لێدوانی ڕۆژنامەوانی

1 لە سەدی مرۆڤایەتی ئاوارەن: ڕاپۆرتی ڕەوتی جیهانیی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)

١٨ حوزەیران ٢٠٢٠

كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، نوێنەری پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەكات كە كاری زیاتر بكەن بۆ دابینكردنی خانووبەرە، بۆ ئەو ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەیەی كە بەهۆی پێكدادان، ئازاردان و چەوساندنەوە یاخود ئەو پێشهاتانەی كە سەقامگیریی گشتی دەشێوێنن. ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕاپۆرتێك بڵاو كراوەتەوە و دەریخستووە لە ئێستادا ئاوارەبوونی ناچاری كاریگەری خستۆتە سەر زیاتر لە یەك لە سەدی مرۆڤایەتی -لە هەموو 97 كەسێكدا 1 كەس- و، ژمارەیەکی کەمتر و کەمتر لەوانەی ئاوارە دەبن و لە زێدی خۆیان هەڵدێن، دەتوانن بچنەوە زێدی خۆیان.

ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕەوتی جیهانیی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، كە دوو ڕۆژ پێش 20ی حوزەیران (ڕۆژی جیهانیی پەنابەران) بڵاو دەكرێتەوە، ئەوە دەخاتە ڕوو كە، بە شێوەیەك كە پێشینەی نەبووە، لە كۆتایی ساڵی 2019دا 79.5 ملیۆن كەس ئاوارە بوون. كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) بەرزتر لەم ژمارەیەی بەرچاو نەكەوتووە.

هەروەها ڕاپۆرتەكە دابەزینێكی بەرچاو لە ژمارەی پەنابەرانە دەردەخات كە هیوایان بەوە هەیە هەرچی زووترە كۆتایی بە گیروگرفتەكانیان بێت. لە دەیەی 1990دا، هەر ساڵێك بە تێكڕا 1.5 ملیۆن پەنابەر توانای ئەوەیان هەبوو بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. بە درێژایی دەیەی ڕابردوو، ئەم ژمارەیە دابەزی بۆ دەوروبەری 390,000، ئەمەیش بەو واتایە دێت كە ئەمڕۆكە پەرەسەندنی ئاوارەبوون زۆر زیاتر لە چارەسەرەكان.

ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران فلیپۆ گراندی وتی:"ئێمە شایەتحاڵی واقیعێكی گۆڕاوین كە تێیدا، ئاوارەبوونی ناچاری لەم ڕۆژانەی ئێستاماندا نەك تەنها زۆر بەربڵاوترە لە جاران، بەڵكو چیتر دیاردەیەكی كورتخایەن و كاتییش نییە." هەروەها وتیشی:"ناكرێت چاوەڕوانی ئەوە لە خەڵكی بكرێت كە چەندین ساڵ لە دۆخێكی نائارام و پەشێودا ژیان ببەنە سەر، بەبێ ئەوەی هیچ هەلێك هەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان و، بەبێ هیچ هیوایەك بۆ بنیاتنانی ئایندەیەك لەو شوێنەی كە تێیدان. پێویستە ئێمە تێروانینێكی نوێ و قبوڵكراوی بنەڕەتیمان هەبێت بۆ هەموو ئەو كەسانەی لە زێدی خۆیان هەڵدێن، لەگەڵ هەوڵێكی پتەوتر بۆ نەهێشتنی ئەو ناكۆكی و پێكدادانانەی كە چەندین ساڵە بەردەوامە و ڕەگ و ڕیشەی ئەم مەینەتییە لەبننەهاتووەیە."

ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕەوتی جیهانیی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) ئەوە دەخاتە ڕوو كە لەو 79.5 ملیۆن كەسەی كە لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ئاوارە بوون، 45.7 ملیۆنیان ئەو كەسانە بوون كە هەڵهاتبوون بۆ ناوچەیەكی تر لە وڵاتەكەی خۆیان. ئەوانەیشی كە ماوەتەوە كەسانێك بوون كە لە وڵاتانی ترەوە ئاوارە بووبوون، 4.2 ملیۆن كەس لەم ئاوارانە ئەو كەسانەن كە چاوەڕوانی ئەنجامی داخوازینامەی پەنابەرێتین، لە كاتێكدا 29.6 ملیۆنیان پەنابەرن (26 ملیۆن) و ئەوانی دیكەیش كەسانێكن كە بەناچاری لە دەرەوەی وڵاتی خۆیاندا ئاوارە بوونە.

ئەم بەرزبوونەوەی ڕێژەی ساڵانەیە، بە بەراورد بە ژمارەیەك هاوتە بە 70.8 ملیۆن لە كۆتایی ساڵی 2018، لە ئەنجامی دوو هۆكارەوەیە. یەكەم نیگەرانییە لە ئاوارەبوونی نوێ لە ساڵی 2019دا، بەتایبەتی لە وڵاتانی كۆماری دیموكراسیی كۆنگۆ، ساحل، یەمەن و سوریا: دوایینیان ئێستا لە نۆیەمین ساڵی ناكۆكی و پێكدادانی ناوخۆییدایە و بە تەنهایی هۆكاری 13.2 ملیۆن پەنابەر، پەناخواز و ئاوارە ناوخۆییەكانە، كە بەتەواوەتی كۆی شەشیەكی جیهان دەگرێتەوە.

دووەم هۆكاریش، باشتر پیشاندانی بارودۆخی ڤەنزوێلاییەكانە لە دەرەوەی وڵاتەكەیان، كە زۆربەیان بە شێوەیەكی یاسایی وەكو پەنابەر یان پەناخواز تۆمار ناكرێن، بەڵام پێویستە بۆ ئەوان ڕێوشوێنی پاراستنی-هەستیار بگیرێتە بەر.

هەروەها لە نێو ئەم هەموو ژمارانەدا چەندین ئەزمەی تاكەكەسی و زۆر شەخصی هەن، لە نێو ئاوارەكاندا ژمارەیەكی زۆرتری منداڵ بوونی هەیە (بە 30-34 ملیۆن منداڵ دەخەمڵێنرێت، دەیان هەزاریان بێسەرپەرشتن)، كە زیاترن لە، بۆنموونە، كۆی گشتیی دانیشتووانی وڵاتانی ئوسترالیا، دانیمارك و مەنگۆلیا. لە هەمان كاتدا، ڕێژەی ئەو ئاوارانەی كە تەمەنیان 60 ساڵ و زیاترە (4 لە سەد) زۆر كەمترە لەو ڕێژەیەی كە لە دانیشتووانی جیهاندایە (12 لە سەد) - ئامارێك كە لە بارەی دڵشكان، بێهیوایی، قوربانیدان و جیابوونەوە لە ئازیزان دەدوێت.

9 شت كە پێویستە لە بارەی ئاوارەبوونی ناچارییەوە بیانزانی

- لە دەیەی ڕابردوودا، بە لای كەمەوە 100 ملیۆن كەس بە ناچاری لە زێدی خۆیان هەڵهاتوون، داخوازی پەنابەرێتی بوونە لە ناو یان دەرەوەی وڵاتی خۆیان. ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە زێدی خۆیان هەڵدێن زیاتر لە ژمارەی هەموو دانیشتووانی میصر، چواردەیەمین وڵاتی جیهان لە ڕووی زۆریی دانیشتووانەوە.

- لە ساڵی 2010 بەدواوە ئاوارەبوونی ناچاری بەنزیكەیی بووەتە دووئەوەندە (41 ملیۆنی ئەوكات بەرانبەر بە 79.5 ملیۆنی ئێستا).

- 80 لەسەدی ئاوارەكانی جیهان لەو وڵاتانە یان ناوچانەن كەوا لە ژێر كاریگەریی بارودۆخی خۆراكی نەپارێزراو و بەخۆراكییەكی سەخت و دژواردن – زۆرێكیان ئەو وڵاتانەن كە ڕووبەڕووی مەترسیی كارەساتی سرووشتی دەبنەوە.

- زیاتر لە سێ چارەكی پەنابەرانی جیهان (77 لە سەد) كەوتوونەتە بارودۆخێكی دژواری ئاوارەبوونی درێژخایەن – بۆ نموونە ڕەوشی ئەفغانستان، لە ئێستادا لە دەیەی پێنجەمیدایە.

- لە هەر 10 پەنابەرێك زیاتر لە هەشت پەنابەریان (85 لە سەد) لە وڵاتە تازەپێشكەوتووەكاندان، بە گشتی وڵاتێك كە دراوسێی ئەو وڵاتەیە كە لێی هەڵهاتوون.

- پێنج وڵات خاوەنی دوو لەسەر سێی كەسانی ئاوارەن لە سنوورەكاندا: سوریا، ڤەنزوێلا، ئەفغانستان، سوودانی باشور و میانمار.

- ڕاپۆرتی ڕەوتی جیهانی تەواوی دانیشتووانە ئاوارە و پەنابەرەكانی ژماردووە، بەو 5.6 ملیۆن پەنابەرە فەڵەستینییانەیشەوە كە لە ژێر چاودێریی نوێنەرایەتی فریاگوزاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ فەڵەستیندان.

- ئاوارە لە شار و شارۆچكەكاندە بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی سەندووە. بە پشتبەست بەو زانیارییانەی بەردەستە، لە ساڵی 2019 لە نێو دانیشتووانی ئاوارەی ناوخۆییدا دوو لەسەر سێیان لە ناوچە شارستانییەكان یان نیوە-شارستانییەكاندا ژیاون.

- بەڵێننامەی گەشەپێدانی پایەداری (سستەینەبڵ)ی 2030 بۆ "هیچ كەسێك بە تەنها جێناهێڵن" لە ئێستادا بە ئاشكرا پەنابەران لەخۆ دەگرێت، بە یارمەتیی دەستنیشانكەرێكی نوێ لەسەر پەنابەران كە لەلایەن كۆمسیۆنی ئاماریی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا پەسەند كرا.

 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت