە عێراق.

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

USAID
United States Agency for International Development

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت