كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR)سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ ئەو هاریكارییە دڵفراوانانەیە لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید-19 (COVID-19) لە عێراق
٠٨ ئایار ٢٠٢٠
كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) پێشوازی لە هاریكارییە نوێیەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات كە پێكهاتووە لە 6.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید-19 (COVID-19)، بۆ ئاوارە ناوخۆییەكان و گەڕێنراوەكان لە عێراق.
تەندروستی، ئاسوودەیی و سەربەرزی و ڕێزداریی دانیشتوانی ئاوارە و ئەو كۆمەڵگایانەی كە تیایدا نیچتەجێن، دەكەوێتە چەقی هەوڵەكانی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریكردن لە كۆڤید-19 (COVID-19). كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR)، هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرەكانی تری نەتەوە یەكگرتووەكاندا، لە نزیكەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كار دەكات تاوەكو پاڵپشتیی باشتركردنی پێداویستییە تەندروستییەكان و توانای كارمەندان بكات، بەم شێوەیەیش هەموو ئەو كەسانەی تووشبووی ڤایرۆسەكەن دەتوانن لە كاتی خۆیدا چارەسەری پێویست وەربگرن.
دابینكردنی بودجە نوێیەكە هاریكاریی هەوڵەكانی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) دەكات تاوەكو دەستەری دەستێوەردانەكانی پارێزگاری بكات بۆ ئەو كەسانەی كە خەمی ئەوەیان هەیە چۆن ڕێگری لە كەوتنەبەر بارودۆخە ناهەموارەكانی ژیان بكەن و، دڵنیاببنەوە لەوەی كە پێویستییە بنەڕەتییەكانیان دەستەبەر دەكرێت، كە پێكهاتووە لە دەستگەیشتن بە كەلوپەلە تەندروستییە بنەڕەتییەكان لە ڕێگەی دابەشكردنی كۆمەكە نەختینەكانەوە؛ باشتركردنی تەندرووستی و بەرزكردنەوەی هۆشیاری؛ دابینكردنی كەرەستەی پزیشكی؛ ڕاهێنان بە كارمەندانی تەندرووستی؛ بەهێزكردنی خزمەتگوزارییە تەندرووستییەكان لە كامپەكاندا؛ باشتركردنی سیستمی ڕەوانەكردن؛ دەستەبەركردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكانی تەندرووستی دەروونی و پاڵپشتیی دەروونیی كۆمەڵایەتی "Psychosocial Support"؛ پاڵپشتیكردنی پشكنین و دۆزینەوەی بەپەلەی حاڵەتە پۆزەتیڤەكان و؛ بەرەودان بە چالاكییەكانی تەعقیمكردن لە كامپەكاندا.
باڵوێزی بەرپرسی گشتی "H. E Ambassador" بەڕێز ماتیۆ ه.تولەر وتی "ویلایەتە یەكگرتووەكان بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی كۆمەكییە مرۆڤدۆستانەكان، داڵدەدانی ئاوارە ناوخۆییەكان، پاككردنەوەی بەشە سەرەكییەكانی ناوچە ئازادكراوەكان و، گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەكان بۆ خەڵكی. ئەم هاریكارییە زیادەیە بۆ كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) پاڵپشتی لەو دانیشتوانە دەكات كە لە مەترسیدان تاوەكو بتوانن سەركەون بەسەر نەخۆشیی بەربڵاوی كۆڤید-19 (COVID-19)"
نوێنەری كاتیی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) ، فلیپا كاندلەر، وتی "ئەو كردەوە مرۆڤدۆستییانەی كە بۆ ڕزگاركردنی ژیان و كەمكردنەوەی دەرد و ڕەنجكێشان ئەنجام دەدرێت زۆر گرنگن. كاریەگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی نەخۆشیی بەربڵاوی كۆڤید-19 (COVID-19) لەسەر كەسە ئاوارەكان گەلێك زۆرە، زیاتر بەبۆنەی ئەو سنووردارێتییەی كە كۆڤید-19 (COVID-19) دروستی دەكات. كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ پاڵپشتییەكانی ئەو وڵاتانەی كە بەخشەری سەرەكین وەكو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا"
لە وەڵامی داواكارییە جیهانییە مرۆڤدۆستانەكەی كۆڤید-19 (COVID-19)، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە دڵفراوانییەوە 64 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بەخشیوە تاوەكو دەستبەجێ یارمەتی كۆمەڵگە ئاوارەكان بكات لە سەرتاسەری جیهاندا.
هێشتا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەورەترین بەخشەری كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەرانە (UNHCR) لە جیهاندا.