لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاستییەکانی ئەو کۆچکردنەی بەهۆی گۆڕانی ڕەوشی کەش و هەواوە ڕوودەدەن لە شارەکانی باشووری عێراق دا: ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)

٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

٢١ ئۆکتۆبەر ٢٠٢١ - بەسڕە-تێکچوون و نالەباربوونی ژینگە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زۆر بەخراپی کەرتی کشتوکاڵی لە عێراق دا داڕماندووە. خراپبوونی ئاو لە ڕووی بڕ و کوالێتیەوە وایکردووە ئەم کەرتە نەتوانێت بەپێی پێویست و بەشێوەیەکی جێگیر و بەردەوام پاڵپشتی کاروکاسبی بژێوی ژیان پەیداکردن بکات، بەتایبەتی لە ناوچە لادێییەکان دا کە شوێنی سەرەکی هێزی کاری خاوەنکاران بووە.

ئەمەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداربووە لە کۆچپێکردنی هاوڵاتیان و دانیشتوانی شوێنە لادێییەکان تا بەدوای دەرفەتی دیکە دا بگەڕێن. هەرچەندە، ئەو کۆچبەرانەی بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە کۆچدەکەن لە هەوڵی ئەوەدان لە ژینگەیەکی باشتر جێگیربن لەگەڵ ئەوەی کە توانای دارایی و تۆڕی پەىوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان سنوودار دەبێت لەو ژینگەیەدا، کە لەوانەیە ئەمەش کاربکاتە سەر دەستگەیشتنیان بە ماف و خزمەتگوزارییەکان. 

لە مانگەکانی تەمموز و ئابی ٢٠٢١دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و ڕاپرسینامەی کۆمەڵایەتی ڕووپێویەکیان لەسەر ٨٠٢ کۆچبەری ناوخۆیی لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی ئەو کێشە و گرفتە سەرەکیانەی کە دەبنە بەربەست و ئاستەنگ لەبەردەم توانای کۆچبەران تا تەنانەت تێکەڵی شوێنە نیشتەجێبوونە شارییە لاوازەکانیش بن. شارەکانی باشووری عێراق خۆیان لەگەڵ ئاسایشی ئابووری و بەڕێوەبردن لە کێشە و ململانێدان، لەوانەیە ئامادەیی ئەوەیان تێدا نەبێت پێشوازی لە شەپۆڵەکانی کۆچبەران بکەن و وەریانبگرن.

توێژینەوەی کۆچکردن بۆ شوێنی لاوازی نیشتەجێبوون: وەڵامدانەوەی شارنشینبوونی نافەرمی و نایەکسان لە شاری بەسڕەی عێراق، ئەوەی بۆ دەرکەوت ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە بەسڕە لەو گەڕەکانە کۆدەبنەوە و دەگیرسێنەوە کە خۆیان بەدەست کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان و کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە ئاسایشی ئابوورییەوە دەناڵێنن، هەروەها بەدەست کێشە و گرفتی دەستگەیشتن بە مافەکان و سەلامەتی، چوونە ئەو شوێنانەی حەوانەوە کە ئەگەری دەرکردنیان هەیە دەناڵێنن، بە پارەی کەم لە کەرتە نافەرمییەکانیان کار دەکەن.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە، زیاتر لە نیوەی خێزانە کۆچبەرەکان باسی ئەوەیانکرد کە ناتوانن پارەی پێویست بۆ خواردن و کەرستە بنەڕەتییەکان دابینبکەن، هەروەها زیاتر لە %٥٣ شیان دەستیان بە تۆڕێکی سەلامەتی ئابووری ناگات. لەگەڵ ئەوەشدا، کۆچبەران باسی ئەوە دەکەن کە دەستنەگەیشتن و نەگرتنەوەیان لەلایەن خزمەتگوزارییە گشتییەکان مافەکانی دیکەیان لە ئاستێکی بەرزدایە، کە ئەمەش لەوانەیە پاڵپشتی خستنەسەرکار، بەفەرمی یەکلانەکردنەوەی ناکۆکییەکان و گەرەنتی و دڵنیایی پێدان لە پاراستنی موڵک و سامانیان بگرێتەوە.

ئەمەش پێچەوانەی بارودۆخی خێزانە ناوخۆیی و لۆکاڵییەکانە، کە بەزۆری پشت بە دامەزراندن و خستنە سەرکار لەلایەن حکومەتەوە دەبەستن، ئەم خێزانانە تونای دابینکردنی داراییان باشترە و تۆڕێکی سەلامەتی ئابووریان هەیە. هەرچەندە، لاوازی کەرتی تایبەت و هاوکات و یەکانگیرە لەگەڵ لاوازی و کەمی توانای حکومەت تاوەکو دامەزراندن لە کەرتی گشتی فراوانبکات و ئابووری ئەو هاوڵاتیانە باشتربکات و مەترسی دابەزیینیان بۆ ئاستی هەژاریی کەمبکاتەوە.

پاڵپشت بە داتای تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەبوون (DTM) ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، چەند کەسێکی کەم لە ئاوارە ناوخۆییەکان هێشتان لەشاری بەسڕەن بەهۆی شەڕ و ململانێیەکانی داعش. زۆربەی ئەو کۆچبەرانە لەبنەڕەتدا هی پارێزگا و قەزایەکانی دەوروبەرن، هەروەها دەرخەرە سەرەکییەکان ئەوە نیشاندەدەن کە ئەو جوڵە و هاتنانە وەرزیی نین، بەڵکو هەمیشەیین.   

دەرئەنجامەکانی ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕەوشی کەش و هەوای عێراق، بەتایبەتیش ئەوانەی کە پەیوەستن بە کەمی ئاو، پێویستییەکی دەستبەجێیە، کارکردنی هاوبەش پێویستە تا پێویستییەکان کەمبکرێنەوە، نەهێڵن ئاوارەبوونی زیاتر ڕووبدات و ڕێگری لە گەورەبوونی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی کە ئێستا هەن بکەن.

کلێمنتاین فاڤیر، سەرۆکی بەشی گەڕانەوە و بوژانەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق گوتی "ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بە پێویستی هەبوونی شێواز و ڕێگەیەکی دوولایەنەیە بۆ بەهێزکردنی توانای ئەو ناوچانەی کە پێشوازی لە هاتنی شەپۆڵی هاوڵاتیانەوە دەکەن تا خۆیان بگونجێنن، لەهەمان کاتیشدا، پاڵپشتی ناوچە لادێییەکان بکەین کە کۆچبەران لێیانەوە کۆچ دەکەن بەهۆی ئەو پەڕی خراپی ژینگە و نەبوونی دەرفەتی ئابووری هەمەجۆر".

ئەم توێژینەوەیە بە پاڵپشتی نووسینگەی دانیشتوان، پەنابەران و کۆچ ی (PRM)ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدرا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت