دڕاندن و فڕێدانی زیاتر لە ٤٦٧٠٠٠٠ کارتی دەنگدانی ئەلیکترۆنی کە بەرلە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ دروستکرابوون.
دڕاندن و فڕێدانی زیاتر لە ٤٦٧٠٠٠٠ کارتی دەنگدانی ئەلیکترۆنی کە بەرلە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ دروستکرابوون و بەڵام لەلایەن دەنگدەرە عیراقییە تۆمارکراوەکانەوە وەرنەگیرابوونەوە. پڕۆسەی دڕاندن و فرێدان لە کۆگای ئەلدەباش ڕۆی چوارشەممە ٨ی ئەیلول دەستیپێکرد.
کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوشانی کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەی پڕۆسەکە بوون کە ئەمەش کۆتایی دێنێت بە لابردنی زانیارییەکانی سەر ئەم کارتانە لە داتابەیسی تۆماری دەنگدەراندا.
بەرێوەبەری کاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەڕێز ستار هادی مەحمود، کە ڕابەرایەتی پرۆسەی لەناوبردنی کارتە کۆنەکانی دەنگدانی دەکرد وتی ژمارەی ئەو کارتانەی کە دەبێ لەناوببرێن لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ سەرووی ٥٠٠٠٠٠٠ کارت، چونکە دەنگدەرە تۆمارکراوەکان کارتە ئەلیکترۆنییە کۆنەکانیان دەگەڕێننەوە و لەجیاتی ئەوە کارتی بایۆمەتری وەردەگرن کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە دەردەچێت بۆ هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەم. بەڕێزیان وتی: "هیچ کەسێك ناتوانێ لەجیاتی کەسێکی تر دەنگبدا، کەسی دەنگدەر دەبێ هەمان ئەو کەسە بێت کە زانیارییەکانی لەناو کارتەکە تۆمارکراوە و دەبێ هاوتابێت لەگەڵ پەنجەمۆرە ١٠ نمرەییەکەی ئەو کەسە پێش ئەوەی بتوانێ دەنگەکەی بدات."
بەڕێز مەحمود هانی دەنگدەرە تۆمارکراوەکان دەدات کە هەر ئێستا کارتی دەنگدانی بایۆمەتری نوێی خۆیان وەربگرنەوە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێش ڕۆژی هەڵبژاردن. بەڕێزیان وتی: "ئەو کەسانەی داوای گۆڕانکارییان دەکرد، ئەوا تەنها لە ڕێگەی دەنگدان دەتوانن ئەو گۆڕانکارییانە بهێننە کایەوە و ئێستاش ئەو هەلەیان لەبەردەستە."
بابەتی چەندان ملیۆن کارتی ئەلیکترۆنی کۆن کە لەلای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە مابووەوە و خاوەنەکانیان وەریان نەگرتبووەوە، بریتیبوو لە نیگەرانییەکی گەورە لەلایەن هاوڵاتییانی عیراقی و ترسی ئەوەیان هەبوو کە لەوانەیە ئەو کارتە کۆنانە بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنرێن. هیوامان وایە کە لەناوبردنی ئەو کارتانە وابکات ئەو نیگەرانییانە نەمێنن و خەڵکی بەردەوامبن لە ئامادەکارییەکانیان بۆ هەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، کە ماوەی کەمتر لە مانگێکی ماوە.
لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی ئەلیکترۆنی کۆنی هەڵبژاردنەکانی پێشووتریان پێیە پێویستە ناسنامەیکی بە وێنەی سەرباریش نیشان بدەن. بەر لە دەنگدان، ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی ئەلیکترۆنییان پێیە پەنجەمۆری هەر ١٠ پەنجەکانیان دەکرێت و ئەو پەنجەمۆرانەش لە سیستەمەکدا پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هیچ کەسێك نەتوانێت زیاتر لە یەك جار دەنگبدات. سەرباری ئەمەش، کارتە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان لەلایەن ئامێری سەلماندنی دەنگدەرەوە پشکنینی بۆ دەکرێت لە رۆژی هەڵبژاردندا. ئەگەر ئامێرەکە کارتەکەی نەخوێندەوە ئەوا دەنگدەرەکە رێگەی پێنادرێت دەنگ بدات. هەروەها دوای دەنگدانیش کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بۆ ماوەی ٧٢ سەعات لەکاردەخرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن و پێدانی ڕاوێژ بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکان لە میانەی کارکردنیان بەرەو هەڵبژاردنێکی متمانەدار و شەفاف.
نووسەر: سۆلۆمۆن مۆریبا، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان، نووسینگەی هاوکاری هەڵبژاردن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی).