لێدوانی ڕۆژنامەوانی

زنجیرەی هەزار و یەك شەوە کە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و بە پاڵپشتی یونیسێف بۆ دابینکردنی پەروەردەی جێگرەوە دەستیپێکردووە، پتر لە ٢٠ ملیۆن جار لە فەیسبووك بينراوە

٢٦ تەمووز ٢٠٢١

بە پشتیوانی یونیسێف، وەزارەتی پەروەردە پەخشی زنجیرەی "هەزار و یەك شەوە"ی پەروەردەیی لەسەر تەلەفزیۆن و لە پێگە ئەلیكترۆنییەكانی عێراقدا دەستپێکرد. 

بەغدا، 26ی تەمموزی 2021- بەهۆی پەتای كۆرۆناوە، لە ساڵی  ٢٠٢ دا زياتر لە ١٠ ملیۆن منداڵ لە عێراق دەرفەتی چوونە قوتابخانەیان بۆ نەڕەخسا. بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخە، یونیسێف و هاوبەشەكانی لە عێراقدا، درێژە بە هەوڵەکانیان دەدەن بۆ دەستەبەركردنی پێگە و سەکۆکانی پەروەردەی جێگرەوە و هەروەها پاڵپشتیكردنی ئەو دەستپێشخەرییە پەروەردەییانەی کە خزمەت بە منداڵانی هەرە زیانباری عێراق دەگەیەنن.

يونیسێف و وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە رێی "پرۆگرامی هەزار و یەك شەوە" بۆ كارامەییەكانی ژیان و پەروەردەی مەدەنی-ەوە، هاوبەشییەکیان لەگەڵ دامەزراوەی "بیگ باد بوو" ئەنجامداوە. ئەم پرۆگرامە، وێنەی كارتۆنی و گفتوگۆ و چالاكی بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی كارامەیيەكانی ژیان فێری منداڵان بكات و بەهای هاوبەش بنیات بنێت و پاڵپشتیی دەروونی بۆ منداڵان لە تێكڕای عێراقدا دابین بکات. 

لە پێناو زامنكردنی ئەوەی کە منداڵ و خێزان لە نێو ماڵەكانیانەوە دەستیان بە پرۆگرامەكە رابگات،  دامەزراوەی "بیگ باد بوو" لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە هەڵمەتێكی بەڕێوەبرد؛ لەم هەڵمەتەدا، بە گشتی ٩٣٪ ی بینەران بە بژاردەی بە "دڵم بوو " یان "حەزمپێكرد "وەڵامی پرۆگرامەکەیان دایەوە. 

تاوەكوو حوزەیرانی ٢٠٢١، واتە لە میانەی سێ مانگی یەكەمی تەمەنی  پرۆگرامەكەدا، ئەڵقەكانی پرۆگرامی هەزار و یەك شەوە لە رێی فەیسبووكەوە ٢٠.٦ ملیۆن جار بینراوە- لەم ژمارەیە، ١١.٨ ملیۆن ملیۆن کەس تەماشای نوسخە عەرەبییەكەیان كردووە و ٨.٨ ملیۆن کەسیش بینەری نوسخە كوردییەكەی پرۆگرامەکە بوون.   

پرۆگرامەكە شێوازی فێربوون لە ماڵەوە و لە قوتابخانە و بە شێوەی تێكەڵ یان ئاوێتە لەخۆدەگرێت؛ ئەمەش بۆ ئەوەی کە منداڵان بتوانن لەو ماوانەدا کە قوتابخانە بە هۆی گرتنەبەری رێكارەكانی تایبەت بە پەتای كۆرۆناوە داخراوە، درێژە بە خوێندنەكەیان بدەن. ئەم پرۆگرامە فرە پێگەیە (کە لە تەلەفیزیۆن و رادیۆ و ئەنتەرنێت و چاپكراوەكان پەخشدەکرێت) بە جۆرێک داڕێژراوە کە منداڵان فێری بەها مەدەنییەكان و بیركردنەوەی رەخنەگرانە و كارامەییە جیاوازەكانی ژیان بكا.  

هەروەها لە رێگای ئەم هاوبەشییەوە، پرۆگرامی "هەزار و یەك شەوە" جێبەجێدەکرێت و دەگاتە پتر لە ٥٠ هەزار منداڵ ( لە نێویاندا ٢٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆیی و گەڕاوە و پەنابەری سووەی و ٣٠ هەزار منداڵ لە قوتابخانە ئاساییەكاندا.)

هەروەها بابەتی رێنماییكردن بە تێکڕا بۆ ١،٦٦٧ مامۆستا و  ئاسانكار دابین دەكرێت کە باوانەكانیش دەتوانن لەگەڵ منداڵەكانیاندا بەكاریان بهێنن بۆ ئەوەی خوێندن لە دوورەوە سەرکەوتوو بێت.

بەڕێز  روری روبێرتشاو، سەرۆكی بەشی پەروەردە لە یونیسێف لە عێراقدا رایگەیاند كە "پرۆگرامی هەزار و یەك شەوە بە نموونەیەك سەرەكی دادەنرێت لەسەر  ئەوەی چۆن ناوەڕۆكێكی دیجیتاڵی كواڵیتی بەرز دەتوانێت ژیان بكاتەوە بەبەر خوێندن و گەشەپێدانی دەروونی و كۆمەڵایەتی ئەو منداڵانەی روبەڕوی  دژوارترین دۆخەكانی ژیان بوونەتەوە" 

هەروەها خاتوو شیما سێن گوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراقدا رایگەیاند كە "هاوبەشیی لەم چەشنە گرنگییەكی بنەڕەتی هەیە بۆ دەستەبەركردنی پشتیوانی بۆ ئەو منداڵانەی عێراق كە زۆرترین پێویستیان پێیەتی و بەهۆی پەتای كۆرۆناوە دەرفەتی خوێندنیان لەدەست چووە. كاری ئاسایی بەس نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە." هەروەها خاتوو  گوپتا روونی كردەوە كە "کاری داهێنانەرانە توانای ئەوەی هەیە ئامانجەكانی ئێمە بەدی بهێنێت لە بواری پەورەردە و  سەرجەم ئەو موژدانەی پەروەردە لە هەناوی خۆیدا هەڵیگرتووە و ئاستی ئەو ئاواتانەش بەرز دەكاتەوە. " 

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت